عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- وه‌ڵامی دووه‌می چۆفه‌ر
- 1
- چۆفه‌ری نه‌عماتیش وه‌ڵامی دایه‌وه:
- 2
- «له‌به‌ر جۆشانی ناخم،
بیركردنه‌وه‌كانم هانم ده‌ده‌ن وه‌ڵام بده‌مه‌وه. - 3
- گوێم له سهرزهنشتهكانی تۆ ده‌بێت كه سووكایه‌تیم پێ ده‌كه‌یت،
ڕۆحی تێگه‌یشتنم وام لێ ده‌كات وه‌ڵام بده‌مه‌وه. - 4
- «ئایا له كۆنه‌وه ئه‌مه‌ت نه‌زانیوه،
له‌و كاته‌وه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی دانراوه؟ - 5
- هاواری خۆشی خراپه‌كاران كورته و
خۆشی خوانه‌ناس بۆ ساتێكه. - 6
- هه‌رچه‌نده لووتبه‌رزی خوانه‌ناس بگاته ئاسمان و
سه‌ریشی له هه‌ور بدات، - 7
- به‌ڵام وه‌ك ته‌پاڵه خۆی بۆ هه‌تاهه‌تایه له‌ناوده‌چێت و
ئه‌وانه‌ی بینیویانه ده‌ڵێن: ”كوا؟“ - 8
- وه‌ك خه‌ون ده‌فڕێت و ئیتر نامێنێت،
وه‌ك مۆته‌كه‌یه‌ك ده‌رده‌كرێت. - 9
- چاوێك كه بینیویه‌تی دیسان نایبینێته‌وه،
جارێكی دیكه شوێنه‌كه‌شی نابینرێت. - 10
- كوڕه‌كانی هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌ژاران ڕازی بكه‌ن؛
ده‌سته‌كانی سامانه‌كه‌ی ده‌ده‌نه‌وه. - 11
- ئێسكه‌كانی پڕ له گه‌نجیێتین،
به‌ڵام ئه‌و گه‌نجیێتییه له‌گه‌ڵیدا له‌ناو خاك ڕاده‌كشێت. - 12
- «كه خراپه له‌ناو ده‌می شیرین بێت و
له‌ژێر زمانی بیشارێته‌وه، - 13
- دڵی پێی سووتاو و به‌جێی نه‌هێشت،
به‌ڵكو له‌ناو گه‌رویدا به‌ندی كرد، - 14
- به‌ڵام نانه‌كه‌ی له‌ناو ڕیخۆڵه‌كانی ده‌گۆڕێت،
ده‌بێته تاڵی ژه‌هری مار له‌ناو سكی. - 15
- سامانێكی قووت دا و ده‌یڕشێنێته‌وه؛
خودا له‌ناو سكی وه‌ده‌ری ده‌نێت. - 16
- ژه‌هری مار ده‌مژێت؛
زمانی مار ده‌یكوژێت. - 17
- جۆگه‌كان نابینێت،
ڕووباره ڕۆیشتووه‌كانی هه‌نگوین و قه‌یماغ. - 18
- به‌ری ماندووبوونه‌كه‌ی دێنێته‌وه و قووتی نادات،
له قازانجی بازرگانییه‌كه‌ی خۆشی نابینێت. - 19
- چونكه هه‌ژارانی وردوخاش كرد و به‌جێی هێشتن؛
ده‌ستی به‌سه‌ر ماڵێكدا گرت كه بنیادی نه‌نابوو. - 20
- «بێگومان له ناخیدا نه‌یزانی به‌س چییه؛
ئه‌وه‌ی ئاره‌زووی ده‌كات ده‌ربازی ناكات. - 21
- خواردنه‌كه‌ی پاشماوه‌ی نییه؛
ئیتر خێروخۆشییهكهی به‌رده‌وام نابێت. - 22
- له‌وپه‌ڕی سه‌ڵته‌نه‌تیدا تووشی ته‌نگانه ده‌بێت،
ده‌ستی هه‌موو ڕه‌نجده‌رێكی دێته سه‌ر. - 23
- له كاتێكدا سكی خۆی پڕ ده‌كات،
خودا گڕی تووڕه‌یی خۆی بۆ ده‌نێرێت و
وه‌كو باران به‌سه‌ریدا ده‌یبارێنێت. - 24
- له چه‌كی ئاسنه‌وه ڕاده‌كات و
تیری بڕۆنز ده‌یبڕێت. - 25
- تیره‌كه‌ی ڕ‌اكێشا و له پشتییه‌وه هاته ده‌ره‌وه،
نووكی بریسكه‌دار زراوی بڕی.
ترسی به‌سه‌ره‌وه‌یه؛ - 26
- هه‌موو تاریكییه‌ك بۆ گه‌نجینه‌كانی شاردراوه‌ته‌وه.
ئاگرێك ده‌یخوات فووی لێ نه‌كراوه،
ئه‌وه‌ی له چادره‌كه‌ی مابێته‌وه لووشی ده‌دات. - 27
- ئاسمان تاوانه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات،
زه‌وی لێی ڕاده‌په‌ڕێت. - 28
- له‌و ڕۆژه‌ی كه خودا تووڕه‌ییه‌كه‌ی ده‌بارێنێت،
لافاوێك ماڵه‌كه‌ی ده‌بات. - 29
- ئه‌مه به‌شی كه‌سی خراپه له خوداوه،
میراتی دیاریكراوه له خوداوه.»