عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
لیستی ئەو پاشایانەی کە بەزین 
1
ئەمانەش ئەو پاشایانەن کە نەوەی ئیسرائیل لێیان دان و دەستیان بەسەر خاکەکەیاندا گرت، لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون، لە دەربەندی ئەرنۆنەوە هەتا چیای حەرمۆن و هەموو دەشتایی عەراڤا بەرەو ڕۆژهەڵات:
2
سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان، کە لە حەشبۆن نیشتەجێ بوو،
حوکمڕان بوو لەسەر عەرۆعێر کە کەناری دەربەندی ئەرنۆنە، ناوەڕاستی دۆڵەکە، نیوەی گلعاد هەتا دۆڵی یەبۆق کە سنووری عەمۆنییەکانە،
3
دەشتایی عەراڤا هەتا دەریاچەی جەلیل[a] ڕووەو ڕۆژهەڵات، هەتا دەریای عەراڤا واتا دەریای مردوو[b] بەرەو ڕۆژهەڵات، ڕێگای بێت‌یەشیمۆت، ئینجا بەرەو باشووری بناری پسگە.
4
سنوورەکانی عۆگی پاشای باشان، کە لە پاشماوەی ڕفائییەکانە[c] و نیشتەجێی عەشتارۆت و ئەدرەعییە،
5
حوکمڕان بوو بەسەر چیای حەرمۆن و سەلخە و هەموو باشانەوە هەتا سنووری گەشووری و مەعکائییەکان و نیوەی گلعاد هەتا سنوورەکانی سیحۆنی پاشای حەشبۆن.
6
موسای بەندەی یەزدان و نەوەی ئیسرائیل ئەوانیان شکاند. موسای بەندەی یەزدان بە میرات[d] دایە ڕەئوبێنی و گادییەکان و نیوەی هۆزی مەنەشە.
7
ئەمانەش ئەو پاشایانەی خاکەکەن کە یەشوع و نەوەی ئیسرائیل شکاندیانن، لە بەری ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردون لە بەعل‌گاد لە دۆڵی لوبنانەوە هەتا کێوی حالاق کە بەرەو سێعیر سەردەکەوێت، یەشوعیش بەگوێرەی بەشەکانیان بە میرات دایە هۆزەکانی ئیسرائیل.
8
ئەو خاکەی لە ناوچە شاخاوییەکان، زوورگەکانی خۆرئاوا، دەشتایی عەراڤا، بنارەکان، چۆڵەوانی و نەقەبدا بوو. ئەمەش خاکی حیتی، ئەمۆری، کەنعانی، پریزی، حیڤی و یەبوسییەکانە.
ئەمانە ئەو پاشایانەن:
9
پاشای ئەریحا
پاشای عای کە لەلای بێت‌ئێلە
10
پاشای ئۆرشەلیم
پاشای حەبرۆن
11
پاشای یەرموت
پاشای لاخیش
12
پاشای عەگلۆن
پاشای گەزەر
13
پاشای دەڤیر
پاشای گەدەر
14
پاشای حۆرما
پاشای عەراد
15
پاشای لیڤنا
پاشای عەدولام
16
پاشای مەقێدا
پاشای بێت‌ئێل
17
پاشای تەپووەح
پاشای حێفەر
18
پاشای ئەفێق
پاشای لەشارۆن
19
پاشای مادۆن
پاشای حاچۆر
20
پاشای شیمرۆن‌مەرۆن
پاشای ئەکشاف
21
پاشای تەعنەک
پاشای مەگیدۆ
22
پاشای قەدەش
پاشای یۆقنەعام لە کارمەل
23
پاشای دۆر لە بەرزاییەکانی دۆر
پاشای گۆییم لە گلگال
24
پاشای تیرزە.
هەموو پاشاکان سی و یەک پاشا بوون.
  1. a. 12‏:3 دەریاچەی جەلیل: عیبری: دەریای کینەرەت. بڕوانە مەتا 4‏:18‏‏.‏
  2. b. 12‏:3 دەریای مردوو: عیبری: دەریای خوێ.‏
  3. c. 12‏:4 ڕفائییەکان: خەڵکێکی زەبەلاح بوون.‏
  4. d. 12‏:6 میرات: واتا موسا خاکەکەیانی بە میرات دایە ڕەئوبێنی و گادییەکان و نیوەی هۆزی مەنەشە.‏