عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- چوونی یونس بۆ نه‌ینه‌وا
- 1
- ئینجا جارێكی دیكه فه‌رمایشتی یه‌زدان بۆ یونس هاته‌وه، پێی فه‌رموو:
- 2
- «هه‌سته بڕۆ بۆ شاری مه‌زنی نه‌ینه‌وا، ئه‌و په‌یامه‌ی پێت ده‌فه‌رمووم پێی ڕابگه‌یه‌نه.»
- 3
- یونسیش به‌و شێوه‌یه‌ی یه‌زدان پێی فه‌رموو هه‌ستا و چوو بۆ نه‌ینه‌وا، نه‌ینه‌واش شارێكی زۆر مه‌زن بوو، سه‌ردانیكردنی پێویستی به سێ ڕۆژ هه‌بوو.
- 4
- یونس چووه ناو شاره‌كه. له یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه بانگه‌وازی كرد و گوتی: «چل ڕۆژی دیكه نه‌ینه‌وا سه‌ره‌وژێر ده‌بێت.»
- 5
- ئیتر خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا باوه‌ڕیان به خودا هێنا، بانگه‌وازی ڕۆژووگرتنیان ڕاگه‌یاند و جلوبه‌رگی گوشیان[a] پۆشی، له گه‌وره‌یانه‌وه هه‌تا بچووكیان.
- 6
- كاره‌كه گه‌یشته‌وه پاشای نه‌ینه‌وا، ئه‌ویش له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌ی هه‌ستا و كه‌واكه‌ی له‌به‌ر خۆی داكه‌ند، جلوبه‌رگی گوشی پۆشی و له‌سه‌ر خۆڵه‌مێش دانیشت.
- 7
- ئیتر له نه‌ینه‌وا جاڕدرا و گوترا:
به فه‌رمانی پاشا و پیاوه گه‌وره‌كانی:
نابێت نه خه‌ڵك و نه ئاژه‌ڵ، نه له گاگه‌ل نه له مێگه‌ل، هیچ بچێژن، مه‌هێڵن نان بخۆن و ئاو بخۆنه‌وه. - 8
- با خه‌ڵك و ئاژه‌ڵه‌كان جلوبه‌رگی گوش بپۆشن و زۆر له خودا بپاڕێنه‌وه، با هه‌ریه‌كه له ڕێگا خراپه‌كانی و له سته‌مكارییه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه.
- 9
- كێ ده‌زانێت؟ به‌ڵكو خودا سزایه‌كه ڕه‌ت بكاته‌وه، كڵپه‌ی تووڕه‌ییه‌كه‌ی دابمركێته‌وه و له‌ناونه‌چین.
- 10
- كاتێك خودا كاره‌كانی ئه‌وانی بینی، بینی وا له ڕێگای خراپه‌كاری گه‌ڕاونه‌ته‌وه، خودا پاشگه‌ز بووه‌وه له‌و خراپه‌یه‌ی كه فه‌رمووبووی به‌سه‌ریان ده‌هێنێت، ئیتر نه‌یكرد.
- a. 3:5 له كاتی ماته‌مگێڕان و تۆبه‌كردندا جلوبه‌رگی له گوش دروستكراویان له‌به‌ركردووه كه ئه‌زیه‌تی پێستیانی داوه.