عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- ئه‌وه بوو حه‌گه‌ی پێغه‌مبه‌ر و زه‌كه‌ریای پێغه‌مبه‌ر له نه‌وه‌ی عیدۆ، پێغه‌مبه‌رایه‌تییان بۆ ئه‌و جوله‌كانه كرد كه له یه‌هودا و ئۆرشه‌لیم بوون، به ناوی خودای ئیسرائیل، ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌ریانه‌وه.
- 2
- ئیتر زروبابلی كوڕی شه‌ئه‌لتیێل و یه‌شوعی كوڕی یۆچاداق هه‌ستان و ده‌ستیان به بنیادنانه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی خودا كرد له ئۆرشه‌لیم، پێغه‌مبه‌ره‌كانی خودا‌ش له‌گه‌ڵیان بوون و یارمه‌تییان ده‌دان.
- 3
- له‌و كاته‌دا ته‌ته‌نه‌یی پارێزگاری هه‌رێمی ئه‌وبه‌ری فورات و شه‌تاربوزه‌نه‌ی و یاوهرهكانیان چوونه لایان و لێیان پرسین: «كێ ڕێگای پێدان ئه‌م په‌رستگایه بنیاد بنێنه‌وه و ئه‌م ته‌لاره ته‌واو بكه‌ن؟»
- 4
- هه‌روه‌ها لێیان پرسین: «ئه‌و پیاوانه ناویان چییه كه ئه‌م ته‌لاره بنیاد ده‌نێنه‌وه؟»
- 5
- به‌ڵام پیرانی جوله‌كه‌ش خودای خۆیان چاودێری ده‌كردن، ئیتر له كاره‌كه ڕایاننه‌گرتن هه‌تا هه‌واڵه‌كه به داریوش گه‌یشته‌وه، ئینجا به نامه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ئه‌مه وه‌ڵامیان دایه‌وه.
- 6
- ئه‌مه‌ش وێنه‌یه‌كی ئه‌و نامه‌یه‌ی ته‌ته‌نه‌ی پارێزگاری هه‌رێمی ئه‌وبه‌ری فورات و شه‌تاربوزه‌نه‌ی و یاوهرهكانیان، ئه‌وانه‌ی كه كاربه‌ده‌سته‌كانی هه‌رێمی ئه‌وبه‌ری فورات بوون، بۆ داریوشیان نارد.
- 7
- ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه بۆیان نارد به‌م شێوه‌یه نووسرابوو:
بۆ داریوشی پاشا:
سڵاوێكی گه‌رم. - 8
- با له‌لای پاشا زانراو بێت كه ئێمه چووینه ناوچه‌ی یه‌هودا، بۆ په‌رستگای خودای گه‌وره، بینیمان به به‌ردی گه‌وره بنیاد ده‌نرێته‌وه و دار له‌ناو دیواره‌كانی داده‌نرێت، ئه‌م كاره‌ش به وردی ده‌كرێت و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتییان سه‌ركه‌وتووانه‌یه.
- 9
- پرسیارمان له‌و پیرانه كرد و لێمان پرسین: «كێ ڕێگای پێداون ئه‌م په‌رستگایه بنیاد بنێنه‌وه و ئه‌م ته‌لاره ته‌واو بكه‌ن؟»
- 10
- هه‌روه‌ها پرسیاری ناوه‌كانیانمان لێ‌كردن تاوه‌كو بتوانین ناوی ڕابهرهكانیان بۆ زانیاریت بنووسین.
- 11
- به‌م وه‌ڵامه وه‌ڵامیان داینه‌وه، گوتیان:
«ئێمه خزمه‌تكارانی خودای ئاسمان و زه‌وین، ئه‌م په‌رستگایه بنیاد ده‌نێینه‌وه كه پێش ساڵانێكی زۆر بنیاد نرابوو، پاشایه‌كی گه‌وره‌ی ئیسرائیل بنیادی نا و ته‌واوی كرد. - 12
- به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی باوباپیرانمان خودای ئاسمانیان تووڕه كرد، ئه‌وانی دا به‌ده‌ست نه‌بوخودنه‌سری پاشای بابلی كلدانییه‌وه، ئه‌وه‌ی كه ئه‌م په‌رستگایه‌ی وێران كرد و گه‌له‌كه‌ی بۆ بابل ڕاپێچ كرد.
- 13
- «به‌ڵام له یه‌كه‌م ساڵی كۆرشی پاشای بابل، كۆرشی پاشا فه‌رمانی ده‌ركرد بۆ بنیادنانه‌وه‌ی ئه‌م ماڵه‌ی خودا.
- 14
- كۆرشی پاشا ته‌نانه‌ت قاپوقاچاغهكانی ئه‌م په‌رستگایه‌ی خودای له په‌رستگای بابله‌وه ده‌رهێنا، كه له زێڕ و زیوه، ئه‌وه‌ی نه‌بوخودنه‌سر له‌م په‌رستگایه‌ی ئۆرشه‌لیمی ده‌رهێنابوو و بۆ ئه‌و په‌رستگایه‌ی بردبوو كه له بابله. ئینجا كۆرشی پاشا قاپوقاچاغهكانی دایه یه‌كێك ناوی شێشبه‌چه‌ر بوو، ئه‌وه‌ی كردییه پارێزگار.
- 15
- پێی گوت: ”ئه‌م قاپوقاچاغه ببه، بڕۆ و باری بكه به‌ره‌و ئه‌و په‌رستگایه‌ی له ئۆرشه‌لیمه، با په‌رستگای خودا له شوێنه‌كه‌ی خۆیدا بنیاد بنرێته‌وه.“
- 16
- «له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م شێشبه‌چه‌ره هات و بناغه‌كه‌ی ماڵی خودای دانا ئه‌وه‌ی له ئۆرشه‌لیمه، له‌و كاته‌وه بنیاد ده‌نرێته‌وه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ته‌واو نه‌كراوه.»
- 17
- ئێستاش ئه‌گه‌ر پاشا پێی باشه با له‌نێو ئه‌رشیفی شاهانه‌دا بگه‌ڕێن كه له بابله، ئایا له كۆرشی پاشاوه فه‌رمان ده‌رچووه بۆ بنیادنانه‌وه‌ی ئه‌م ماڵه‌ی خودا كه له ئۆرشه‌لیمه؟ با پاشا له‌م كاره‌دا خواستی خۆیمان بۆ بنێرێت.