عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- ڕۆژووگرتنی ڕاسته‌قینه
- 1
- «پڕ به گه‌رووت هاوار بكه و مه‌یگه‌ڕێنه‌وه،
وه‌ك كه‌ڕه‌نا ده‌نگت به‌رز بكه‌وه!
یاخیبوونه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌م به خۆیان ڕابگه‌یه‌نه،
گوناهه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی یاقوبیش به خۆیان. - 2
- ڕۆژ به ڕۆژ داوای من ده‌كه‌ن و
خۆیان وا ده‌رده‌خه‌ن كه به په‌رۆشن بۆ زانینی ڕێگاكانم،
وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك ڕاستودروستی ئه‌نجام دابێت و
حوكمه‌كانی خودای خۆیان پشتگوێ نه‌خستبێت.
داوای حوكمه‌كانی ڕاستودروستیم لێ ده‌كه‌ن و
خۆیان وا ده‌رده‌خه‌ن كه به په‌رۆشن بۆ نزیكبوونه‌وه له خودا. - 3
- ده‌ڵێن: ”بۆچی به‌ڕۆژوو بووین و سه‌یرت نه‌كردین،
خۆمان زه‌لیل كرد و پێت نه‌زانین؟“
«وا له ڕۆژی به‌ڕۆژوبوونتان خۆشی ده‌بینن و
هه‌موو كرێكارهكانتان ده‌چه‌وسێننه‌وه. - 4
- وا سه‌رئه‌نجامی ڕوژووگرتنتان ده‌بێته شه‌ڕ و ناكۆكی،
به خراپه مست له یه‌كتری ده‌وه‌شێنن.
ئه‌مڕۆ به‌ڕۆژوو نابن
بۆ ئه‌وه‌ی له ئاسمان ده‌نگتان ببیسترێت. - 5
- ئایا ئه‌مه ئه‌و ڕۆژووه‌یه كه من ده‌مه‌وێت؟
مرۆڤ ته‌نها ڕۆژێك گیانی خۆی زه‌لیل ده‌كات،
وه‌ك زه‌ل سه‌ری داده‌نه‌وێنێت و
له‌سه‌ر گوش و خۆڵه‌مێش ڕاده‌كشێت؟
ئایا ئه‌مه ناو ده‌نێیت ڕۆژوو،
یان ڕۆژێكی په‌سه‌ند له‌لای یه‌زدان؟ - 6
- «ئایا ئه‌مه ئه‌و ڕۆژووه نییه كه من ده‌مه‌وێت،
كۆتی سته‌مكاری بكرێته‌وه و
گرێیه‌كانی نیر شل بكرێنه‌وه،
چه‌وساوه‌كان به‌ڕه‌ڵا بكرێن و
هه‌موو نیرێك بشكێنن؟ - 7
- ئایا ئه‌وه نییه كه نانی خۆت بۆ برسی له‌ت بكه‌یت و
هه‌ژاره بێ لانه‌كان ببه‌یته ماڵه‌وه،
كه ڕووتێكت بینی پۆشته‌ی بكه‌یت و
خۆت له خزمه‌كانی خۆت نه‌شاریته‌وه؟ - 8
- ئه‌وسا ڕووناكیت وه‌ك به‌یان پڕشنگ ده‌داته‌وه،
ته‌ندروستیت به خێرایی چرۆ ده‌كات،
ڕاستودروستیت له‌پێشته‌وه ده‌ڕوات و
شكۆمه‌ندی یه‌زدانیش پاشڕه‌و و پارێزه‌ری تۆیه. - 9
- ئه‌وسا هاوار ده‌كه‌یت و یه‌زدان وه‌ڵام ده‌داته‌وه،
هاواری فریاكه‌وتن ده‌كه‌یت، ئه‌ویش پێت ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه‌تام.
«ئه‌گه‌ر به‌رگی سته‌م له خۆت داماڵیت و
واز له قسه‌ی به‌د و تاوانباركردنی خه‌ڵكی بهێنێت، - 10
- هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر خۆت بۆ برسی ماندوو بكه‌یت و
پێداویستی زه‌لیل دابین بكه‌یت،
ئاوا ڕووناكیت له‌ناو تاریكی ده‌دره‌وشێته‌وه و
تاریكی ئه‌نگوسته‌چاوت وه‌ك نیوه‌ڕۆ ده‌بێت. - 11
- یه‌زدان هه‌میشه ڕێنماییت ده‌كات و
له خاكی ڕووته‌ندا گیانت تێر ده‌كات و
جه‌سته‌ت به‌هێز ده‌كات.
وه‌ك باخچه‌یه‌كی تێر ئاوت لێدێت،
كانییه‌ك كه ئاوی لێ نه‌بڕێت. - 12
- گه‌لی تۆ كه‌لاوه داڕووخاوه كۆنه‌كان بنیاد ده‌نێنه‌وه،
بناغه‌كان هه‌ڵده‌ستێننه‌وه، كه له نه‌وه‌كانی پێشووه‌وه‌یه،
ئینجا ناوت لێ ده‌نێن، ”بنیادنه‌ره‌وه‌ی شوورا“ و
”ئاوه‌دانكه‌ره‌وه‌ی كۆڵانه‌كان“. - 13
- «ئه‌گه‌ر به پێیه‌كانت ڕۆژی شه‌ممه‌ت نه‌شكاند،
له ڕۆژی پیرۆزم به ئاره‌زووی خۆت نه‌كه‌یت،
ئه‌گه‌ر ڕۆژی شه‌ممه به ڕۆژی خۆشی دابنێیت و
ڕۆژی پیرۆزی یه‌زدان، ڕێزداره،
ئه‌گه‌ر ڕێزی لێ بگریت به‌وه‌ی ڕێگای خۆت ئه‌نجام نه‌ده‌یت و
به‌دوای خۆشی خۆته‌وه نه‌بیت و قسه‌كانی خۆت نه‌كه‌یت، - 14
- ئه‌وسا خۆشی له یه‌زدان ده‌بینیت و
سواری به‌رزاییه‌كانی زه‌ویت ده‌كه‌م و
میراته‌كه‌ی یاقوبی باوكت ده‌رخوارد ده‌ده‌م.»
یه‌زدان به ده‌می خۆی فه‌رمووی.