عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - 1
- ئەفرایم لەسەر با دەلەوەڕێت،
 دوای بای ڕۆژهەڵات کەوتووە،
 هەموو ڕۆژێک درۆ و توندوتیژی زیاد دەکات.
 لەگەڵ ئاشوردا پەیمان دەبەستن و
 زەیتی زەیتوون بۆ میسر دەنێرێت.
- 2
- یەزدان لە دژی یەهودا سکاڵای هەیە،
 سزای یاقوب بەپێی ڕەفتارەکەی دەدات،
 کردەوەکانی بەسەر خۆیدا دەداتەوە.
- 3
- لەناو سکدا پاژنەی براکەی گرت و
 بە هێزی خۆی لەگەڵ خودا کەوتە زۆرانێ.
- 4
- لەگەڵ فریشتەکە زۆرانێی کرد و سەرکەوت،
 گریا و پاڕایەوە، بۆ ئەوەی لەگەڵی میهرەبان بێت.
 لە بێتئێل تووشی بوو،
 لەوێ قسەی لەگەڵی کرد[a] .
- 5
- یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار،
 ناوبانگی یەزدانە!
- 6
- تۆش بۆ لای خودات بگەڕێوە،
 خۆشەویستی نەگۆڕ و دادپەروەری پەیڕەو بکە و
 هەمیشە چاوەڕوانی خودای خۆت بە.
- 7
- بازرگان تەرازووی ساختەی لە دەستدایە،
 حەز دەکات ستەم بکات.
- 8
- ئەفرایم گوتی:
 «من دەوڵەمەند بووم و سامانم بۆ خۆم پێکەوەنا،
 لە هەموو سامانەکەم خراپەیەکم تێدا نابیننەوە
 کە گوناه بێت.»
- 9
- «من یەزدانی پەروەردگاری ئێوەم،
 ئەوەی لە خاکی میسرەوە تۆی دەرهێنا،
 دووبارە لەناو چادرەکان نیشتەجێت دەکەم،
 وەک ڕۆژانی جەژن.
- 10
- قسەم لەگەڵ پێغەمبەرەکاندا کرد و
 بینینی زۆرم بۆ ئاشکرا کردن،
 هەروەها لە ڕێگەی پێغەمبەرانەوە نموونەم هێنایەوە.»
- 11
- ئایا خراپەکاری لە گلعاد هەیە؟
 بێگومان دانیشتووانەکەی پووچن!
 لە گلگال گا دەکەن بە قوربانی،
 بەڵێ، بەڵام قوربانگاکانیان وەک کۆمەڵە بەرد دەبن
 لەسەر هێڵەکانی جووتی کێڵگەدا.
- 12
- یاقوب بۆ دەشتودەری ئارام[b]  هەڵات و
 ئیسرائیل لە پێناوی ژنێکدا خزمەتی کرد،
 لە پێناوی ژنێکدا شوانایەتی کرد.
- 13
- یەزدان لە ڕێگەی پێغەمبەرێکەوە ئیسرائیلی لە میسر دەرهێنا و
 لە ڕێگەی پێغەمبەرێکیشەوە چاودێری کرد.
- 14
- بەڵام ئەفرایم زۆر بە خراپی یەزدانی پەست کرد،
 پەروەردگارەکەشی تاوانی ئەو خوێنەی لەسەریەتی دەیهێڵێتەوە و
 سووکایەتییەکەی بەسەر خۆیدا دەداتەوە.
- a. 12:4 قسەی لەگەڵیدا کرد: بڕوانە، بۆ نموونە، پەیدابوون 32:30.
- b. 12:12 میسۆپۆتامیا، وڵاتی نێوان دجلە و فورات. بڕوانە پەیدابوون 28:2.

