عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- «چاوه‌كانم هه‌موو ئه‌مانه‌ی بینیوه،
گوێیه‌كانم بیستوویانه و تێ‌یان گه‌یشتووم. - 2
- وه‌ك زانینی ئێوه منیش زانیومه؛
من له ئێوه كه‌متر نیم. - 3
- به‌ڵام من له‌گه‌ڵ توانادارهكه قسه ده‌كه‌م،
ده‌مه‌وێت له‌لای خودا دادگایی بكرێم. - 4
- به‌ڵام ئێوه درۆم بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن،
هه‌مووتان پزیشكی بێ كه‌ڵكن. - 5
- خۆزگه به ته‌واوی بێده‌نگ ده‌بوون!
ئه‌وه بۆتان ده‌بوو به دانایی. - 6
- ئێستا گوێ له به‌هانه‌م بگرن و
بۆ سكاڵای لێوه‌كانم گوێ شل بكه‌ن. - 7
- ئایا به ده‌م خوداوه به‌دی ده‌كه‌ن؟
ئایا به ده‌م خوداوه درۆ ده‌كه‌ن؟ - 8
- ئایا لایه‌نگری ده‌كه‌ن،
یان بۆ خودا مشت‌ومڕ ده‌كه‌ن؟ - 9
- ئه‌گه‌ر تاقیتان بكاته‌وه، ئایا ده‌رده‌چن
یان ده‌تانه‌وێت وه‌ك مرۆڤ هه‌ڵیبخه‌ڵه‌تێنن؟ - 10
- بێگومان سه‌رزه‌نشتتان ده‌كات
ئه‌گه‌ر به نهێنی لایه‌نگری بكه‌ن. - 11
- ئایا شكۆمه‌ندییه‌كه‌ی ناتانترسێنێت و
ترسی ئه‌و ده‌ستتان به‌سه‌ردا ناكێشێت؟ - 12
- یاده‌وه‌ری و پهندهكانتان ته‌نها خۆڵه‌مێشه و
بهرگرییهكانتان به‌رگرییه له قوڕ. - 13
- «لێم بێده‌نگ بن، من قسه ده‌كه‌م و
ئه‌وه‌ی به‌سه‌رم دێت با بێت! - 14
- بۆچی من كێشه بۆ خۆم دروستبكه‌م،
ژیانی خۆم بخه‌مه مه‌ترسییه‌وه؟ - 15
- ئه‌گه‌ر بشمكوژێت هه‌ر پشتی پێی ده‌به‌ستم،
له‌به‌رده‌میدا ته‌نها مشت‌ومڕ له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتم ده‌كه‌م. - 16
- هه‌روه‌ها ئه‌مه بۆ ڕزگاریمه،
كه خوانه‌ناس نایه‌ته به‌رده‌می. - 17
- به ته‌واوی گوێ له قسه‌كانم بگرن و
ئه‌وه‌ی ڕایده‌گه‌یه‌نم با گوێتان لێی بێت. - 18
- ئه‌وه‌تا من به باشی سكاڵای خۆمم خستووه‌ته ڕوو،
ده‌زانم ئه‌ستۆپاك ده‌رده‌چم. - 19
- كێیه ئه‌وه‌ی مشتومڕم له‌گه‌ڵ ده‌كات،
تاكو هه‌ر ئێستا بێده‌نگ بم و ڕۆح به‌ده‌سته‌وه بده‌م؟ - 20
- «ئه‌ی خودا، ته‌نها به‌م دوو كاره پشتگیریم بكه،
ئیتر له‌به‌رده‌مت ون نابم. - 21
- ده‌ستت لێم دووربخه‌وه و
با سامی تۆ نه‌مترسێنێت. - 22
- ئینجا با‌نگم بكه و من وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه،
یان من قسه ده‌كه‌م و تۆ وه‌ڵامم بده‌وه. - 23
- چه‌ند تاوان و گوناهم هه‌یه؟
یاخیبوون و گوناهه‌كه‌ی خۆمم پێ بناسێنه. - 24
- بۆچی ڕووی خۆت ده‌شاریته‌وه و
به دوژمنی خۆت دامده‌نێیت؟ - 25
- ئایا گه‌ڵایه‌كی هه‌ڵوه‌ریو پان ده‌كه‌یته‌وه؟
ئایا به‌دوای پووشی وشكدا ڕاده‌كه‌یت؟ - 26
- چونكه تۆ به تاڵی له دژم ده‌نووسیت و
له‌سه‌ر تاوانه‌كانی لاویێتیم سزام ده‌ده‌یت. - 27
- جا پێیه‌كانی منت خستووه‌ته ناو كۆته‌وه و
چاوت بڕیوه‌ته هه‌موو ڕێڕهوهكانم و
شوێن پێیه‌كانم دهپشكنیت. - 28
- «وه‌ك دارێكی كلۆر له‌ناو ده‌چم،
وه‌ك جلێك كه مۆرانه لێی دابێت.