عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - وەڵامی یەکەمی چۆفەر
- 1
- چۆفەری نەعماتیش وەڵامی دایەوە:
- 2
- «ئایا ئەم هەموو قسانە شایانی وەڵام نین،
 یاخود پیاوی زۆربڵێ ئەستۆپاک دەبێت؟
- 3
- ئایا قسە پووچەکانت خەڵکی بێدەنگ دەکات،
 یان گاڵتە دەکەیت و کەس نییە شەرمەزارت بکات؟
- 4
- بە خودا دەڵێیت ”باوەڕم بێگەردە و
 من لەبەرچاوی تۆدا پاکم،“
- 5
- بەڵام خۆزگە خودا دەدوا و
 لێوەکانی بەرامبەر بە تۆ دەکردەوە و
- 6
- نهێنییەکانی دانایی بۆت ئاشکرا دەکرد،
 چونکە دانایی لایەکی ئاشکرا و لایەکی شاردراوەشی هەیە،
 جا دەتزانی کە خودا لە تاوانەکەی خۆت کەمتر سزای داویت.
- 7
- «ئایا دەتوانیت لە نهێنییەکانی خودا بگەیت؟
 ئایا دەتوانیت بگەیتە سنووری خودای هەرە بەتوانا؟
- 8
- ئەو لە ئاسمان بەرزترە، ئیتر تۆ چی دەکەیت،
 لە جیهانی مردووان قووڵترە، ئیتر تۆ چی دەزانیت؟
- 9
- پێوانەکەی لە زەوی درێژترە و
 لە دەریاش پانترە.
- 10
- «ئەگەر هات و تۆی خستە بەندیخانەوە و
 تۆی بردە دادگا، کێ ڕێی لێ دەگرێت؟
- 11
- بێگومان ئەو دەزانێت خراپەکاران کێن و
 خراپەکاری دەبینێت، وا دەزانیت ئاگای لێ نییە؟
- 12
- بەڵام پیاوێکی بێ ئەقڵ نابێتە تێگەیشتوو
 هەتا جاشکی کەرەکێوی وەک مرۆڤ لەدایک نەبێت.
- 13
- «ئەگەر تۆ دڵی خۆت ئامادە بکەیت و
 دەستی خۆتی بۆ پان بکەیتەوە،
- 14
- ئەگەر ئەو خراپەیەی لەناو دەستتە دووری بخەیتەوە و
 نەهێڵیت ستەم لەناو چادرەکەت نیشتەجێ بێت،
- 15
- ئەو کاتە بەبێ کەموکوڕی شەرم ناکەیت و
 چەسپاو دەبیت و ناترسیت.
- 16
- چەرمەسەری لەبیر دەکەیت و
 وەک ئاوێکی تێپەڕیو یادی دەکەیتەوە.
- 17
- ژیانت لە نیوەڕۆ ڕۆشنتر دەبێت و
 تاریکی وەک ڕووناکی بەیانی لێدێت.
- 18
- دڵنیا دەبیت، چونکە ئومێدت هەیە،
 دەوروبەرەکەت دەپشکنیت و بە ئاسوودەییەوە پشوو دەدەیت.
- 19
- خۆت مات دەکەیت و کەس نییە هەراسانت بکات و
 زۆر کەس لە ڕووی تۆ دەپاڕێنەوە.
- 20
- بەڵام چاوی بەدکاران کوێر دەبن و
 پەناگا نامێنێت بۆ دەربازبوون؛
 ئاواتیان ڕۆح سپاردنە.»

