عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- هه‌ر سه‌رۆك كاهینێك له‌نێو خه‌ڵك هه‌ڵبژێردراوه، وه‌ك نوێنه‌ری خه‌ڵك له كاروباری خودا ده‌ستنیشان كراوه، تاكو دیاری و قوربانییه‌كانی گوناه پێشكه‌ش بكات.
- 2
- ده‌توانێ له‌گه‌ڵ نه‌زان و چه‌واشه كراوان دڵنه‌رم بێت، چونكه خۆشی وه‌ك ئه‌وان گرفتاری لاوازییه.
- 3
- له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته له پێناوی گوناهه‌كانی خۆی قوربانی بكات، هه‌روه‌ك له پێناوی گوناهه‌كانی كه‌سانی دیكه ده‌یكات.
- 4
- كه‌س ئه‌م ڕێزه بۆ خۆی وه‌رناگرێت، به‌ڵكو ده‌بێت خودا بانگی بكات، هه‌روه‌ك چۆن خودا هارونی بانگ‌كرد.
- 5
- به هه‌مان شێوه، مه‌سیح خۆی شكۆدار نه‌كرد تاكو ببێته سه‌رۆك كاهین، به‌ڵكو خودا پێی فه‌رموو:
{تۆ كوڕی منی،
من ئه‌مڕۆ بوومه باوكت.}[a] - 6
- وه‌ك له شوێنێكی دیكه‌ش ده‌فه‌رموێ:
{هه‌تاهه‌تایه تۆ كاهینیت،
له پله‌ی مه‌لكیسادق[b] .}[c] - 7
- عیسا له ماوه‌ی ژیانی له‌سه‌ر زه‌وی، به هاواری توند و فرمێسكه‌وه نوێژ و پاڕانه‌وه‌ی پێشكه‌ش به خودا كرد، ئه‌وه‌ی توانای ڕزگاركردنیی هه‌بوو له مردن، ئیتر له‌به‌ر لهخواترسییهكهی گوێی لێ گیرا.
- 8
- هه‌رچه‌نده عیسا كوڕی خودا بوو، به‌ڵام به‌و ئازارانه‌ی كه چێژتی فێری گوێڕایه‌ڵی بوو و
- 9
- له ڕێی ئازاره‌كانیه‌وه بووه مرۆڤێكی پڕ و ته‌واو، به‌م ڕێگایه بووه سه‌رچاوه‌ی ڕزگاریی هه‌تاهه‌تایی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵی ده‌بن.
- 10
- ئیتر له‌لای خوداشه‌وه به سه‌رۆك كاهین ناونرا، له پله‌ی مه‌لكیسادق.
- 11
- له‌م باره‌یه‌وه قسه‌مان زۆره بیكه‌ین، به‌ڵام ڕوونكردنه‌وه‌ی زه‌حمه‌ته، چونكه گوێتان گران بووه.
- 12
- هه‌رچه‌نده ده‌بووایه ئێوه ئێستا مامۆستا بوونایه، پێویستتان به كه‌سێكه دیسان بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی وشه‌ی خوداتان فێر بكات. واتان لێ هاتووه پێویستتان به شیر بێت نه‌ك خۆراكی به‌هێز.
- 13
- هه‌ر یه‌كێك شیره‌خۆره بێت ئه‌وا له فێركردنی ڕاستودروستی ڕانه‌هاتووه، چونكه ساوایه.
- 14
- به‌ڵام خۆراكی به‌هێز بۆ ئه‌وانه‌یه كه پێگه‌یشتوون، ئه‌وانه‌ی كه به به‌رده‌وامی مه‌شقیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن چاكه و خراپه جیا بكه‌نه‌وه.
- a. 5:5 \+xt زه‌بووره‌كان 2:7\+xt*
- b. 5:6 \+xt بڕوانه عیبرانییه‌كان 7:1-10.\+xt*
- c. 5:6 \+xt زه‌بووره‌كان 110:4\+xt*