عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- یه‌رمیا كێڵگه‌یه‌ك ده‌كڕێت
- 1
- ئه‌مه ئه‌و په‌یامه‌یه كه له‌لایه‌ن یه‌زدانه‌وه بۆ یه‌رمیا هات، له ساڵی ده‌یه‌می سدقیای پاشای یه‌هودا كه ده‌كاته ساڵی هه‌ژده‌مینی نه‌بوخودنه‌سر.
- 2
- ئه‌و كاته له‌شكری پاشای بابل گه‌مارۆی ئۆرشه‌لیمی دابوو، یه‌رمیای پێغه‌مبه‌ریش له حه‌وشه‌ی پاسه‌وانه‌كانی كۆشكی پاشای یه‌هودا به‌ند كرابوو.
- 3
- سدقیای پاشای یه‌هودا یه‌رمیای به‌ند كردبوو، پێی گوت: «بۆچی به‌م په‌یامه پێشبینیت كرد؟ گوتت: ”یه‌زدان ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: خه‌ریكم ئه‌م شاره ده‌ده‌مه ده‌ست پاشای بابل و ده‌یگرێت.
- 4
- سدقیای پاشای یه‌هوداش له ده‌ست بابلییه‌كان ده‌رباز نابێت، به‌ڵكو ده‌درێته ده‌ست پاشای بابله‌وه، ڕووبه‌ڕوو قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات، چاوه‌كانی ئه‌و ده‌بینێت.
- 5
- سدقیا ده‌باته بابل، له‌وێ ده‌مێنێته‌وه هه‌تا سزاكه‌ی ته‌واو وه‌رده‌گرێت. ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ بابلییه‌كان بجه‌نگن سه‌ر ناكه‌ون. ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه.“»
- 6
- ئینجا یه‌رمیا گوتی: «فه‌رمایشتی یه‌زدانم بۆ هات:
- 7
- حه‌نه‌مێلی كوڕی شه‌لومی مامت دێته لات و پێت ده‌ڵێت: ”ئه‌و كێڵگه‌یه‌ی له عه‌ناتۆت هه‌مه بۆ خۆتی بكڕه، چونكه ماف و ئه‌ركی تۆیه بیكڕیته‌وه[a] .“
- 8
- «جا به‌پێی فه‌رمایشتی یه‌زدان حه‌نه‌مێلی كوڕی مامم هاته لام بۆ حه‌وشه‌ی پاسه‌وانه‌كان و پێی گوتم: ”كێڵگه‌كه‌م بكڕه، ئه‌وه‌ی له عه‌ناتۆته له خاكی بنیامین، چونكه مافی كڕینه‌وه و خاوه‌نداریێتیت هه‌یه، بۆ خۆت بیكڕه.“
«جا زانیم ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه. - 9
- منیش كێڵگه‌كه‌م له حه‌نه‌مێلی كوڕی مامم كڕی، ئه‌وه‌ی له عه‌ناتۆته، زیوهكهشم بۆی كێشا، حه‌ڤده شاقل زیو.
- 10
- گرێبه‌ستم له كاغه‌زێك نووسی و مۆرم كرد و چه‌ند كه‌سێكم لێ‌كرد به شایه‌ت، زیوهكهشم به ته‌رازوو كێشا.
- 11
- گرێبه‌ستی كڕینهكهم له دوو وێنه‌دا برد، وێنه‌یه‌كی داخراو كه مه‌رج و به‌نده‌كانی تێدابوو، له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كی كراوه،
- 12
- گرێبه‌ستی كڕینهكهم دایه باروخی كوڕی نێرییا كوڕی مه‌حسێیا، له‌به‌رچاوی حه‌نه‌مێلی ئامۆزام و ئه‌و شایه‌تانه‌ی له گرێبه‌ستی كڕینه‌كه نووسرابوون، هه‌روه‌ها له‌به‌رچاوی هه‌موو ئه‌و جوله‌كانه‌ی له حه‌وشه‌ی پاسه‌وانه‌كان دانیشتبوون.
- 13
- «له‌به‌رچاویان باروخم ڕاسپارد و گوتم:
- 14
- ”یه‌زدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ده‌فه‌رموێت: ئه‌م گرێبه‌ستانه هه‌ڵبگره، گرێبه‌سته مۆركراوهكهی كڕین و ئه‌م له‌به‌رگیراوه‌یه‌ی گرێبه‌سته‌كه له‌ناو گۆزه‌یه‌كی گڵین دابنێ، تاوه‌كو بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ بمێنێته‌وه،
- 15
- چونكه یه‌زدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: جارێكی دیكه دیسان له‌م خاكه‌دا خانوو و كێڵگه و ڕه‌ز ده‌كڕدرێته‌وه.“
- 16
- «دوای ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی كڕینم دایه باروخی كوڕی نێرییا، نوێژم بۆ یه‌زدان كرد و گوتم:
- 17
- «ئای، ئه‌ی یه‌زدانی باڵاده‌ست، ئه‌وه‌تا تۆ به توانای مه‌زن و ده‌ستی به‌هێزه‌وه ئاسمان و زه‌ویت دروستكردووه و هیچ شتێك له‌لای تۆ قورس نییه.
- 18
- خۆشه‌ویستی نه‌گۆڕ بۆ هه‌زاران به‌ده‌رده‌خه‌یت، به‌ڵام تۆ سزای كوڕ ده‌ده‌یت له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی باوكی له‌پێش ئه‌و كردوویه‌تی. ئه‌ی خودای گه‌وره و پاڵه‌وان، ئه‌وه‌ی ناوت یه‌زدانی سوپاسالاره،
- 19
- له پلاندانان مه‌زنی، له كاركردندا به توانای، چاوه‌كانت له‌سه‌ر هه‌موو ڕه‌فتاره‌كانی ئاده‌میزاد كراوه‌ن، هه‌تا هه‌ریه‌كه و پاداشتی شایسته‌ی ڕه‌فتار و كرده‌وه‌كانی بده‌یته‌وه.
- 20
- تۆ نیشانه و پهرجووهكانت[b] له خاكی میسردا نواند، به‌رده‌وام هه‌تا ئه‌مڕۆش له ئیسرائیل و له‌نێو هه‌موو مرۆڤایه‌تیدا ده‌یاننوێنیت، به‌مه‌ش ناوێكت به‌ده‌ستهێناوه كه هێشتا ماوه.
- 21
- به نیشانه و په‌رجوو، به ده‌ستێكی پۆڵایین و بازووێكی به‌هێز، به ترسێكی گه‌وره‌وه، ئیسرائیلی گه‌لی خۆتت له خاكی میسر ده‌رهێنا.
- 22
- ئه‌م خاكهت پێدان كه سوێندت خواردبوو بیده‌یته باوباپیرانیان، خاكێك شیر و هه‌نگوینی لێ ده‌ڕژێت.
- 23
- جا هاتن و بوونه خاوه‌نی، به‌ڵام گوێیان له تۆ نه‌گرت، فێركردنی تۆیان په‌یڕه‌و نه‌كرد، ئه‌وانه‌یان نه‌كرد كه تۆ فه‌رمانت پێكردن بیانكه‌ن. جا هه‌موو ئه‌م خراپه‌یه‌ت به‌سه‌ریاندا هێنا.
- 24
- «ئه‌وه‌تا مه‌ته‌رێز بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی شاره‌كه لێدراوه. شاره‌كه به‌هۆی شمشێر و قاتوقڕی و ده‌رده‌وه ڕاده‌ستی بابلییه‌كان ده‌كرێت كه له دژی ده‌جه‌نگن. هه‌روه‌ك ده‌یبینیت، ئه‌وه‌ی تۆ فه‌رمووت ڕوویدا.
- 25
- ئه‌ی یه‌زدانی باڵاده‌ست، تۆ خۆت پێت فه‌رمووم: ”به شایه‌تی چه‌ند شایه‌تێك كێڵگه‌كه به زیو بۆ خۆت بكڕه،“ كه‌چی شاره‌كه‌ت داوه‌ته ده‌ست بابلییه‌كان.»
- 26
- ئینجا فه‌رمایشتی یه‌زدان بۆ یه‌رمیا هات:
- 27
- «من یه‌زدانم، خودای هه‌موو ئاده‌میزاد، ئایا هیچ شتێك هه‌یه بۆ من قورس بێت؟
- 28
- له‌به‌ر ئه‌وه یه‌زدان ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: من خه‌ریكم ئه‌م شاره بده‌مه ده‌ست بابلییه‌كان و ده‌ست نه‌بوخودنه‌سری پاشای بابل و بیگرێت.
- 29
- جا بابلییه‌كان كه له دژی ئه‌و شار ده‌جه‌نگن، دێنه ناوی به ئاگر گڕی تێبه‌رده‌ده‌ن، ئه‌و ماڵانه‌ش ده‌سووتێنن كه له سه‌ربانه‌كانیان بخووریان بۆ به‌عل سووتاند و شه‌رابی پێشكهشكراویان پێشكه‌شی خوداوه‌نده‌كانی دیكه كرد بۆ ئه‌وه‌ی په‌ستم بكه‌ن.»
- 30
- یه‌زدان ده‌فه‌رموێت: «نه‌وه‌ی ئیسرائیل و نه‌وه‌ی یه‌هودا هه‌ر له گه‌نجیێتییانه‌وه ته‌نها خراپه‌یان له‌به‌رچاوم كردووه، چونكه نه‌وه‌ی ئیسرائیل به دروستكراوه‌كانی ده‌ستیان ته‌نها په‌ستیان كردم.
- 31
- له‌و ڕۆژه‌وه‌ی ئه‌م شاره‌یان بنیادیان ناوه هه‌تا ئه‌مڕۆ، بۆ من بووه‌ته مایه‌ی تووڕه‌بوون و هه‌ڵچوونم، كه ده‌بێت له‌به‌رده‌مم ڕایماڵم.
- 32
- نه‌وه‌ی ئیسرائیل و نه‌وه‌ی یه‌هودا په‌ستیان كردم، به هه‌موو ئه‌و خراپانه‌ی كردیان، ئه‌وان و پاشا و سه‌ركرده و كاهین و پێغه‌مبه‌ره‌كانیان، پیاوانی یه‌هودا و خه‌ڵكی ئۆرشه‌لیم.
- 33
- جا پشتیان تێ‌كردم نه‌ك ڕوو، له كاتێكدا من به‌رده‌وام فێرم ده‌كردن، به‌ڵام نه گوێیانگرت و نه ته‌مبێ بوون.
- 34
- به‌ڵكو بته قێزه‌ونه‌كانیان له‌و ماڵه دانا كه ناوی منی هه‌ڵگرتووه و گڵاویان كرد.
- 35
- هه‌روه‌ها نزرگه‌ی به‌علیان له‌سه‌ر به‌رزاییه‌كان بنیاد نا، كه له دۆڵی به‌نهینۆمه، تاوه‌كو كوڕ و كچه‌كانیان وه‌ك قوربانی بۆ مۆله‌خ[c] بسووتێنن، ئه‌و شته قێزه‌ونانه‌یان كرد و وایانكرد یه‌هودا گوناه بكات، كه من نه فه‌رمانم پێكردووه و نه به خه‌یاڵیشمدا هاتووه.
- 36
- «ئێوه ده‌رباره‌ی ئه‌و شاره ده‌ڵێن: ”به شمشێر و قاتوقڕی و ده‌رد دراوه‌ته ده‌ست پاشای بابل.“ به‌ڵام یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری ئیسرائیل ده‌فه‌رموێت:
- 37
- ئه‌وه‌تا من كۆیان ده‌كه‌مه‌وه، له هه‌موو ئه‌و خاكانه‌ی كه به تووڕه‌یی و هه‌ڵچوونمه‌وه و به په‌ستییه‌كی مه‌زنه‌وه دهرمكردن بۆیان، ده‌یانگه‌ڕێنمه‌وه ئه‌م شوێنه و به ئاسووده‌یی نیشته‌جێیان ده‌كه‌م.
- 38
- ئه‌وان ده‌بن به گه‌لی من و منیش ده‌بم به خودای ئه‌وان.
- 39
- یه‌ك دڵ و یه‌ك ڕێبازیان پێده‌ده‌م، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رده‌م لێم بترسن، بۆ چاكه‌ی خۆیان و چاكه‌ی كوڕه‌كانیان له‌پاش خۆیان.
- 40
- په‌یمانێكی هه‌تاهه‌تاییان له‌گه‌ڵدا ده‌به‌ستم، كه خۆمیان لێ نهكێشمهوه و به‌رده‌وام چاكه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌م، ترسی خۆم بخه‌مه دڵیان، بۆ ئه‌وه‌ی لێم لانه‌ده‌ن.
- 41
- پێیان شاد ده‌بم كه چاكه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌م، به دڵنیاییه‌وه، به هه‌موو دڵم و له ناخمه‌وه، له‌م خاكه‌دا ده‌یانڕوێنم.
- 42
- «یه‌زدان ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: هه‌روه‌ك هه‌موو ئه‌م خراپه گه‌ورانه‌م به‌سه‌ر ئه‌م گه‌له‌دا هێنا، ئاواش من هه‌موو ئه‌و چاكه‌یه‌یان به‌سه‌ردا ده‌هێنم كه به‌ڵێنم پێیان دا.
- 43
- جا كێڵگه ده‌كڕدرێته‌وه له‌م خاكه‌ی كه ده‌ڵێن: ”وێرانه، نه مرۆڤ و نه ئاژه‌ڵی تێدا نییه، دراوه‌ته ده‌ست بابلییه‌كان.“
- 44
- به شایه‌تی چه‌ند شایه‌تێك به زیو كێڵگه ده‌كڕن، گرێبه‌ست له كاغه‌زێك ده‌نووسن و مۆری ده‌كه‌ن، له خاكی بنیامین و ده‌وروبه‌ری ئۆرشه‌لیم، له شارۆچكه‌كانی یه‌هودا، له شارۆچكه‌كانی ناوچه شاخاوییه‌كان، له زوورگه‌كانی خۆرئاوا و نه‌قه‌ب، چونكه من ڕاپێچكراوهكانیان ده‌گه‌ڕێنمه‌وه.» ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه.
- a. 32:7 له سه‌رده‌می په‌یمانی كۆن كه‌سێك كه پارچه زه‌وییه‌كی ده‌فرۆشت، ئه‌وا نزیكترین كه‌سی بنه‌ماڵه و تیره‌كه‌ی خۆی مافی له پێشینه‌یی هه‌بوو بۆ كڕینی، بڕوانه\+xt لێڤییهكان 25:25 و ڕائووس 4:3،4\+xt*.
- b. 32:20 په‌رجوو: موعجیزه.
- c. 32:35 خوداوه‌ندێكی كهنعانییه بتپه‌رسته‌كان بووه، بۆ په‌رستنی هه‌ستاون به تێپه‌ڕاندنی منداڵه‌كانیان به‌ناو ئاگردا. بڕوانه \+xt دووه‌م پوخته‌ی مێژوو 28:3\+xt*.