عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- په‌یمانی خودا له‌گه‌ڵ ئه‌برام
- 1
- له‌دوای ئه‌م ڕووداوانه، له بینینێكدا[a] فه‌رمایشتی یه‌زدان بۆ ئه‌برام هات، فه‌رمووی:
«مه‌ترسه ئه‌ی ئه‌برام،
من قه‌ڵغانم بۆت،
پاداشتت زۆر گه‌وره‌یه.» - 2
- به‌ڵام ئه‌برام گوتی: «ئه‌ی یه‌زدانی باڵاده‌ست، چیم ده‌ده‌یتێ كه من هه‌روا وه‌جاخكوێر بم و میراتگری ماڵم ئه‌لیعه‌زه‌ری دیمه‌شقییه؟»
- 3
- هه‌روه‌ها ئه‌برام گوتی: «هیچ وهجاخێكت نه‌داومه‌تێ، ئه‌وه‌ی له ماڵه‌كه‌م له‌دایك بووه وا ده‌بێته میراتگرم.»[b]
- 4
- له‌و كاته‌دا فه‌رمایشتی یه‌زدانی بۆ هات، فه‌رمووی: «ئه‌مه نابێته میراتگرت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له پشتی تۆوه دێت ئه‌و ده‌بێته میراتگرت.»
- 5
- ئینجا بردییه ده‌ره‌وه و فه‌رمووی: «سه‌یری ئاسمان بكه و ئه‌ستێره‌كان بژمێره، ئه‌گه‌ر ده‌توانیت بیانژمێریت.» هه‌روه‌ها پێی فه‌رموو: «نه‌وه‌كه‌ت ئاوا ده‌بێت.»
- 6
- جا ئه‌برام باوه‌ڕی به یه‌زدان هێنا، ئه‌ویش ئه‌مه‌ی به ڕاستودروستی بۆ دانا.
- 7
- هه‌روه‌ها یه‌زدان پێی فه‌رموو: «من یه‌زدانم، ئه‌وه‌ی له ئووری كلدانییهكانهوه تۆی هێنایه ده‌ره‌وه، هه‌تا ئه‌م زه‌وییه‌ت به میرات پێ ببه‌خشێت.»
- 8
- به‌ڵام ئه‌برام گوتی: «ئه‌ی یه‌زدانی باڵاده‌ست، چۆن بزانم كه من ده‌بمه میراتگری؟»
- 9
- یه‌زدانیش پێی فه‌رموو: «گوێره‌كه‌یه‌كی مێینه‌ی سێ ساڵه[c] و بزنێكی سێ ساڵه و به‌رانێكی سێ ساڵه و قومرییه‌ك و كۆترێكم بۆ بهێنه.»
- 10
- ئه‌مانه‌ی هه‌موو بۆ هێنا و له ناوه‌ڕاسته‌وه له‌تی كردن، له‌تی ههریهكهشیانی به‌رامبه‌ر ئه‌وی دیكه دانا، به‌ڵام باڵنده‌كانی له‌ت نه‌كرد.
- 11
- ئینجا سیساركه كه‌چه‌ڵه‌كان بۆ سه‌ر كهلاكهكان هاتنه خواره‌وه، به‌ڵام ئه‌برام دووری خستنه‌وه.
- 12
- كه خۆریش به‌ره‌و ئاوابوون ده‌چوو، ئه‌برام كه‌وته خه‌وێكی قووڵه‌وه، له‌ناكاو تاریكییه‌كی ترسناك و سه‌ختی به‌سه‌رهات.
- 13
- ئینجا یه‌زدان به ئه‌برامی فه‌رموو: «به دڵنیاییه‌وه بزانه كه نه‌وه‌كانت له خاكێك نامۆ ده‌بن كه هی خۆیان نییه، ده‌بنه كۆیله‌یان و چوار سه‌د ساڵ ده‌یانچه‌وسێننه‌وه.
- 14
- به‌ڵام سزای ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ش ده‌ده‌م، كه ئه‌وان وه‌ك كۆیله خزمه‌تیان ده‌كه‌ن. له‌دوای ئه‌وه به ده‌ستكه‌وتێكی زۆره‌وه دێنه ده‌ره‌وه.
- 15
- به‌ڵام تۆ به سه‌لامه‌تی ده‌چیته لای باوباپیرانت و له ته‌مه‌نێكی باشی پیریدا ده‌نێژرێیت.
- 16
- له نه‌وه‌ی چواره‌میشدا، نه‌وه‌كانت ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئێره، چونكه هێشتا تاوانی ئه‌مورییه‌كان نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌ندازه‌ی ته‌واوی خۆی.»
- 17
- ئینجا كاتێك خۆر ئاوابوو و تاریكی داهات، له‌ناكاو ته‌نوورێكی پڕ دووكه‌ڵ و مه‌شخه‌ڵێكی داگیرساو ده‌ركه‌وت و له‌نێوان پارچه‌كاندا تێپه‌ڕی.
- 18
- له‌و ڕۆژه‌دا یه‌زدان په‌یمانێكی له‌گه‌ڵ ئه‌برامدا به‌ست و پێی فه‌رموو: «ئه‌م خاكه ده‌ده‌مه نه‌وه‌كانی تۆ، له ڕووباری میسره‌وه هه‌تا ڕووباره گه‌وره‌كه، ڕووباری فورات،
- 19
- خاكی قێنی و قه‌نیزی، قه‌دمۆنی،
- 20
- حیتی، پریزی، ڕفائی،
- 21
- ئه‌موری، كه‌نعانی، گرگاشی و یه‌بوسییه‌كان.»
- a. 15:1 بینین: خودا له ڕێی پیشاندانی دیمه‌نێكه‌وه په‌یامێك ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌و مرۆڤه‌ی بییه‌وێت.
- b. 15:3 ده‌بێته میراتگرم: به‌پێی یاسایه‌ك له‌و سه‌رده‌مه هاوڕێیه‌ك یان كۆیله‌یه‌ك كه خزمه‌تی پیاوێكی وه‌جاخكوێری ده‌كرد ئه‌وا ده‌یتوانی ببێته میراتگری.
- c. 15:9 مه‌به‌ست له (گوێره‌كه‌یه‌كی مێینه‌ی سێ ساڵه)، پێش ته‌مه‌نی به كه‌ڵ هاتن.