عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - ئەوانەی لە ڕاپێچکراوی گەڕانەوە
 - 1
 - ئەمانەش خەڵکی هەرێمەکەن، ئەوانەی لە ڕاپێچکراوی گەڕانەوە، ئەوانەی نەبوخودنەسری پاشای بابل بۆ بابل ڕاپێچی کردبوون (ئەوان گەڕانەوە ئۆرشەلیم و یەهودا، هەریەکە بۆ شارۆچکەکەی خۆی،
 - 2
 - لەگەڵ زروبابل، یەشوع، نەحەمیا، سەرایا، ڕەعێلایا، مۆردەخای، بیلشان، میسپار، بیگڤەی، ڕەحوم و بەعەنا):
ژمارەی پیاوانی گەلی ئیسرائیل: - 3
 - نەوەی پەرعۆش، دوو هەزار و سەد و حەفتا و دوو؛
 - 4
 - نەوەی شەفەتیا، سێ سەد و حەفتا و دوو؛
 - 5
 - نەوەی ئارەح، حەوت سەد و حەفتا و پێنج؛
 - 6
 - نەوەی پەحەتمۆئاب لە نەوەی یێشوع و یۆئاب، دوو هەزار و هەشت سەد و دوازدە؛
 - 7
 - نەوەی ئیلام، هەزار و دوو سەد و پەنجا و چوار؛
 - 8
 - نەوەی زەتو، نۆ سەد و چل و پێنج؛
 - 9
 - نەوەی زەکای، حەوت سەد و شەست؛
 - 10
 - نەوەی بانی، شەش سەد و چل و دوو؛
 - 11
 - نەوەی بێڤەی، شەش سەد و بیست و سێ؛
 - 12
 - نەوەی عەزگاد، هەزار و دوو سەد و بیست و دوو؛
 - 13
 - نەوەی ئەدۆنیقام، شەش سەد و شەست و شەش؛
 - 14
 - نەوەی بیگڤەی، دوو هەزار و پەنجا و شەش؛
 - 15
 - نەوەی عادین، چوار سەد و پەنجا و چوار؛
 - 16
 - نەوەی ئاتێر لە حەزقیا، نەوەد و هەشت؛
 - 17
 - نەوەی بێسای، سێ سەد و بیست و سێ؛
 - 18
 - نەوەی یۆرا، سەد و دوازدە؛
 - 19
 - نەوەی حاشوم، دوو سەد و بیست و سێ؛
 - 20
 - نەوەی گیبار، نەوەد و پێنج.
 - 21
 - پیاوانی بێتلەحم، سەد و بیست و سێ؛
 - 22
 - پیاوانی نەتۆفا، پەنجا و شەش؛
 - 23
 - پیاوانی عەناتۆت، سەد و بیست و هەشت؛
 - 24
 - پیاوانی عەزماڤێت، چل و دوو؛
 - 25
 - پیاوانی قیریەت یەعاریم، کەفیرا و بئێرۆت، حەوت سەد و چل و سێ؛
 - 26
 - پیاوانی ڕامە و گەڤەع، شەش سەد و بیست و یەک؛
 - 27
 - پیاوانی میخماس، سەد و بیست و دوو؛
 - 28
 - پیاوانی بێتئێل و عای، دوو سەد و بیست و سێ؛
 - 29
 - پیاوانی نەبۆ، پەنجا و دوو؛
 - 30
 - پیاوانی مەگبیش، سەد و پەنجا و شەش؛
 - 31
 - پیاوانی ئیلامەکەی دیکە، هەزار و دوو سەد و پەنجا و چوار؛
 - 32
 - پیاوانی حاریم، سێ سەد و بیست؛
 - 33
 - پیاوانی لۆد، حادید و ئۆنۆ، حەوت سەد و بیست و پێنج؛
 - 34
 - پیاوانی ئەریحا، سێ سەد و چل و پێنج؛
 - 35
 - پیاوانی سەنائا، سێ هەزار و شەش سەد و سی.
 - 36
 - کاهینەکان:
نەوەی یەدایا لە بنەماڵەی یێشوع، نۆ سەد و حەفتا و سێ. - 37
 - نەوەی ئیمێر، هەزار و پەنجا و دوو.
 - 38
 - نەوەی پەشحور، هەزار و دوو سەد و چل و حەوت.
 - 39
 - نەوەی حاریم، هەزار و حەڤدە.
 - 40
 - لێڤییەکان:
نەوەی یێشوع و قەدمیێل لە نەوەی هۆدەڤیا، حەفتا و چوار. - 41
 - گۆرانیبێژەکان:
نەوەی ئاساف، سەد و بیست و هەشت. - 42
 - نەوەی دەرگاوانەکانی پەرستگا:
نەوەکانی
شەلوم، ئاتێر، تەلمۆن، عەقوڤ، حەتیتا و شۆڤای، هەموویان سەد و سی و نۆ. - 43
 - خزمەتکارانی پەرستگا:
نەوەکانی
چیحا، حەسوفا، تەباعۆت، - 44
 - قێرۆس، سیعەها، پادۆن،
 - 45
 - لەڤانا، حەگاڤا، عەقوڤ،
 - 46
 - حاگاڤ، شەلمای، حانان،
 - 47
 - گیدێل، گەحەر، ڕەئایا،
 - 48
 - ڕەچین، نەقۆدا، گەزام،
 - 49
 - عوزە، پاسێیەح، بێسەی،
 - 50
 - ئەسنا، مەعونیم، نەفوسیم،
 - 51
 - بەقبوق، حەقوفا، حەرحور،
 - 52
 - بەچلوت، مەحیدا، حەرشا،
 - 53
 - بەرقۆس، سیسرا، تەمەح،
 - 54
 - نەچیەح و حەتیفا.
 - 55
 - نەوەی خزمەتکارەکانی سلێمان:
نەوەکانی
سۆتەی، هەسۆفەرەت، پەرودا، - 56
 - یەعلا، دەرکۆن، گیدێل،
 - 57
 - شەفەتیا، حەتیل،
پۆخەرەتهەچەڤایم و ئامی. - 58
 - سەرجەم خزمەتکارانی پەرستگا و نەوەکانی خزمەتکارانی سلێمان، سێ سەد و نەوەد و دوو بوون.
 - 59
 - ئەمانەش ئەوانەن کە لە شارۆچکەکانی تێلمەلەح، تێلحەرشا، کەروڤ، ئەدۆن و ئیمێرەوە سەرکەوتن، بەڵام نەیانتوانی پێناسەی بنەماڵە و ڕەچەڵەکیان دیاری بکەن کە لە نەوەی ئیسرائیلن:
 - 60
 - نەوەکانی
دەلایا، تۆڤییا و نەقۆدا، شەش سەد و پەنجا و دوو. - 61
 - لە نەوەی کاهینەکانیش:
نەوەکانی
حۆڤەیا، هەقۆچ و بەرزیلەی، کە کچێکی بەرزیلەیی گلعادی هێنا و ناوی ئەوی لێنرا. - 62
 - ئەمانە بەدوای ڕەچەڵەکنامەکانیاندا گەڕان، بەڵام نەدۆزرانەوە، لەبەر ئەوە لە کاهینیێتی قەدەغە کران.
 - 63
 - پارێزگارەکە پێی گوتن کە نابێت لە خواردنە هەرەپیرۆزەکان بخۆن هەتا ئەو کاتەی کاهینێک بۆ ئوریم و تومیم[a]  دادەنرێت.
 - 64
 - هەموو کۆمەڵەکە پێکەوە چل و دوو هەزار و سێ سەد و شەست کەس بوون،
 - 65
 - جگە لە خزمەتکار و کارەکەرەکانیان کە حەوت هەزار و سێ سەد و سی و حەوت کەس بوون، هەروەها دوو سەد گۆرانیبێژی پیاو و ژنیان هەبوو.
 - 66
 - حەوت سەد و سی و شەش ئەسپ، دوو سەد و چل و پێنج هێستر،
 - 67
 - چوار سەد و سی و پێنج وشتر و شەش هەزار و حەوت سەد و بیست گوێدرێژیشیان لەگەڵدا بوو.
 - 68
 - هەندێک لە گەورەی بنەماڵەکان لە کاتی گەیشتنیان بۆ ماڵی یەزدان لە ئۆرشەلیم، بە خواستی دڵی خۆیان بەخشینی ئازادیان پێشکەش کرد بۆ ماڵی یەزدان، بۆ بنیادنانەوەی ماڵی یەزدان لە شوێنەکەی خۆی.
 - 69
 - بەپێی توانای خۆیان بە گەنجینەی بەڕێوەبردنی کارەکەیان بەخشی، شەست و یەک هەزار درهەمی زێڕ و پێنج هەزار مەنای[b]  زیو، لەگەڵ سەد کراس بۆ کاهینەکان.
 - 70
 - کاهین، لێڤی، گۆرانیبێژ، دەرگاوان و خزمەتکارانی پەرستگا، لەگەڵ هەندێک کەسانی دیکە، لە شارۆچکەکانی خۆیاندا نیشتەجێ بوون، پاشماوەی ئیسرائیلییەکانیش لە شارۆچکەکانی خۆیان نیشتەجێ بوون.
 
- a. 2:63 دوو بەردی گرانبەها بوون، لە کاتی بڕیاردان بۆ زانینی خواستی خودا بەکارهێنراون، بڕوانە دەرچوون 28:30 و یەکەم ساموئێل 23:9-12.
 - b. 2:69 پێنج هەزار مەنا: نزیکەی 2900 کیلۆگرام.
 

