عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- په‌یامێك سه‌باره‌ت به فه‌له‌ستییه‌كان
- 1
- ئه‌مه فه‌رمایشتی یه‌زدانه بۆ یه‌رمیای پێغه‌مبه‌ر سه‌باره‌ت به فه‌له‌ستییه‌كان، به‌ر له‌وه‌ی فیرعه‌ون په‌لاماری غه‌زه بدات:
- 2
- یه‌زدان ئه‌وه ده‌فه‌رموێت:
«ئه‌وه‌تا ئاو له باكووره‌وه هه‌ڵده‌ستێت و
ده‌بێته لافاوێكی ڕاماڵ،
زه‌وی و هه‌رچی له‌سه‌ریه‌تی ڕایده‌ماڵێت،
شار و دانیشتووانه‌كه‌ی.
خه‌ڵكی هاوار ده‌كه‌ن،
هه‌موو دانیشتووانی خاكه‌كه واوه‌یلا ده‌كه‌ن - 3
- له ده‌نگی ته‌قه‌ی سمی ئه‌سپه به تواناكانی،
له خڕه‌ی گالیسكه‌كانی و
جیڕه‌ی چه‌رخه‌كانی.
باوك ئاوڕ له كوڕ ناداته‌وه
له‌به‌ر شلبوونی ده‌سته‌كانی. - 4
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه هاتووه
بۆ ته‌فروتوناكردنی فه‌له‌ستییه‌كان و
بۆ بڕینه‌وه‌ی هه‌موو پاشماوهیهك
كه بتوانن پشتگیری پاشایه‌تی سور و سه‌یدا بكه‌ن.
یه‌زدان خه‌ریكه فه‌له‌ستییه‌كان ته‌فروتونا ده‌كات،
پاشماوه‌ی كه‌ناری كهفتۆر. - 5
- خه‌ڵكی غه‌زه له‌به‌ر ماته‌م سه‌ریان ده‌تاشن،
ئه‌سقه‌لان كپ ده‌بێت.
ئه‌ی پاشماوه‌ی خه‌ڵكی دۆڵه‌كان،
هه‌تا كه‌ی له‌شی خۆتان بریندار ده‌كه‌ن؟ - 6
- «”ئای ئه‌ی شمشێری یه‌زدان،
هه‌تا كه‌ی پشوو ناده‌یت؟
بڕۆ ناو كێلانهكهتهوه[a] و
هێدی به و كپ به.“ - 7
- به‌ڵام چۆن پشوو ده‌دات
كه یه‌زدان فه‌رمانی پێكردبێت،
له دژی ئه‌سقه‌لان و له دژی كه‌ناری ده‌ریا،
له‌وێ ئه‌ركی پێ سپارد؟»
- a. 47:6 كالانهكهتهوه.