عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- یه‌فتاحی گلعادی جه‌نگاوه‌رێكی به‌هێز بوو، كوڕی له‌شفرۆشێك بوو، گلعادیش باوكی بوو.
- 2
- ژنه‌كه‌ی گلعاد چه‌ند كوڕێكی بوو، كاتێك كوڕه‌كان گه‌وره بوون یه‌فتاحیان ده‌ركرد و پێیان گوت: «نابیت به میراتگر له ماڵی باوكمان، چونكه تۆ كوڕی ژنێكی دیكه‌یت.»
- 3
- بۆیه یه‌فتاح له ده‌ست براكانی هه‌ڵات و له خاكی تۆڤ نیشته‌جێ بوو، چه‌ند پیاوێكی یاخی و چاونه‌ترس له ده‌وری كۆبوونه‌وه و دوای كه‌وتن.
- 4
- ئینجا پاش ماوه‌یه‌ك عهمۆنییهكان له دژی ئیسرائیل جه‌نگان.
- 5
- كاتێك عهمۆنییهكان له دژی ئیسرائیل جه‌نگان، پیرانی گلعاد چوون بۆ ئه‌وه‌ی یه‌فتاح له خاكی تۆڤه‌وه بهێنن.
- 6
- به یه‌فتاحیان گوت: «وه‌ره ببه به سه‌ركرده‌مان هه‌تا له دژی عهمۆنییهكان بجه‌نگین.»
- 7
- یه‌فتاحیش به پیرانی گلعادی گوت: «ئایا ئێوه نه‌بوون كه ڕقتان لێم بووه‌وه و له ماڵی باوكم دهرتانكردم؟ بۆچی ئێستا هاتوون بۆ لام كه له ته‌نگانه دان؟»
- 8
- پیرانی گلعادیش به یه‌فتاحیان گوت: «بۆیه ئێستا گه‌ڕاوینه‌ته‌وه بۆ لات هه‌تا له‌گه‌ڵمان بێیت و له دژی عهمۆنییهكان بجه‌نگین و ببیت به سه‌ركرده‌مان به‌سه‌ر هه‌موو دانیشتووانی گلعاد.»
- 9
- یه‌فتاحیش به پیرانی گلعادی گوت: «ئه‌گه‌ر منتان گه‌ڕانده‌وه بۆ جه‌نگ له دژی عهمۆنییهكان و یه‌زدان ئه‌وانی به‌ده‌ستمه‌وه دا، ئه‌وا به‌ڕاستی من ده‌بمه سه‌ركرده‌تان؟»
- 10
- پیرانی گلعادیش به یه‌فتاحیان گوت: «با یه‌زدان له‌نێوانمان شایه‌ت بێت، به دڵنیاییه‌وه ئاوا ده‌كه‌ین به‌پێی ئه‌وه‌ی گوتت.»
- 11
- ئینجا یه‌فتاح له‌گه‌ڵ پیرانی گلعاددا ڕۆیشت و گه‌ل كردیان به‌سه‌ركرده و فه‌رمانده‌ی خۆیان و یه‌فتاحیش هه‌موو قسه‌كانی خۆی له میچپا له‌به‌رده‌م یه‌زدان دووباره كرده‌وه.
- 12
- ئینجا یه‌فتاح چه‌ند نێردراوێكی بۆ لای پاشای عهمۆنییهكان ڕه‌وانه كرد و گوتی: «چیم له‌گه‌ڵ تۆ هه‌یه، تۆ هاتوویته سه‌رم هه‌تا له خاكه‌كه‌م له دژم بجه‌نگیت؟»
- 13
- پاشای عهمۆنییهكانیش به نێردراوه‌كانی یه‌فتاحی گوت: «له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیسرائیل له كاتی هاتتنیدا له میسر خاكه‌كه‌ی بردووم، له ئه‌رنۆنه‌وه هه‌تا یه‌بۆق و هه‌تا ڕووباری ئوردون، ئێستاش به ئاشتی بیگه‌ڕێنه‌وه.»
- 14
- ئینجا یه‌فتاح دووباره چه‌ند نێردراوێكی بۆ لای پاشای عهمۆنییهكان ڕه‌وانه كرده‌وه و
- 15
- پێی گوت:
«یه‌فتاح ئاوا ده‌ڵێت: ئیسرائیل خاكی مۆئاب و خاكی عهمۆنییهكانی نه‌بردووه، - 16
- چونكه له كاتی هاتنی ئیسرائیل له میسره‌وه به‌ناو چۆڵه‌وانیدا هه‌تا ده‌ریای سوور[a] ڕۆیشت و هات بۆ قادێش.
- 17
- ئیتر ئیسرائیل چه‌ند نێردراوێكی نارد بۆ لای پاشای ئه‌دۆم و گوتی: ”لێمانگه‌ڕێ با به‌ناو خاكهكهتدا تێپه‌ڕ بین،“ به‌ڵام پاشای ئه‌دۆم گوێی نه‌گرت. هه‌روه‌ها نێردراویان بۆ لای پاشای مۆئاب نارد، به‌ڵام ڕازی نه‌بوو. ئینجا نه‌وه‌ی ئیسرائیل له قادێش مانه‌وه.
- 18
- «ئینجا به‌ناو چۆڵه‌وانیدا ڕۆیشتن و به‌ده‌وری خاكی ئه‌دۆم و خاكی مۆئابدا سووڕانه‌وه، له‌لای ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هاتن بۆ خاكی مۆئاب و له كه‌ناری ئه‌رنۆن چادریان هه‌ڵدا، نه‌هاتنه ناو خاكی مۆئاب، چونكه ڕووباری ئه‌رنۆن سنووری مۆئاب بوو.
- 19
- «پاشان ئیسرائیل چه‌ند نێردراوێكی بۆ لای سیحۆنی پاشای ئه‌مورییه‌كان و پاشای حه‌شبۆن نارد و پێی گوتن: ”لێمانگه‌ڕێن با به‌ناو خاكهكهتاندا تێپه‌ڕین بۆ شوێنه‌كه‌مان.“
- 20
- به‌ڵام سیحۆن متمانه‌ی به ئیسرائیل نه‌بوو به‌ناو سنووره‌كه‌یدا تێبپه‌ڕێت، به‌ڵكو سیحۆن هه‌موو هێزه‌كانی كۆكرده‌وه و له یه‌هه‌چ چادریان هه‌ڵدا و له دژی ئیسرائیل جه‌نگان.
- 21
- «ئینجا یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری ئیسرائیل سیحۆن و هه‌موو سوپاكه‌ی دا به‌ده‌ست نه‌وه‌ی ئیسرائیله‌وه و ئه‌وانیان به‌زاند. ئیتر ئیسرائیل بوو به خاوه‌نی هه‌موو زه‌وی ئه‌مورییه‌كان و دانیشتووانی ئه‌و خاكه،
- 22
- ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو سنووری ئهمورییهكاندا گرت، له ئه‌رنۆنه‌وه هه‌تا یه‌بۆق و له چۆڵه‌وانییه‌وه هه‌تا ڕووباری ئوردون.
- 23
- «ئێستاش كه یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری ئیسرائیل ئه‌مورییه‌كانی له‌به‌رده‌م ئیسرائیلی گه‌لی خۆی ده‌ركردووه، ئایا به چ مافێك تۆ خاوه‌نداریێتی ده‌كه‌یت؟
- 24
- ئایا نابیته خاوه‌نی ئه‌وه‌ی كه كهمۆشی[b] خوداوه‌ندت پێت ده‌دات؟ ئێمه‌ش خاوه‌نی هه‌موو ئه‌وانه‌ین كه یه‌زدانی په‌روه‌ردگارمان له‌به‌رده‌مماندا وه‌ده‌رینان.
- 25
- ئێستاش ئایا تۆ به‌ڕاستی له بالاقی كوڕی چیپوری پاشای مۆئاب چاكتریت؟ ئایا ئه‌و به‌ربه‌ره‌كانێی ئیسرائیلی كرد، یاخود له دژیان جه‌نگا؟
- 26
- ئه‌و كاته‌ی ئیسرائیل له حه‌شبۆن و گونده‌كانی و عه‌رۆعێر و گونده‌كانی و هه‌موو شارۆچكه‌كانی كه‌ناری ئه‌رنۆن سێ سه‌د ساڵ نیشته‌جێ بوو، بۆچی له‌و كاته‌دا به‌ده‌ستت نه‌هێنایه‌وه؟
- 27
- من هیچ گوناهم ده‌رهه‌ق به تۆ نه‌كردووه، به‌ڵام تۆ خراپه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت به شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ من. با ئه‌مڕۆ یه‌زدانی دادوه‌ر حوكم له‌نێوان ئیسرائیل و عهمۆنییهكاندا بدات.»
- 28
- به‌ڵام پاشای عهمۆنییهكان گوێی له قسه‌كانی یه‌فتاح نه‌گرت كه بۆی نارد.
- 29
- جا ڕۆحی یه‌زدان هاته سه‌ر یه‌فتاح، له گلعاد و مه‌نه‌شه په‌ڕییه‌وه و له میچپای گلعادیش په‌ڕییه‌وه، له میچپای گلعادیشه‌وه بۆ عهمۆنییهكان په‌ڕییه‌وه.
- 30
- ئینجا یه‌فتاح نه‌زری[c] بۆ یه‌زدان كرد و گوتی: «ئه‌گه‌ر عهمۆنییهكانت دا به‌ده‌ستمه‌وه،
- 31
- ئه‌وا له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌مدا به سه‌ركه‌وتوویی له‌لای عهمۆنییهكانهوه، ئه‌وه‌ی بۆ پێشوازیلێكردنم له ده‌رگای ماڵه‌كه‌مه‌وه بێته ده‌ره‌وه، ئه‌وه بۆ یه‌زدان ده‌بێت و وه‌ك قوربانی سووتاندن پێشكه‌شی ده‌كه‌م.»
- 32
- ئینجا یه‌فتاح په‌ڕییه‌وه بۆ عهمۆنییهكان بۆ جه‌نگ له دژیان و یه‌زدان ئه‌وانی دایه ده‌ستی.
- 33
- له‌نێوان عه‌رۆعێره‌وه و مینیت هه‌تا ئابێل كهرامیم بیست شارۆچكه‌ی وێران كرد و به‌م شێوه‌یه عهمۆنییهكان كه‌وتنه ژێرده‌ستی نه‌وه‌ی ئیسرائیل.
- 34
- پاشان یه‌فتاح گه‌ڕایه‌وه بۆ میچپا بۆ ماڵه‌كه‌ی و ته‌ماشای كرد وا كچه‌كه‌ی به ده‌فلێدان و سه‌ماكردنه‌وه هاتووه‌ته ده‌ره‌وه بۆ پێشوازیلێكردنی. ئه‌و كچه‌ش تاقانه بوو، جگه له‌و كوڕ و كچی دیكه‌ی نه‌بوو.
- 35
- له‌و كاته‌دا كه چاوی پێكه‌وت جله‌كانی دادڕی و گوتی: «ئای كچه‌كه‌م ئه‌ژنۆت شكاندم و ژیانت لێ تاڵ كردم، چونكه سوێندم بۆ یه‌زدان خواردووه و ناتوانم لێی پاشگه‌ز ببمه‌وه.»
- 36
- ئه‌ویش پێی گوت: «ئه‌ی باوكه تۆ نه‌زرت بۆ یه‌زدان كردووه؟ به‌وه‌م له‌گه‌ڵ بكه كه له ده‌مت هاتووه‌ته ده‌ره‌وه، چونكه یه‌زدان تۆڵه‌ی بۆ سه‌ندییه‌وه له دوژمنه‌كانت، له عهمۆنییهكان.»
- 37
- پاشان به باوكی گوت: «با ئه‌و كاره‌م له‌گه‌ڵدا بكرێت، دوو مانگ لێم بگه‌ڕێ هه‌تا بڕۆم و له‌سه‌ر چیاكان بگه‌ڕێم و له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانم شیوه‌ن بگێڕم، چونكه هه‌رگیز شوو ناكه‌م.»
- 38
- ئه‌ویش گوتی: «بڕۆ.» دوو مانگ ناردی، ڕۆیشت و له‌گه‌ڵ ده‌سته خوشكه‌كانی له‌سه‌ر چیاكان شیوه‌نی گێڕا، چونكه هه‌رگیز شوو ناكات.
- 39
- له كۆتایی دوو مانگه‌كه‌دا گه‌ڕایه‌وه بۆ لای باوكی، ئیتر ئه‌و نه‌زره‌ی كردبووی ئه‌نجامی دا، كچه‌كه‌ش پاكیزه بوو.
ئیتر ئه‌مه له‌ناو ئیسرائیل‌دا بوو به نه‌ریت - 40
- كه كچه‌كانی ئیسرائیل ساڵانه چوار ڕۆژ ده‌چن بۆ ئه‌وه‌ی شیوه‌ن بۆ كچه‌كه‌ی یه‌فتاحی گلعادی بگێڕن.
- a. 11:16 عیبری \+tl سوف\+tl* واته (زه‌ل). ده‌شێت مه‌به‌ست له ده‌ریای سوف بێت، ئه‌و ده‌ریایه بێت كه ده‌كه‌وێته سه‌رووی باكووری كه‌نداوی سوێسی ئه‌مڕۆ، به‌ڵام له ده‌قی یۆنانی په‌یمانی نوێ هه‌ر به ده‌ریای سوور نووسراوه. بڕوانه \+xt عیبرانییه‌كان 11:29\+xt*.
- b. 11:24 خوداوه‌ندی هه‌ره گه‌وره‌ی مۆئابییهكان بوو. بڕوانه \+xt سه‌رژمێری 21:29\+xt*.
- c. 11:30 نه‌زر: واته پابه‌ندكردنی مرۆڤ خۆیه‌تی به مه‌رجێكه‌وه، له كاتێكدا كه داخوازییه‌ك به‌رز ده‌كاته‌وه بۆ خودا و به ئه‌رێ وه‌ڵام ده‌درێته‌وه له‌لایه‌ن خوداوه. بڕوانه \+xt سه‌رژمێری 21:2\+xt*.