عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- فیرعه‌ون وه‌ك دار ئورزێكی لوبنان ڕیشه‌كێش ده‌كرێت
- 1
- له یه‌كی مانگی سێی ساڵی یازده‌یه‌مین،[a] فه‌رمایشتی یه‌زدانم بۆ هات، پێی فه‌رمووم:
- 2
- «ئه‌ی كوڕی مرۆڤ، به فیرعه‌ونی پاشای میسر و ئاپۆره‌ی سوپاكه‌ی بڵێ:
«”له گه‌وره‌ییدا به كێ خۆت به‌راورد ده‌كه‌یت؟ - 3
- سه‌یر بكه ئاشور دار ئورزێك بوو له لوبنان،
چڵه‌كانی جوان و سێبه‌ره‌كه‌ی پڕ بوو،
باڵای به‌رز بوو،
لووتكه‌ی گه‌یشته هه‌ور. - 4
- ئاو گه‌شه‌یان پێ كرد،
كانیاوه ههڵقوڵاوهكان گه‌وره‌یان كرد،
جۆگه‌كانی به ده‌وریدا ڕۆیشتن،
ئاوباره‌كانی نارد
بۆ هه‌موو داره‌كانی ده‌شتوده‌ر. - 5
- له‌به‌ر ئه‌وه له هه‌موو داره‌كانی ده‌شتوده‌ر
باڵای به‌رزتر بوو،
له‌به‌ر زۆری ئاو چڵه‌كانی زۆر بوون و
لقه‌كانی درێژ بوون،
چرۆیان كرد. - 6
- هه‌موو باڵنده‌كانی ئاسمان
له‌ناو چڵه‌كانی هێلانه‌یان كرد،
هه‌موو گیانله‌به‌رانی ده‌شتوده‌ر
له‌ژێر لقه‌كانی زاوزێیان كرد،
له‌ژێر سێبه‌ره‌كه‌یدا
نه‌ته‌وه گه‌وره‌كان نیشته‌جێ بوون. - 7
- به چڵه درێژه‌كانی
له جوانیدا بێ وێنه بوو،
چونكه ڕه‌گه‌كه‌ی
له‌سه‌ر ئاوێكی زۆر بوو. - 8
- دار ئورزی باخچه‌ی خودا
پێی نه‌ده‌گه‌یشته‌وه،
دار سنه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ چڵه‌كانی به‌راورد نه‌ده‌كرا،
چنار وه‌ك لقه‌كانی ئه‌و نه‌بوو.
هیچ دارێكی باخچه‌ی خودا
له جوانیدا له‌و نه‌ده‌چوون. - 9
- به زۆری لقه‌كانی جوانم كرد،
هه‌تا هه‌موو داره‌كانی عه‌ده‌ن،
ئه‌وانه‌ی له باخچه‌ی خودان
به‌غیلییان پێی ده‌برد. - 10
- «”له‌به‌ر ئه‌وه یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دار ئورزهكه باڵای به‌رزبووه‌وه، لووتكه‌ی گه‌یشته هه‌وره‌كان، به به‌رزییه‌كه‌ی دڵی له‌خۆبایی بوو،
- 11
- دامه ده‌ست ڕابه‌ری نه‌ته‌وه‌كان، به‌گوێره‌ی خراپه‌كانی هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا ده‌كات. من ده‌رمكرد و
- 12
- بێگانه‌كان كه دڕنده‌ترینی نه‌ته‌وه‌كانن، بڕییانه‌وه و به‌جێیان هێشت. چڵه‌كانی له‌سه‌ر چیاكان و له هه‌موو دۆڵێك كه‌وتن، لقه‌كانیشی له‌لای هه‌موو شیوه‌كانی خاكه‌كه شكێنرابوون. هه‌موو گه‌لانی زه‌وی له‌ژێر سێبه‌ره‌كه‌ی لاچوون و به‌جێیان هێشت.
- 13
- هه‌موو باڵنده‌كانی ئاسمان له‌سه‌ر قه‌ده كه‌وتووه‌كه‌ی نیشتنه‌وه و هه‌موو گیانله‌به‌رانی ده‌شتوده‌ر له‌نێو لقه‌كانی بوون.
- 14
- له‌به‌ر ئه‌وه نابێت هیچ دارێكی دیكه كه‌وا له كه‌ناری ئاوه هه‌رگیز به لووتبه‌رزییه‌وه به‌رز بێته‌وه، لووتكه‌ی بگاته هه‌ور، هیچ دارێكی دیكه‌ی تێر ئاو باڵای ناگاته ئه‌و به‌رزییه. به‌ڵكو چاره‌نووسی هه‌موویان مردنه، له‌نێو ئاده‌میزادان ده‌خرێنه ژێر زه‌وی، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ده‌چنه نێو جیهانی مردووان.
- 15
- «”یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: له‌و ڕۆژه‌ی دار ئورزهكه كه‌وته نێو جیهانی مردووان، من سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كانی ژێر زه‌ویم به خه‌م داپۆشی. جۆگهكانیم گرته‌وه، ئاوه زۆره‌كان بڕان. بۆ ئه‌و لوبنانم به به‌رگی ماته‌م پۆشی، له‌به‌ر ئه‌ویش هه‌موو داره‌كانی ده‌شتوده‌ر سیس بوون.
- 16
- كاتێك له گۆڕم نا له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ده‌چنه نێو جیهانی مردووان، له ده‌نگی كه‌وتنی ئه‌و نهتهوهكانم ڕاچڵه‌كاند، جا هه‌موو داره‌كانی عه‌ده‌ن، هه‌ڵبژێردراو و ههرهباشهكانی لوبنان، هه‌موو دارێكی تێر ئاو، له دنیای خواره‌وه دڵنه‌وایی كران.
- 17
- هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه له سایه‌یدا ده‌ژیان، واته هاوپه‌یمانه‌كانی له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان، له‌گه‌ڵیدا شۆڕبوونه‌وه ناو جیهانی مردووان و چوونه پاڵ كوژراوان به شمشێر.
- 18
- «”كام داری عه‌ده‌ن له شكۆمه‌ندی و گه‌وره‌یی به تۆ به‌راورد ده‌كرێ؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌گه‌ڵ داره‌كانی عه‌ده‌ن ده‌كه‌ویته قووڵایی زه‌وی و له‌نێو خه‌ته‌نه نه‌كراو و كوژراوان به شمشێر ڕادهكشێیت.
«”ئه‌مه فیرعه‌ون و هه‌موو ئاپۆره‌ی سوپاكه‌یه‌تی. ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانی باڵاده‌سته.“»
- a. 31:1 مه‌به‌ست له‌و ماوه‌یه له‌دوای ڕاپێچكردنی یههۆیاكینی پاشای یه‌هودا بۆ بابل، كه به‌رامبه‌ر به ساڵنامه‌ی ئێستا ده‌كاته بیست و یه‌كی مانگی شه‌شی ساڵی 587ی پێش زایین.