عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- به جیاوازی هه‌ڵسوكه‌وت مه‌كه‌ن
- 1
- ئه‌ی خوشكان و برایانم، ئێمه‌ی باوه‌ڕداران به عیسای مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆمان، نابێت جیاكاری له‌نێوان خه‌ڵكی بكه‌ین.
- 2
- ئه‌گه‌ر پیاوێك هاته ناو كۆڕه‌كه‌تان، ئه‌نگوستیله‌ی زێڕی له په‌نجه بوو و به‌رگی نایاب بوو، هه‌روه‌ها هه‌ژارێكیش به به‌رگی پیس،
- 3
- ته‌ماشای به‌رگه نایابه‌كه‌تان كرد و گوتتان: «لێره دانیشه باشه،» به هه‌ژاره‌كه‌ش بڵێن: «له‌وێ ڕابوه‌سته» یان «له‌به‌رپێم دانیشه،»
- 4
- ئایا له‌نێوان خۆتاندا جیاكاری ناكه‌ن و به بیری خراپ حوكم به‌سه‌ر یه‌كدا ناده‌ن؟
- 5
- خوشك و برا خۆشه‌ویسته‌كانم، گوێ بگرن: ئایا خودا هه‌ژارانی ئه‌م جیهانه‌ی هه‌ڵنه‌بژاردووه له باوه‌ڕ ده‌وڵه‌مه‌ند بن و میراتگری شانشین بن كه به‌ڵێنی داوه بیدات به‌وانه‌ی خۆشیان ده‌وێت؟
- 6
- به‌ڵام ئێوه سووكایه‌تیتان به هه‌ژاره‌كه كرد. ئایا ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان نین خۆیان به‌سه‌رتاندا ده‌سه‌پێنن و ڕاپێچی دادگاكانتان ده‌كه‌ن؟
- 7
- ئایا ئه‌وان نین كفر به‌و ناوه چاكه ده‌كه‌ن كه پێی بانگ‌كراون؟
- 8
- ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی شه‌ریعه‌تی شاهانه‌تان هێناوه‌ته دی كه به‌گوێره‌ی نووسراوه پیرۆزه‌كه ده‌ڵێ: {نزیكه‌كه‌ت وه‌ك خۆت خۆشبوێت،}[a] چاك ده‌كه‌ن.
- 9
- به‌ڵام ئه‌گه‌ر جیاكاری بكه‌ن، ئه‌وا گوناه ده‌كه‌ن و وه‌ك سه‌رپێچیكار له‌لایه‌ن شه‌ریعه‌ته‌وه سه‌رزه‌نشت ده‌كرێن،
- 10
- چونكه ئه‌وه‌ی هه‌موو شه‌ریعه‌ت به‌جێبهێنێت، به‌ڵام ته‌نها به‌ندێكی بشكێنێت، ئه‌وا له هه‌مووی تاوانباره.
- 11
- ئه‌وه‌ی فه‌رموویه‌تی: {داوێنپیسی مه‌كه،}[b] هه‌روه‌ها فه‌رمووشیه‌تی: {مه‌كوژه.}[c] ئه‌گه‌ر داوێنپیسیت نه‌كرد به‌ڵام یه‌كێكت كوشت، ئه‌وا سه‌رپێچی شه‌ریعه‌تت كردووه.
- 12
- ئاوا بدوێن و ئاوا كار بكه‌ن، وه‌ك به شه‌ریعه‌تی ئازادی حوكم بدرێن،
- 13
- چونكه حوكمدان بێ به‌زه‌ییانه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه بێ به‌زه‌یی بووه، به‌ڵام به‌زه‌یی به‌سه‌ر حوكمداندا سه‌رده‌كه‌وێت.
- باوه‌ڕ و كردار
- 14
- خوشكان و برایانم، چ سوودێكی هه‌یه ئه‌گه‌ر یه‌كێك بڵێت باوه‌ڕم هه‌یه، به‌ڵام كرداری نه‌بێت؟ ئایا ئه‌م جۆره باوه‌ڕه ده‌توانێت ڕزگاری بكات؟
- 15
- ئه‌گه‌ر خوشك یان برایه‌ك پێویستی به جلوبه‌رگ و خواردنی ڕۆژانه هه‌بوو،
- 16
- یه‌كێكتان پێتان گوتن: «به‌خێر بچن، جلی گه‌رم له‌به‌ر بكه‌ن، تێر بخۆن،» و پێداویستییه‌كانی ژیانیان نه‌ده‌نێ، چ سوودێكی هه‌یه؟
- 17
- به‌م شێوه‌یه‌ش، باوه‌ڕ ئه‌گه‌ر كرداری نه‌بێت، له خۆیدا مردووه.
- 18
- له‌وانه‌یه كه‌سێك بڵێ: «تۆ باوه‌ڕت هه‌یه و من كردار.» نیشانم بده باوه‌ڕت چۆن بێ كردار ده‌بێت، ئه‌وسا منیش به كرداره‌كانم نیشانت ده‌ده‌م باوه‌ڕم چۆنه.
- 19
- تۆ باوه‌ڕت هه‌یه كه یه‌ك خودا هه‌یه، چاك ده‌كه‌یت. ته‌نانه‌ت ڕۆحه پیسه‌كانیش باوه‌ڕ ده‌كه‌ن و ده‌له‌رزن.
- 20
- ئه‌ی مرۆڤی گێل، ده‌ته‌وێت بزانیت كه باوه‌ڕ بێ كردار نه‌زۆكه؟
- 21
- ئایا ئیبراهیمی باوكمان به كردار بێ‌تاوان نه‌كرا، كاتێك له‌سه‌ر قوربانگا ئیسحاقی كوڕی پێشكه‌ش كرد؟
- 22
- ده‌بینیت باوه‌ڕ به كرداره‌كه‌ی له كاردا بوو، باوه‌ڕه‌كه‌ش به كردار ته‌واو بوو.
- 23
- نووسراوه پیرۆزه‌كه‌ش هاته دی كه ده‌فه‌رموێ: {ئیبراهیم باوه‌ڕی به خودا هێنا، ئه‌مه‌شی به ڕاستودروستی بۆ دانرا،}[d] هه‌روه‌ها ناوی لێ‌نرا دۆستی خودا.
- 24
- ده‌بینن كه مرۆڤ به كردار بێ‌تاوان ده‌بێت نه‌ك ته‌نها به باوه‌ڕ.
- 25
- به‌م شێوه‌یه ڕاحابی له‌شفرۆش، ئایا به كردار بێ‌تاوان نه‌بوو، كه پێشوازی له سیخوڕه‌كان[e] كرد و به ڕێگایه‌كی دیكه‌دا به‌ڕێی كردن؟[f]
- 26
- هه‌روه‌ك چۆن جه‌سته بێ ڕۆح مردووه، باوه‌ڕیش بێ كردار مردووه.
- a. 2:8 \+xt لێڤییهكان 19:18\+xt*
- b. 2:11 \+xt ده‌رچوون 20:14 و دواوتار 5:18\+xt*
- c. 2:11 \+xt ده‌رچوون 20:13 و دواوتار 5:17\+xt*
- d. 2:23 \+xt په‌یدابوون 15:6\+xt*
- e. 2:25 یۆنانی: نێردراوه‌كان.
- f. 2:25 بڕوانه\+xt یه‌شوع 2:4-15.\+xt*