عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- «به براكانتان بڵێن: ”گه‌لی من،“ و به خوشكه‌كانتان: ”به‌ر به‌زه‌یی كه‌وتوو.“
- سزادان و چاككردنه‌وه‌ی ئیسرائیل
- 2
- «سه‌رزه‌نشتی دایكتان بكه‌ن، سه‌رزه‌نشتی بكه‌ن،
چونكه ئه‌و ژنی من نییه و
منیش مێردی ئه‌و نیم.
به‌دڕه‌وشتی له ڕوخساری و
ناپاكی له‌نێوان مه‌مكه‌كانی داماڵێت. - 3
- ئه‌گینا ڕووت‌وقووتی ده‌كه‌مه‌وه،
وه‌ك ئه‌و ڕۆژه ڕایده‌گرم كه تێیدا له‌دایك بووه؛
وه‌ك چۆڵه‌وانی لێ ده‌كه‌م،
وه‌ك خاكی وشكی لێ ده‌كه‌م،
به تینووێتی ده‌یمرێنم. - 4
- به‌زه‌ییم به منداڵه‌كانیدا نایه‌ته‌وه،
چونكه زۆڵن. - 5
- بێگومان دایكیان داوێنپیسی كردووه و
به بێ ئابڕوویی سكی پێیان پڕ بووه.
ئه‌و گوتی: ”دوای دۆسته‌كانم ده‌كه‌وم،
ئه‌وانه‌ی نان و ئاو،
خوری و كه‌تان، زه‌یت و خواردنه‌وه‌م پێده‌ده‌ن.“ - 6
- له‌به‌ر ئه‌وه ڕێگاكه‌ی به دڕك په‌رژین ده‌كه‌م،
دیوارێك به ده‌وریدا دروستده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ڕێڕه‌وه‌كانی نه‌دۆزێته‌وه. - 7
- دوای دۆسته‌كانی ده‌كه‌وێت و پێیان ناگات،
به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێت و نایاندۆزێته‌وه.
ئینجا ده‌ڵێت:
”ده‌چم و وه‌ك جاران ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ لای مێرده‌كه‌م،
چونكه ئه‌و كاتم له ئێستام باشتر بوو.“ - 8
- ئه‌و دانی پێدا نه‌ناوه ئه‌وه من بووم كه
دانه‌وێڵه و شه‌رابی نوێ و زه‌یتم پێیداوه،
زێڕ و زیوم بۆی زیاد كردووه،
به‌ڵام ئه‌وان بۆ به‌عل به‌كاریانهێنا. - 9
- «له‌به‌ر ئه‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه و دانهوێڵهكهم له كاتی خۆیدا ده‌به‌مه‌وه،
شه‌رابه تازه‌كه‌شم له كاتی خۆیدا.
خوری و كهتانهكهم كه ڕووتییه‌كه‌ی داده‌پۆشن
له‌به‌ری داده‌كه‌نم. - 10
- ئێستا شوێنی شه‌رمی
له‌به‌رچاوی خۆشه‌ویسته‌كانیدا ده‌رده‌خه‌م،
كه‌سیش له ده‌ستم فریای ناكه‌وێت. - 11
- هه‌موو خۆشییه‌كانی ڕاده‌گرم:
جه‌ژن و سهرهمانگهكانی،
شه‌ممه و جه‌ژنه دیاریكراوه‌كانی. - 12
- ڕه‌زه‌مێو و هه‌نجیره‌كانی تێكده‌ده‌م،
كه گوتی: ”ئه‌وانه كرێیه‌كه‌ی منن، خۆشه‌ویستانم پێیان داوم.“
ده‌یانكه‌م به دارستان و
ئاژه‌ڵی كێوی ده‌یانخوات. - 13
- له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆژانه‌ی سزای ده‌ده‌م
كه بخووری بۆ بهعلهكان ده‌سووتاند،
به خه‌زێم و خشڵه‌كانی خۆی ده‌ڕازانده‌وه،
دوای خۆشه‌ویستانی كه‌وت،
به‌ڵام منی له‌یاد كرد.»
ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه. - 14
- «له‌به‌ر ئه‌وه به زمانی شیرین
ده‌یبه‌مه چۆڵه‌وانی و
به نه‌رمی قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م. - 15
- له‌وێ ڕه‌زه‌مێوه‌كانی ده‌ده‌مه‌وه،
دۆڵی عاخۆر[a] ده‌كه‌م به ده‌رگای هیوا.
له‌وێ وه‌ك ڕۆژانی هه‌رزه‌كاری گۆرانی ده‌ڵێت،
وه‌ك ڕۆژی سه‌ركه‌وتنی له خاكی میسره‌وه.» - 16
- یه‌زدان ده‌فه‌رموێت: «له‌و ڕۆژه‌دا ده‌بێت،
پێم ده‌ڵێیت: ”مێرده‌كه‌م“ و
چیتر پێم ناڵێیت: ”گه‌وره‌م.“ - 17
- ناوی بهعلهكان له ده‌می داده‌ماڵم و
ئیتر ناویان ناهێنێت. - 18
- له‌و ڕۆژه‌دا په‌یمانێكیان بۆ ده‌به‌ستم
له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵی كێوی و باڵنده‌كانی ئاسمان و
خشۆكه‌كانی زه‌وی.
كه‌وان و شمشێر و جه‌نگ
له خاكه‌كه‌دا بنبڕ ده‌كه‌م و
وایان لێ ده‌كه‌م به ئاسووده‌یی پاڵ بكه‌ون. - 19
- بۆ هه‌تاهه‌تایه بۆ خۆم نیشانت ده‌كه‌م و
به ڕاستودروستی و دادوه‌ری،
به خۆشه‌ویستی نه‌گۆڕ و به‌زه‌یی بۆ خۆمت نیشان ده‌كه‌م. - 20
- به دڵسۆزییه‌وه بۆ خۆم نیشانت ده‌كه‌م و
دان به یه‌زداندا ده‌نێیت. - 21
- «یه‌زدان ده‌فه‌رموێت:
له‌و ڕۆژه‌دا من كاردانه‌وه‌م ده‌بێت،
من كاردانه‌وه‌م به‌رامبه‌ر به ئاسمان ده‌بێت و
ئه‌وانیش كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر به زه‌وی ده‌بێت، - 22
- زه‌ویش كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به دانه‌وێڵه و
شه‌رابی نوێ و زه‌یت ده‌بێت،
ئه‌وانیش كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر به یه‌زره‌عیل[b] ده‌بێت. - 23
- له خاكه‌كه‌دا بۆ خۆم ده‌یچێنم،
به‌زه‌ییم دێته‌وه به‌وانه‌ی كه فه‌رمووم ”به‌زه‌ییم پێیاندا نایه‌ته‌وه.“
ئه‌وانه‌ی كه پێیان ده‌گوترا ”گه‌لی من نین“ پێیان ده‌ڵێم: ”ئێوه گه‌لی منن.“
ئه‌وانیش ده‌ڵێن: ”تۆ خودای ئێمه‌یت.“»
- a. 2:15 (عاخۆر) وشه‌یه‌كی عیبرییه به واتای تێكدان. بڕوانه یه‌شوع به‌شی 7.
- b. 2:22 یه‌زره‌عیل: ناوێكی عیبری واته (خودا ده‌یچێنێت).