عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- له پۆڵسه‌وه، ئه‌وه‌ی نه له‌لایه‌ن خه‌ڵك و نه به‌هۆی مرۆڤێكه نێردراوه، به‌ڵكو له‌لایه‌ن عیسای مه‌سیح و خودای باوكه، كه له‌نێو مردووان هه‌ڵیستانده‌وه،
- 2
- هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و برایانه‌ی له‌گه‌ڵمدان،
بۆ ئه‌و كڵێسایانهی له گه‌لاتیان: - 3
- با نیعمه‌ت[a] و ئاشتی له خودای باوكمان و عیسای مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆوه له‌گه‌ڵتان بێت،
- 4
- ئه‌وه‌ی له پێناوی گوناهه‌كانمان خۆی به‌خشی، تاكو به‌گوێره‌ی خواستی خودای باوكمان، له‌م دنیایه خراپه‌ی ئێستا ڕزگارمان بكات.
- 5
- هه‌تاهه‌تایه شكۆمه‌ندی بۆ ئه‌وه. ئامین.
- مژده‌یه‌كی دیكه نییه
- 6
- پێم سه‌یره چۆن وا به خێرایی، له‌وه‌ی به نیعمه‌تی مه‌سیح بانگی كردوون، بۆ ئینجیلێكی دیكه[b] وه‌رده‌گه‌ڕێن!
- 7
- ئینجیلێكی دیكه بوونی نییه، به‌ڵكو هه‌ندێك كه‌س ده‌یانه‌وێت سه‌رتان لێ بشێوێنن و په‌یامی ئینجیلی مه‌سیح بگۆڕن.
- 8
- به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئێمه یان فریشته‌ی ئاسمان ئینجیلێكمان پێدان، جگه له‌و ئینجیله‌ی ئێمه پێمان دان، با نه‌فره‌ت لێكراو بێت.
- 9
- وه‌ك پێشتر پێمان گوتوون ئێستاش پێتان ده‌ڵێمه‌وه: ئه‌گه‌ر یه‌كێك ئینجیلێكی پێدان جگه له‌وه‌ی په‌سه‌ندتان كرد، با نه‌فره‌ت لێكراو بێت.
- 10
- ئایا ئێستا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵك هه‌وڵ ده‌ده‌م، یاخود ڕه‌زامه‌ندی خودا؟ یان ئایا داوای ئه‌وه ده‌كه‌م خه‌ڵك ڕازی بكه‌م؟ ئه‌گه‌ر هه‌تا ئێستا خه‌ریكی ڕازیكردنی خه‌ڵك بوومایه، ئه‌وا نه‌ده‌بوومه به‌نده‌ی مه‌سیح.
- چۆن پۆڵس بوو به نێردراو؟
- 11
- پێتان ده‌ڵێم، خوشكان، برایان، ئه‌و په‌یامه‌ی ئینجیل كه جاڕم بۆی داوه، له مرۆڤه‌وه نییه.
- 12
- له كه‌سیشم وه‌رنه‌گرتووه و فێریش نه‌كراوم، به‌ڵكو به ئاشكراكردنی عیسای مه‌سیح وه‌رمگرتووه.
- 13
- بێگومان سه‌ربورده‌ی منتان بیستووه له جوله‌كایه‌تی، دڕندانه كڵێسای خودام ده‌چه‌وسانده‌وه و هه‌وڵم داوه له‌ناوی ببه‌م.
- 14
- له جوله‌كایه‌تی پێش زۆربه‌ی خه‌ڵك كه‌وتم له نه‌وه‌ی خۆم، زۆر دڵگه‌رمتر بووم له‌وان بۆ دابونه‌ریتی باوكان.
- 15
- به‌ڵام كاتێك خودا كه له سكی دایكمه‌وه ته‌رخانی كردم، به نیعمه‌تی خۆی بانگی كردم، خۆشحاڵ بوو
- 16
- كوڕه‌كه‌ی له مندا ده‌ربكه‌وێت، تاكو له‌ناو نه‌ته‌وه‌كان مژده بده‌م، ده‌ستبه‌جێ ڕاوێژم به كه‌س نه‌كرد،
- 17
- سه‌رنه‌كه‌وتمه ئۆرشه‌لیم بۆ لای ئه‌وانه‌ی پێش من نێردراو بوون، به‌ڵكو ڕۆیشتم بۆ عه‌ره‌بستان و دیسان گه‌ڕامه‌وه دیمه‌شق.
- 18
- ئینجا دوای سێ ساڵ سه‌ركه‌وتمه ئۆرشه‌لیم، بۆ ئه‌وه‌ی په‌ترۆس[c] بناسم، پازده ڕۆژ لای ئه‌و مامه‌وه.
- 19
- به‌ڵام جگه له یاقوبی برای عیسای خاوه‌ن شكۆ هیچ نێردراوێكی دیكه‌م نه‌بینی.
- 20
- خودا ده‌زانێت ئه‌وه‌ی بۆتان ده‌نووسم درۆ نییه.
- 21
- دوایی چوومه هه‌رێمه‌كانی سوریا و كیلیكیا،
- 22
- به‌ڵام هێشتا له‌لای كڵێساكانی یه‌هودیا كه سه‌ر به مه‌سیحن به ڕوخسار نه‌ناسراو بووم،
- 23
- ته‌نها بیستبوویان: «ئه‌وه‌ی جاران ئێمه‌ی ده‌چه‌وسانده‌وه، ئێستا مژده‌ی ئه‌و باوه‌ڕه ده‌دات، كه جاران له‌ناوی ده‌برد.»
- 24
- به‌هۆی منه‌وه ستایشی خودایان ده‌كرد.
- a. 1:3 خودا نیعمه‌ت به مرۆڤ ده‌به‌خشێت، به واتای به‌خشینێكی خودایه كه به‌بێ ئه‌وه‌ی شایسته‌ی بین خودا پێمان ده‌به‌خشێت.
- b. 1:6 مه‌به‌ست له مژده‌یه‌كی جیاوازه.
- c. 1:18 یۆنانی: \+tl كێفاس\+tl*.