عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- مردنی له‌عازر
- 1
- پیاوێك به ناوی له‌عازر نه‌خۆش بوو كه خه‌ڵكی بێتعه‌نیا بوو، هه‌مان گونده‌كه‌ی مریه‌م و مه‌رسای خوشكی[a] .
- 2
- ئه‌م مریه‌مه ئه‌وه بوو كه مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆی به بۆن چه‌وركرد، به پرچی پێیه‌كانی سڕییه‌وه، له‌عازری نه‌خۆشیش برای بوو.
- 3
- خوشكه‌كان هه‌واڵیان بۆ عیسا نارد و گوتیان: «گه‌وره‌م، ئه‌وه‌تا ئه‌وه‌ی خۆشتده‌وێ نه‌خۆشه.»
- 4
- كاتێك عیسا ئه‌مه‌ی بیست فه‌رمووی: «ئه‌م نه‌خۆشییه بۆ مردن نییه، به‌ڵكو بۆ شكۆداری خودایه، تاكو به‌هۆیه‌وه كوڕی خودا شكۆدار بێت.»
- 5
- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی عیسا مه‌رسا و خوشكه‌كه‌ی و له‌عازری خۆشده‌ویست،
- 6
- به‌ڵام كاتێك بیستی نه‌خۆشه، له‌و شوێنه‌ی لێی بوو دوو ڕۆژ مایه‌وه.
- 7
- دوای ئه‌مه عیسا به قوتابییه‌كانی فه‌رموو: «با بچینه‌وه یه‌هودیا.»
- 8
- قوتابییه‌كان پێیان گوت: «ڕابی، تۆزێك له‌مه‌وبه‌ر جوله‌كه‌كانی ئه‌وێ ده‌یانویست به‌ردبارانت بكه‌ن، دیسان ده‌چیته‌وه ئه‌وێ؟»
- 9
- عیساش وه‌ڵامی دایه‌وه: «ئایا ڕۆژ دوازده كاتژمێر نییه؟ ئه‌وه‌ی به ڕۆژ بڕوات پێی ههڵناكهوێت، چونكه ڕووناكی ئه‌م جیهانه ده‌بینێت.
- 10
- به‌ڵام ئه‌وه‌ی به شه‌و بڕوات پێی هه‌ڵده‌كه‌وێت، چونكه ڕووناكی تێدا نییه.»
- 11
- ئه‌مانه‌ی فه‌رموو، پاشان پێی فه‌رموون: «له‌عازری دۆستمان نوستووه، به‌ڵام ده‌ڕۆم تاكو به‌خه‌به‌ری بهێنمه‌وه.»
- 12
- ئینجا قوتابییه‌كان پێیان گوت: «گه‌وره‌م، ئه‌گه‌ر ئه‌و نوستووه، چاكده‌بێته‌وه.»
- 13
- عیسا باسی مردنی ئه‌وی كرد، به‌ڵام ئه‌وان وایانزانی باس له نوستنی ئاسایی ده‌كات.
- 14
- عیساش به ئاشكرا پێی فه‌رموون: «له‌عازر مردووه.
- 15
- له‌به‌ر ئێوه دڵشادم كه له‌وێ نه‌بووم، تاكو باوه‌ڕ بهێنن. وه‌رن، با بڕۆین بۆ لای.»
- 16
- تۆماسیش كه به دووانه بانگ ده‌كرا، به قوتابییه هاوه‌ڵه‌كانی گوت: «با ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بڕۆین تاكو له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بمرین.»
- منم هه‌ستانه‌وه و ژیان
- 17
- كاتێك عیسا گه‌یشت، زانی له‌عازر وا چوار ڕۆژه له گۆڕدایه.
- 18
- بێتعه‌نیاش نزیكه‌ی پازده تیرهاوێژ[b] له ئۆرشه‌لیمه‌وه دوور بوو.
- 19
- ژماره‌یه‌كی زۆر له جوله‌كه‌كان هاتبوونه لای مه‌رسا و مریه‌م تاكو سه‌ره‌خۆشی براكه‌یان لێ بكه‌ن.
- 20
- كاتێك مه‌رسا بیستی عیسا هاتووه، به‌ره‌وپیری چوو، به‌ڵام مریه‌م له ماڵ مایه‌وه.
- 21
- ئینجا مه‌رسا به عیسای گوت: «گه‌وره‌م، ئه‌گه‌ر لێره بوویتایه، براكه‌م نه‌ده‌مرد.
- 22
- ئێستاش ده‌زانم هه‌رچی له خودا داوا بكه‌یت، خودا ده‌تداتێ.»
- 23
- عیسا پێی فه‌رموو: «براكه‌ت زیندوو ده‌بێته‌وه.»
- 24
- مه‌رساش پێی گوت: «ده‌زانم له زیندووبوونه‌وه‌ی ڕۆژی دوایی هه‌ڵده‌ستێته‌وه.»
- 25
- عیسا پێی فه‌رموو: «منم زیندووبوونه‌وه و ژیان. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێ بهێنێت، ئه‌گه‌ر بشمرێت زیندوو ده‌بێته‌وه.
- 26
- هه‌روه‌ها هه‌ركه‌سێك كه زیندووه و باوه‌ڕم پێ بهێنێت، هه‌رگیز نامرێت. باوه‌ڕ به‌مه ده‌كه‌یت؟»
- 27
- پێی گوت: «به‌ڵێ گه‌وره‌م. باوه‌ڕم هێناوه كه تۆ مه‌سیحه‌كه‌یت، كوڕی خودای، ئه‌وه‌ی بۆ جیهان دێت.»
- گریانی عیسا
- 28
- پاشان كه ئه‌مه‌ی گوت، چوو مریه‌می خوشكی بانگ‌كرد و به نهێنی گوتی: «مامۆستا لێره‌یه، بانگت ده‌كات.»
- 29
- ئه‌ویش كه ئه‌مه‌ی بیست خێرا هه‌ستا و هاته لای.
- 30
- عیسا هێشتا نه‌هاتبووه ناو گونده‌كه، به‌ڵكو له‌و شوێنه بوو كه مه‌رسای لێ بینی.
- 31
- ئه‌و جوله‌كانه‌ی له ماڵه‌وه له‌گه‌ڵی بوون و دڵنه‌واییان ده‌كرد، بینییان مریه‌م خێرا هه‌ستا و چووه ده‌ره‌وه، دوای كه‌وتن، وایانزانی ده‌چێته سه‌ر گۆڕه‌كه تاكو له‌وێ بگریێت.
- 32
- كاتێك مریه‌م گه‌یشته ئه‌و شوێنه‌ی عیسای لێ‌بوو و ئه‌وی بینی، به‌سه‌ر پێیدا كه‌وت و پێی گوت: «گه‌وره‌م، ئه‌گه‌ر لێره بوویتایه، براكه‌م نه‌ده‌مرد.»
- 33
- عیساش كه بینی ده‌گریێت و ئه‌و جوله‌كانه‌ش كه له‌گه‌ڵی هاتبوون ده‌گریێن، كاری له ڕۆحی كرد و خه‌مبار بوو،
- 34
- لێی پرسین: «له‌كوێتان داناوه؟» ئه‌وانیش وه‌ڵامیان دایه‌وه: «گه‌وره‌م، وه‌ره و ببینه.»
- 35
- جا عیسا گریا.
- 36
- له‌به‌ر ئه‌وه جوله‌كه‌كان گوتیان: «سه‌یر بكه‌ن، چه‌ندی خۆشده‌ویست!»
- 37
- به‌ڵام هه‌ندێكیان گوتیان: «ئه‌مه كه چاوی نابیناكه‌ی چاك كرده‌وه، ئایا نه‌یده‌توانی وای بكردایه ئه‌میش نه‌مردایه؟»
- زیندووكردنه‌وه‌ی له‌عازر
- 38
- دیسان عیسا له ناخه‌وه خه‌م دایگرت و هاته لای گۆڕه‌كه كه ئه‌شكه‌وتێك بوو ده‌مه‌كه‌ی به‌ردێكی پێوه‌نرابوو.
- 39
- عیسا فه‌رمووی: «به‌رده‌كه لاده‌ن.»
مه‌رسای خوشكی مردووه‌كه پێی گوت: «گه‌وره‌م، بۆنی كردووه، چونكه چوار ڕۆژه.» - 40
- عیساش پێی فه‌رموو: «ئه‌ی پێم نه‌گوتی ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ بكه‌یت شكۆی خودا ده‌بینیت؟»
- 41
- ئه‌وسا به‌رده‌كه‌یان لابرد، عیساش چاوی هه‌ڵبڕی بۆ ئاسمان و فه‌رمووی: «باوكه، سوپاست ده‌كه‌م كه گوێت لێ گرتم.
- 42
- ده‌مزانی كه تۆ هه‌میشه گوێم لێ ده‌گریت. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌م ناوه ڕاوه‌ستاون ئه‌مه‌م گوت، تاكو باوه‌ڕ بكه‌ن كه تۆ منت ناردووه.»
- 43
- كه ئه‌مه‌ی گوت به ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد: «له‌عازر وه‌ره ده‌ره‌وه!»
- 44
- ئه‌وسا مردووه‌كه هاته ده‌ره‌وه، ده‌ست و قاچی به كفن به‌سترابوو، ڕووشی به ده‌سماڵێك پێچرابوو.
عیساش پێی فه‌رموون: «بیكه‌نه‌وه، بهێڵن با بڕوا.» - پلانێك بۆ كوشتنی عیسا
- 45
- له‌به‌ر ئه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له جوله‌كه‌كان كه بۆ لای مریه‌م هاتبوون و ئه‌مه‌یان بینی كه عیسا كردی، باوه‌ڕیان پێی هێنا.
- 46
- به‌ڵام هه‌ندێكیان چوونه لای فه‌ریسییه‌كان و ئه‌وه‌ی عیسا كردبووی پێیان ڕاگه‌یاندن.
- 47
- له‌به‌ر ئه‌وه كاهینانی باڵا و فه‌ریسییه‌كان سه‌نهه‌درینیان[c] كۆكرده‌وه.
گوتیان: «چی بكه‌ین؟ چونكه ئه‌م پیاوه په‌رجووی زۆر ده‌كات. - 48
- ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه لێیگه‌ڕێین هه‌موو خه‌ڵكه‌كه باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن، ڕۆمانییهكانیش دێن، پهرستگاكهمان ده‌ڕووخێنن و نه‌ته‌وه‌كه‌مان ڕاپێچ ده‌كه‌ن.»
- 49
- یه‌كێك له‌وان، به ناوی قه‌یافا، ئه‌و ساڵه سه‌رۆك كاهین بوو، پێی گوتن: «ئێوه هیچ نازانن،
- 50
- تێناگه‌ن، باشتره بۆتان كه پیاوێك له جیاتی گه‌ل[d] بمرێت، له‌وه‌ی كه گه‌ل هه‌مووی له‌ناوبچێت.»
- 51
- ئه‌و له خۆیه‌وه ئه‌مه‌ی نه‌گوت، به‌ڵكو له‌و ساڵه‌دا سه‌رۆك كاهین بوو، پێشبینیی كرد كه عیسا خه‌ریكه له جیاتی گه‌ل ده‌مرێت،
- 52
- نه‌ك ته‌نها له جیاتی ئه‌و گه‌له، به‌ڵكو تاكو ڕۆڵه‌كانی خودا كه په‌رته‌وازه بوون كۆبكاته‌وه و یهكیانبخاتهوه.
- 53
- ئیتر له‌و ڕۆژه‌وه پیلانی كوشتن‌یان داڕشت.
- 54
- له‌به‌ر ئه‌وه چیتر عیسا به ئاشكرا به‌ناو خه‌ڵكی یه‌هودیادا نه‌ده‌گه‌ڕا، به‌ڵكو له‌وێوه چووه ناوچه‌كانی نزیك چۆڵه‌وانی، بۆ شارێك ناوی ئه‌فرایم بوو، له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانی له‌وێ مایه‌وه.
- 55
- له‌و كاته‌دا جه‌ژنی په‌سخه‌ی جوله‌كه‌كان نزیك بوو، زۆر كه‌س له گونده‌كانه‌وه پێش جه‌ژن بۆ ئۆرشه‌لیم هاتبوون تاكو خۆیان پاك بكه‌نه‌وه[e] .
- 56
- جا داوای عیسایان ده‌كرد، له حه‌وشه‌كانی په‌رستگا ڕاوه‌ستابوون به یه‌كتریان ده‌گوت: «ڕاتان چییه؟ ئایا بۆ جه‌ژن نایه‌ت؟»
- 57
- كاهینانی باڵا و فه‌ریسییه‌كانیش فه‌رمانیان ده‌ركردبوو ئه‌گه‌ر یه‌كێك بزانێت ئه‌و له‌كوێیه، ده‌بێت ئاشكرای بكات، تاكو بیگرن.
- a. 11:1 \+xt بڕوانه لۆقا 10:38-42\+xt*
- b. 11:18 نزیكه‌ی سێ كیلۆمه‌تره.
- c. 11:47 سه‌نهه‌درین: ئه‌نجومه‌نی باڵای جوله‌كه.
- d. 11:50 ببێته كه‌فاره‌تی گوناهه‌كانی گه‌لی جوله‌كه.
- e. 11:55 \+xt بڕوانه سه‌رژمێری 9:1-14\+xt*