عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- سكاڵا له دژی ئیسرائیل
- 1
- ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل، گوێ له فه‌رمایشتی یه‌زدان بگرن،
چونكه یه‌زدان سكاڵای هه‌یه
له دانیشتووانی خاكه‌كه:
«نه وه‌فاداری، نه خۆشه‌ویستی نه‌گۆڕ،
نه خواناسی له خاكه‌كه‌دا هه‌یه. - 2
- نه‌فره‌تكردن و درۆ و كوشتن،
دزی و داوێنپیسی،
په‌ره‌ی سه‌ندووه و
خوێنڕشتن، خوێن ڕشتنی به‌دوادا دێت. - 3
- له‌به‌ر ئه‌وه خاكه‌كه شین ده‌گێڕێت و
ئه‌وه‌ی تێیدا نیشته‌جێیه به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت،
به ئاژه‌ڵی كێوی و باڵنده‌ی ئاسمانیشه‌وه،
ته‌نانه‌ت ماسی ده‌ریاش له‌ناوده‌چێت. - 4
- «به‌ڵام با كه‌س سكاڵا نه‌كات و
كه‌سیش تاوانبار نه‌كرێت،
چونكه گه‌له‌كه‌ی تۆ وه‌ك ئه‌وانه‌ن كه
سكاڵا له كاهین ده‌كه‌ن. - 5
- تۆش به ڕۆژ تێكدهشكێیت و
به شه‌ویش پێغه‌مبه‌ر له‌گه‌ڵت تێكده‌شكێت،
منیش دایكت له‌ناوده‌به‌م. - 6
- گه‌له‌كه‌م له نه‌زانین له‌ناوده‌چێت.
«له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ زانینت ڕه‌تكرده‌وه،
منیش ڕه‌تت ده‌كه‌مه‌وه له‌وه‌ی كاهینیێتیم بۆ بكه‌یت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فێركردنه‌كانی خودای خۆتت له‌یاد كرد،
منیش نه‌وه‌كانت له‌یاد ده‌كه‌م. - 7
- ئه‌وه‌نده‌ی كاهینه‌كان زیاد بوون،
ئه‌وه‌نده‌ش گوناهیان له دژی من كرد،
منیش شكۆیان ده‌گۆڕم بۆ شه‌رمه‌زاری. - 8
- قوربانی گوناهی گه‌له‌كه‌م ده‌خۆن و
ئاواته‌خوازن كه تاوان بكات. - 9
- جا كاهین وه‌ك گه‌ل ده‌بێت،
به‌پێی ڕه‌فتاره‌كه‌ی سزای ده‌ده‌م،
كرده‌وه‌كانی به‌سه‌ر خۆیدا ده‌ده‌مه‌وه. - 10
- «ده‌خۆن و تێر نابن،
له‌شفرۆشی ده‌كه‌ن و زیاد نابن،
چونكه وازیان له یه‌زدان هێنا
بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان ته‌رخان بكه‌ن - 11
- بۆ له‌شفرۆشی و
بۆ شه‌رابی كۆن و شه‌رابی نوێ
كه هزر و هۆشی گه‌له‌كه‌ی منی بردووه. - 12
- گه‌له‌كه‌م پرس به بته دارینهكهیان ده‌كه‌ن،
وه‌ڵام له گۆچانه‌كه‌ی ده‌ستی وه‌رده‌گرن،
چونكه ڕۆحی له‌شفرۆشی گومڕای كردوون و
دڵسۆزی خودای خۆیان نین. - 13
- له‌سه‌ر لووتكه‌ی چیاكان قوربانی سه‌رده‌بڕن و
له‌سه‌ر گرده‌كان بخوور ده‌سووتێنن،
له‌ژێر دار به‌ڕوو و ئه‌سپیندار و داره‌به‌ن،
چونكه سێبه‌ری باشه!
له‌به‌ر ئه‌وه كچه‌كانتان له‌شفرۆشی ده‌كه‌ن و
بووكهكانیشتان داوێنپیسی. - 14
- «كچه‌كانتان سزا ناده‌م
كه له‌شفرۆشی ده‌كه‌ن و
بووكهكانیشتان
كه داوێنپیسی ده‌كه‌ن،
چونكه پیاوه‌كان خۆیان ده‌چنه پاڵ له‌شفرۆشه‌كان و
له‌گه‌ڵ له‌شفرۆشه‌كان ده‌چنه نزرگهكان و قوربانی سه‌رده‌بڕن.
گه‌لێك تێگه‌یشتنی نه‌بێت له‌ناوده‌چێت! - 15
- «ئه‌ی ئیسرائیل، ئه‌گه‌ر تۆش داوێنپیسیت،
به‌ڵام با یه‌هودا تاوان نه‌كات.
«مه‌چن بۆ گلگال و
سهرمهكهون بۆ بێت‌ئاڤن[a] و
سوێند مه‌خۆن: ”به یه‌زدانی زیندوو!“ - 16
- وه‌ك نوێنگینێكی[b] كه‌لله‌ڕه‌ق
ئیسرائیلیش كه‌لله‌ڕه‌ق بووه،
ئیتر یه‌زدان چۆن بیانله‌وه‌ڕێنێت
وه‌ك به‌رخ له شوێنێكی پانوبه‌ریندا؟ - 17
- ئه‌فرایم به بته‌كانه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه،
وازی لێ بهێنن! - 18
- ته‌نانه‌ت خواردنه‌وه‌شیان ته‌واوبێت،
هه‌ر نوقومی لهشفرۆشییهكهیان ده‌بن،
گه‌وره‌كانیان به ته‌واوی حه‌زیان له شه‌رمه‌زارییه نه‌ك له ڕێز. - 19
- با له‌ژێر باڵه‌كانی خۆیدا ده‌یپێچێته‌وه،
به قوربانییه‌كانیان شه‌رمه‌زار ده‌بن.
- a. 4:15 بێت‌ئاڤن: واته (ماڵی به‌دكاری)، هه‌روه‌ها بێت‌ئێل واته (ماڵی خودا).
- b. 4:16 به گوێره‌كه مێینه‌یه‌ك ده‌گوترێت كاتێك كه له شیر ده‌بڕدرێته‌وه، كه ته‌مه‌نی له یه‌ك ساڵ تێبپه‌ڕێت.