عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- كاتێك ڕاحێل بینی هیچ منداڵێكی بۆ یاقوب نه‌بوو، به‌غیلی به خوشكه‌كه‌ی خۆی برد، به یاقوبی گوت: «منداڵم پێبده، ئه‌گینا ده‌مرم!»
- 2
- تووڕه‌یی یاقوب له ڕاحێل جۆشا، گوتی: «ئایا من له جێی خودام كه له به‌رهه‌می سك بێبه‌شی كردوویت؟»
- 3
- ئه‌ویش گوتی: «ئه‌وه‌تا بیلهه‌ی كه‌نیزه‌م. له‌گه‌ڵی بنوو هه‌تا له‌سه‌ر چۆكم منداڵی ببێت، ئیتر له‌وه‌وه منیش كوڕم ده‌بێت.»
- 4
- جا بیلهه‌ی كه‌نیزه‌ی خۆی دایێ هه‌تا ببێته ژنی. یاقوبیش له‌گه‌ڵی نوست.
- 5
- بیلهه‌ش سكی پڕ بوو، كوڕێكی بۆ یاقوب بوو.
- 6
- ڕاحێل گوتی: «خودا پشتگیری لێكردم و گوێی له داواكه‌م گرت، هه‌روه‌ها گوێی له ده‌نگم بوو، كوڕێكی دامێ.» له‌به‌ر ئه‌وه ناوی لێنا دان[a] .
- 7
- دیسان بیلهه، كه‌نیزه‌كه‌ی ڕاحێل سكی كرد و كوڕی دووه‌می بۆ یاقوب بوو.
- 8
- ئینجا ڕاحێل گوتی: «به زۆرانبازی خودا، زۆرانبازیم له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌م كرد و بردیشمه‌وه.» له‌به‌ر ئه‌وه ناوی لێنا نه‌فتالی.
- 9
- كاتێك لێئه بینی وا له سككردن وه‌ستاوه، په‌لی زیلپه‌ی كه‌نیزه‌كه‌ی خۆی گرت و دایه یاقوب هه‌تا ببێته ژنی.
- 10
- زیلپه‌ی كه‌نیزه‌ی لێئه كوڕێكی بۆ یاقوب بوو.
- 11
- لێئه گوتی: «به به‌خته‌وه‌ری!» ئیتر ناوی لێنا گاد.
- 12
- زیلپه‌ی كه‌نیزه‌ی لێئه كوڕی دووه‌می بۆ یاقوب بوو.
- 13
- لێئه‌ش گوتی: «به خۆزگه پێخوازراویم! چونكه كچان خۆزگه‌م پێ ده‌خوازن.» ئیتر ناوی لێنا ئاشێر[b] .
- 14
- له ڕۆژانی دروێنه‌ی گه‌نمدا، ڕه‌ئوبێن چوو هه‌ندێك گیائاده‌مه‌ی[c] له كێڵگه بینییه‌وه و بۆ لێئه‌ی دایكی هێنایه‌وه. ڕاحێلیش به لێئه‌ی گوت: «هه‌ندێك له گیائاده‌مه‌ی كوڕه‌كه‌تم بده‌رێ.»
- 15
- به‌ڵام لێئه گوتی: «به لاته‌وه كه‌مه مێرده‌كه‌ت بردووم؟ گیائاده‌مه‌ی كوڕه‌كه‌شم ده‌به‌یت؟»
ڕاحێلیش گوتی: «ده‌ی باشه با له جیاتی گیائاده‌مه‌ی كوڕه‌كه‌ت ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڵ تۆ بنووێت.» - 16
- كاتێك یاقوب ده‌مه‌و ئێواره له كێڵگه گه‌ڕایه‌وه، لێئه بۆ پێشوازیكردنی چووه ده‌ره‌وه و گوتی: «دێیته لای خۆم، چونكه به گیائاده‌مه‌ی كوڕه‌كه‌م به كرێم گرتوویت.» ئه‌ویش ئه‌و شه‌وه له‌گه‌ڵی نوست.
- 17
- خودا گوێی له لێئه بوو، ئیتر سكی پڕ بوو، كوڕی پێنجه‌می بۆ یاقوب بوو.
- 18
- ئینجا لێئه گوتی: «خودا پاداشتی ئه‌وه‌ی دامه‌وه كه كه‌نیزه‌كه‌ی خۆمم دایه پیاوه‌كه‌م.» ئیتر ناوی لێنا یه‌ساخار[d] .
- 19
- دیسان لێئه سكی كرد و كوڕی شه‌شه‌مینی بۆ یاقوب بوو.
- 20
- ئینجا لێئه گوتی: «خودا به خه‌ڵاتێكی باش خه‌ڵاتی كردم. ئێستا مێرده‌كه‌م گوزه‌رانم له‌گه‌ڵ ده‌كات، چونكه شه‌ش كوڕم بۆی بوو.» ناوی له كوڕه‌كه‌ش نا زه‌بولون.
- 21
- دوای ئه‌مه كچێكیشی بوو، ناوی لێنا دینه.
- 22
- خودا ڕاحێلی هاته‌وه یاد[e] ، خودا گوێی له ده‌نگی بوو، منداڵدانی كرده‌وه.
- 23
- ئیتر سكی پڕ بوو، كوڕێكی بوو، گوتی: «خودا سووكایه‌تییه‌كه‌ی له‌سه‌ر لابردم.»
- 24
- ناوی لێنا یوسف، چونكه گوتی: «یه‌زدان كوڕێكی دیكه‌شم بۆ زیاد ده‌كات.»
- مه‌ڕی یاقوب زۆر ده‌بێت
- 25
- له‌دوای ئه‌وه‌ی ڕاحێل یوسفی بوو، یاقوب به لابانی گوت: «بمنێره‌وه و ده‌گه‌ڕێمه‌وه شوێن و زه‌وی خۆم.
- 26
- ژنه‌كانم و منداڵه‌كانیشم بده ده‌ستم كه له پێناویان‌دا خزمه‌تم كردوویت، ئیتر ده‌ڕۆم. خۆشت ده‌زانیت ئه‌و خزمه‌ته‌ی خزمه‌تم كردوویت.»
- 27
- به‌ڵام لابان پێی گوت: «خۆزگه په‌سه‌ند ده‌بووم له‌به‌رچاوت. فاڵم گرتووه‌ته‌وه كه یه‌زدان له‌به‌ر تۆ به‌ره‌كه‌تداری كردووم.»
- 28
- ئینجا گوتی: «كرێی خۆتم بۆ دیاری بكه تاكو پێت بده‌م.»
- 29
- یاقوبیش پێی گوت: «تۆ خۆت ده‌زانیت چه‌ند خزمه‌تم كردوویت و مهڕوماڵاتهكهت له‌لای من چۆن بووه،
- 30
- چونكه پێش هاتنی من ئه‌وه‌ی هه‌تبوو كه‌م بوو، دوای هاتنم زۆر په‌ره‌ی سه‌ند و یه‌زدانیش به‌ره‌كه‌تداری كردیت. به‌ڵام ئێستا كه‌ی كار بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆشم بكه‌م؟»
- 31
- ئه‌ویش گوتی: «چیت بده‌مێ؟»
یاقوبیش گوتی: «هیچم مه‌ده‌رێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌م كاره‌م له‌گه‌ڵ بكه‌یت، ئه‌وا سه‌رله‌نوێ شوانی و پاسه‌وانی مه‌ڕه‌كانت ده‌كه‌م. - 32
- ئه‌مڕۆ لێمگه‌ڕێ به‌ناو هه‌موو مێگهلهكانتدا تێپه‌ڕم، هه‌رچی مه‌ڕ و بزنی خاڵدار و به‌ڵه‌ك و هه‌رچی به‌رخی ڕه‌ش له‌ناویاندا هه‌یه جیای ده‌كه‌مه‌وه. ئه‌وانه كرێیه‌كه‌ی من ده‌بن.
- 33
- سبه‌ینێش ڕاستودروستی من ده‌سه‌لمێنێت، كاتێك بۆ كرێیهكهم دێمه پێشت، هه‌رچی خاڵدار و به‌ڵه‌ك نه‌بێت له‌ناو بزنه‌كان و ڕه‌ش نه‌بێت له‌ناو به‌رخه‌كان، له‌لای من به دزراو داده‌نرێت.»
- 34
- لابانیش گوتی: «باشه، تۆ چۆن ده‌ڵێیت، با وابێت.»
- 35
- هه‌ر هه‌مان ڕۆژ هه‌موو ته‌گه[f] خه‌تدار و بهڵهكهكان و هه‌موو بزنه خاڵدار و بهڵهكهكانی جیا كرده‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی سپیێتییان تێدا هه‌بوو، له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕه‌شه‌كان له‌نێوان به‌رخه‌كان دایه ده‌ست كوڕه‌كانی.
- 36
- ئینجا ماوه‌ی سێ ڕۆژه ڕێی خسته نێوان خۆی و یاقوبه‌وه، یاقوبیش شوانی پاشماوه‌ی مه‌ڕه‌كانی لابانی ده‌كرد.
- 37
- یاقوب چڵی سه‌وزی له دار بی و باده‌م و چناری هێنا و خه‌تی سپی له‌سه‌ر كێشان، به پاككردنه‌وه‌ی توێكڵه‌كانیان له شوێنی هێڵه‌كان و ده‌رخستنی سپیێتییهكهی ژێریان.
- 38
- ئینجا چڵه پاككراوهكانی له‌ناو ئاخوڕهكانی ئاو خواردنه‌وه ڕاگرت، كه مه‌ڕه‌كان بۆ ئاو خواردنه‌وه بۆی ده‌هاتن، به‌رامبه‌ر به مه‌ڕه‌كان، هه‌تا له كاتی هاتنیان بۆ ئاو خواردنه‌وه به‌ته‌گه‌بێن.
- 39
- جا مه‌ڕه‌كان له‌لای چڵه‌كان په‌ڕین و مه‌ڕه‌كان به‌چكه‌ی خه‌تدار و خاڵدار و بهڵهكیان بوو.
- 40
- ئینجا یاقوب به‌رخه‌كانی جیا كرده‌وه، به‌ڵام ڕووی مه‌ڕه‌كانی له خهتدارهكان و ڕه‌شه‌كان كرد له مه‌ڕه‌كانی لابان. به‌م شێوه بۆ خۆی مێگه‌لی دانا و له‌گه‌ڵ مه‌ڕه‌كانی لابان داینه‌نان.
- 41
- ئه‌وه بوو هه‌ر كاتێك مه‌ڕه به‌هێزه‌كان به ته‌گه ده‌هاتن، یاقوب له‌پێش چاویان چڵه‌كانی له‌ناو حهوزهكان داده‌نا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو چڵه‌كان جووت ببن.
- 42
- به‌ڵام كاتێك مه‌ڕه‌كان لاواز ده‌بوون داینه‌ده‌نان، جا لاوازه‌كان بۆ لابان بوون و به‌هێزه‌كانیش بۆ یاقوب.
- 43
- ئینجا پیاوه‌كه زۆر به‌رفراوان بوو، ئیتر مه‌ڕی زۆری هه‌بوو، له‌گه‌ڵ كه‌نیزه و خزمه‌تكار و وشتر و گوێدرێژ.
- a. 30:6 دان له عیبری به واتای پشتگیری یان ئه‌ستۆپاكی دێت له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه.
- b. 30:13 ئاشێر له عیبری به واتای شاد دێت.
- c. 30:14 گیائاده‌مه: جۆره ڕووه‌كێكه، وایانده‌زانی یارمه‌تیت ده‌دات بۆ سكپڕبوون.
- d. 30:18 یه‌ساخار له وشه‌ی (پاداشت) له زمانی عیبری نزیكه.
- e. 30:22 \+xt بڕوانه 8:1\+xt*.
- f. 30:35 نێری، سابرێن.