عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - قسەی چوارەمی ئەیوب
 - 1
 - ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:
 - 2
 - «ڕاستە ئێوە گەلێکن،
بە مردنتان داناییش دەمرێت، - 3
 - بەڵام منیش وەک ئێوە تێگەیشتنم هەیە،
من لە ئێوە کەمتر نیم.
ئایا ئەوەی تۆ دەیڵێیت لای هەموو کەسێک نەزانراوە؟ - 4
 - «لە خودا پاڕامەوە و ئەویش وەڵامی دایەوە،
بەڵام بووم بە گاڵتەجاڕی هاوڕێیەکانم،
هەرچەندە پیاوێکی ڕاستودروست و بێ کەموکوڕیم، بوومە مایەی گاڵتەجاڕی! - 5
 - کەسێکی دڵنیا
گاڵتە بە شکستی پێ هەڵخلیسکاو دەکات. - 6
 - چادری تێکدەران ئارامە و
ئاسوودەییش بۆ ئەوانەی خودا تووڕە دەکەن،
بۆ ئەوانەی بە دەستی خۆیان بتەکانیان دەهێنن. - 7
 - «بەڵام پرسیار لە ئاژەڵان بکە، ئەوان فێرت دەکەن،
هەروەها پرسیار لە باڵندەی ئاسمانیش بکە، ئەوان پێت ڕادەگەیەنن؛ - 8
 - یان لەگەڵ زەوی بدوێ، فێرت دەکات،
ماسی دەریاش بۆت باس دەکەن. - 9
 - کام لەمانە نازانێت کە
دەستی خودا ئەمەی ئەنجام داوە؟ - 10
 - ئەوەی ژیانی هەموو زیندووێک و
ڕۆحی هەموو مرۆڤێکی لەناو دەستدایە؟ - 11
 - ئایا گوێ قسەکان تاقی ناکاتەوە و
مەڵاشوو تامی خواردن ناکات؟ - 12
 - لە ڕیش سپیێتی دانایی و
لە تەمەن درێژیش تێگەیشتن. - 13
 - «دانایی و تواناداری لەلای خوداوەیە،
ڕاوێژ و تێگەیشتن هی ئەون. - 14
 - ئەوەی دەڕووخێنێت بنیاد نانرێتەوە،
ئەگەر دەرگای لەسەر کەسێک داخست لێی ناکرێتەوە. - 15
 - ڕێ لە ئاو دەگرێت، وشکەساڵی دێت،
بەڕەڵای دەکات زەوی سەرەوژێر دەکات. - 16
 - هێز و دانایی لەلای ئەوە،
چەواشەکار و چەواشەکراو هی ئەون. - 17
 - ڕاوێژکاران بە پێ خاوسی دەبات،
دادوەران تووشی شێتی دەکات. - 18
 - کۆتی پاشاکان دەکاتەوە و
ناوقەدیان بە پشتێن دەبەستێتەوە. - 19
 - کاهینەکان بە پێ خاوسی دەبات و
پتەوەکان سەرەوژێر دەکات. - 20
 - ڕێگری گفتوگۆ لە شارەزایان دەکات،
ژیری لە پیران دەستێنێتەوە. - 21
 - سووکایەتی بەسەر پایەداراندا دەبارێنێت و
پشتێنی بەهێزان شل دەکاتەوە. - 22
 - قووڵاییەکان لە تاریکی ئاشکرا دەکات و
سێبەری مەرگ بۆ ڕووناکی دەردەخات. - 23
 - نەتەوەکان مەزن دەکات و لەناویان دەبات،
نەتەوەکان بەرفراوان دەکات و پەرتەوازەیان دەکات. - 24
 - مێشک لە سەرکردەکانی گەلی زەوی دەستێنێتەوە و
لە چۆڵەوانییەکی بێ ڕێگا وێڵیان دەکات. - 25
 - لە تاریکیدا بە پەلەکوتێ دەڕۆن و ڕووناکی نییە،
وەک سەرخۆش بە ئەملا و ئەولادا دەکەون. 

