عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - نەوەکانی عیسۆ
- 1
- ئەمانەش نەوەکانی عیسۆن کە ئەدۆمە.
- 2
- ئەمانە ژنەکانی عیسۆن کە لە کەنعانییەکانی خواست: عادای کچی ئێلۆنی حیتی و ئۆهۆلیبامەی کە کچی عەنای و کچەزای چیبعۆنی حیڤی بوو،
- 3
- هەروەها باسمەت کە کچی ئیسماعیل و خوشکی نەبایۆت بوو.
- 4
- عادا ئەلیفازی بۆ عیسۆ بوو. باسمەتیش ڕەعوئێلی بوو.
- 5
- ئۆهۆلیبامەش یەعوش و یەعلام و قۆرەحی بوو. ئەمانەن کوڕانی عیسۆ کە لە خاکی کەنعان لەدایک بوون.
- 6
- ئینجا عیسۆ ژن و کوڕ و کچەکانی هەڵگرت لەگەڵ هەموو کەسانی ماڵەکەی و ئاژەڵی ماڵی و هەموو ئاژەڵەکانی دیکە و هەرچییەکی هەبوو، ئەوەی لە خاکی کەنعان دەستی کەوتبوو، چووە زەوییەکی دیکە، دوور لە یاقوبی برای.
- 7
- سامانەکەیان ئەوەندە زۆر بوو کە نەتوانن پێکەوە نیشتەجێ بن؛ لەبەر زۆری مەڕوماڵاتیان، ئەو خاکەی تێیدا ئاوارە بوون نەیدەتوانی بیانگرێتە خۆی.
- 8
- ئیتر عیسۆ کە ئەدۆمە، لە ناوچە شاخاوییەکانی سێعیر نیشتەجێ بوو.
- 9
- ئەمانە نەوەکانی عیسۆن لە ناوچە شاخاوییەکانی سێعیر کە باوکی ئەدۆمییەکانە:
- 10
- ئەمانەش ناوی کوڕەکانی عیسۆن:
 ئەلیفازی کوڕی عادای ژنی عیسۆ و ڕەعوئێلی کوڕی باسمەتی ژنی عیسۆ.
- 11
- کوڕەکانی ئەلیفاز:
 تێمان، ئۆمار، چەفۆ، گەعتام و قەنەز.
- 12
- تیمنەع کەنیزەی ئەلیفازی کوڕی عیسۆ بوو، لە ئەلیفازەوە عەمالێقی بوو. ئەوانە کوڕەزای عادای ژنی عیسۆ بوون.
- 13
- کوڕەکانی ڕەعوئێل:
 نەحەت، زەرەح، شەمما و میزا. ئەمانە کوڕەزای باسمەتی ژنی عیسۆ بوون.
- 14
- ئەمانەش کوڕەکانی ئۆهۆلیبامەی ژنی عیسۆن کە کچی عەنای کوڕی چیبعۆنە و بۆ عیسۆی ببوون:
 یەعوش، یەعلام و قۆرەح.
- 15
- ئەمانەش میرانی نەوەی عیسۆن:
 کوڕانی ئەلیفازی نۆبەرەی عیسۆ:
 میر تێمان، میر ئۆمار، میر چەفۆ، میر قەنەز،
- 16
- میر قۆرەح، میر گەعتام و میر عەمالێق. ئەوانە میرانی نەوەی ئەلیفاز لە خاکی ئەدۆم و کوڕەزای عادا بوون.
- 17
- کوڕەکانی ڕەعوئێلی کوڕی عیسۆ:
 میر نەحەت، میر زەرەح، میر شەمما و میر میزا. ئەوانە میرانی نەوەی ڕەعوئێل لە خاکی ئەدۆم و کوڕەزای باسمەتی ژنی عیسۆ بوون.
- 18
- کوڕەکانی ئۆهۆلیبامەی ژنی عیسۆ:
 میر یەعوش، میر یەعلام و میر قۆرەح. ئەوانە میرانی نەوەی ئۆهۆلیبامەی ژنی عیسۆی کچی عەنا بوون.
- 19
- ئەوانە بوون کوڕانی عیسۆ کە خۆی ئەدۆمە، ئەوانەش میرەکانیان بوون.
- 20
- ئەمانەش کوڕەکانی سێعیری حۆرین کە خەڵکی ناوچەکە بوون:
 لۆتان، شۆڤاڵ، چیبعۆن، عەنا،
- 21
- دیشۆن، ئێچەر و دیشان. ئەمانەش میرانی حۆرییەکانن، کوڕانی سێعیر لە خاکی ئەدۆم.
- 22
- کوڕەکانی لۆتان:
 حۆری و هۆمام. تیمنەعیش خوشکی لۆتان بوو.
- 23
- کوڕەکانی شۆڤاڵ:
 عەلڤان، مانەحەت، عێبال، شەفۆ و ئۆنام.
- 24
- کوڕەکانی چیبعۆن:
 ئەییا و عەنا. ئەمە ئەو عەنایەیە کە لە چۆڵەوانیدا کانیاوی گەرمی دۆزییەوە، کاتێک خەریکی لەوەڕاندنی گوێدرێژەکانی چیبعۆنی باوکی بوو.
- 25
- نەوەکانی عەنا:
 دیشۆن لەگەڵ ئۆهۆلیبامەی کچی عەنا.
- 26
- کوڕەکانی دیشۆن:
 حەمدان، ئەشبان، یەتران و کران.
- 27
- کوڕەکانی ئێچەر:
 بلهان، زەعەڤان و عەقان.
- 28
- کوڕەکانی دیشان:
 عوچ و ئەران.
- 29
- ئەمانەش میرەکانی حۆرییەکانن:
 میر لۆتان، میر شۆڤاڵ، میر چیبعۆن، میر عەنا،
- 30
- میر دیشۆن، میر ئێچەر و میر دیشان.
 ئەوانە بوون میرانی حۆرییەکان، بەگوێرەی خێڵەکانیان، لە خاکی سێعیر.
- سەرۆکەکانی ئەدۆم
- 31
- ئەمانەش ئەو پاشایانەن کە لە خاکی ئەدۆم پاشایەتییان دەکرد، پێش ئەوەی هیچ پاشایەکی ئیسرائیلی پاشایەتی بکات.
- 32
- بەلەعی کوڕی بەعۆر بوو بە پاشای ئەدۆم. ناوی شارەکەشی دینهابە بوو.
- 33
- کە بەلەع مرد، یۆڤاڤی کوڕی زەرەحی خەڵکی بۆزرا وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
- 34
- کە یۆڤاڤ مرد، حوشامی خەڵکی خاکی تێمانییەکان وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
- 35
- کە حوشام مرد، هەدەدی کوڕی بەدەد کە لە وڵاتی مۆئاب شکستی بە میدیان هێنا، وەک پاشا جێگەی گرتەوە. ناوی شارەکەشی عەڤیت بوو.
- 36
- کە هەدەد مرد، سەمڵەی خەڵکی مەسرێقە وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
- 37
- کە سەمڵە مرد، شائوولی خەڵکی ڕەحۆبۆت، ئەو شارەی لە کەناری ڕووبار بوو، وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
- 38
- کە شائوول مرد، بەعلحانانی کوڕی عەکبۆر وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
- 39
- کە بەعلحانانی کوڕی عەکبۆر مرد، هەدەد وەک پاشا جێگەی گرتەوە. ناوی شارەکەشی پاعوو بوو، ژنەکەشی ناوی میهێتەبێل بوو، کچی مەترێدی کچی مێزاهاب بوو.
- 40
- ئەمانەش ناوی میرەکانی نەوەی عیسۆن، بەپێی خێڵ و ناوچە و ناوەکانیان:
 تیمنەع، عەلڤا، یەتێت،
- 41
- ئۆهۆلیبامە، ئێلە، پینۆن،
- 42
- قەنەز، تێمان، میبسار،
- 43
- مەگدئێل و عیرام.
 ئەمانە میرەکانی ئەدۆم بوون، بەپێی نشینگەکانیان لە خاکی موڵکی خۆیان.
 ئەوە عیسۆی باوکی ئەدۆمییەکان بوو.

