عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- پێدانی چه‌ند شارۆچكه‌یه‌ك به لێڤییهكان
- 1
- ئه‌وه بوو گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌كانی لێڤییهكان هاتنه لای ئه‌لعازاری كاهین و یه‌شوعی كوڕی نون و گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌كانی هۆزه‌كانی دیكه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل،
- 2
- له شیلۆ له خاكی كه‌نعان له‌گه‌ڵیاندا دوان و گوتیان: «یه‌زدان له ڕێگه‌ی موساوه فه‌رمانی داوه كه چه‌ند شارۆچكهیهكمان پێبدرێت بۆ نیشته‌جێبوون له‌گه‌ڵ لهوهڕگاكانیان بۆ ئاژه‌ڵی ماڵیمان.»
- 3
- به‌پێی فه‌رمانی یه‌زدان نه‌وه‌ی ئیسرائیلیش له میراته‌كه‌ی خۆیان ئه‌م شارۆچكانه و له‌وه‌ڕگایانه‌یان دایه لێڤییهكان:
- 4
- جا تیروپشك بۆ خێڵه‌كانی قههاتییهكان كرا، لێڤییهكان كه له نه‌وه‌ی هارونی كاهین بوون به تیروپشك سێزده شارۆچكه‌یان به‌ركه‌وت له هۆزی یه‌هودا و هۆزی شیمۆن و هۆزی بنیامین.
- 5
- بۆ پاشماوه‌ی نه‌وه‌ی قه‌هاتیش ده شارۆچكه به تیروپشك له خێڵه‌كانی هۆزی ئه‌فرایم و هۆزی دان و نیوه‌ی هۆزی مه‌نه‌شه‌یان به‌ركه‌وت.
- 6
- بۆ نه‌وه‌ی گێرشۆنیش سێزده شارۆچكه‌یان به تیروپشك به‌ركه‌وت، له خێڵه‌كانی هۆزی یه‌ساخار و هۆزی ئاشێر و هۆزی نه‌فتالی و نیوه‌ی هۆزی مه‌نه‌شه له باشان.
- 7
- بۆ نه‌وه‌ی مه‌راریش به‌گوێره‌ی خێڵه‌كانیان دوازده شارۆچكه‌یان به‌ركه‌وت، له هۆزی ڕه‌ئوبێن و گاد و زه‌بولون.
- 8
- جا نه‌وه‌ی ئیسرائیل به تیروپشك ئه‌م شارۆچكه و له‌وه‌ڕگایانه‌یان به لێڤییهكان دا، هه‌روه‌ك یه‌زدان له ڕێگه‌ی موساوه فه‌رمانی دابوو.
- 9
- له هۆزی نه‌وه‌ی یه‌هودا و هۆزی نه‌وه‌ی شیمۆن ئه‌م شارۆچكانهیان دا كه ئه‌مانه ناوه‌كانیان بوون،
- 10
- جا ئه‌م شارۆچكانه بۆ نه‌وه‌ی هارون دیاری كرا له خێڵه‌كانی قههاتییهكان له نه‌وه‌ی لێڤی، چونكه تیروپشكی یه‌كه‌م بۆ ئه‌وان بوو:
- 11
- قیریه‌ت ئه‌ربه‌ع باپیره گه‌وره‌ی عه‌ناق كه حه‌برۆنه له ناوچه شاخاوییه‌كانی یه‌هودا له‌گه‌ڵ له‌وه‌ڕگاكانی ده‌وروبه‌ری،
- 12
- به‌ڵام كێڵگه‌كان و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری شاره‌كه‌یان به كالێبی كوڕی یه‌فونه دا وه‌ك موڵكی خۆی.
- 13
- به نه‌وه‌ی هارونی كاهین حه‌برۆن و لهوهڕگاكانیان دا، كه شارێكی په‌ناگای تۆمهتباركراوان به كوشتن بوو، له‌گه‌ڵ لیڤنا،
- 14
- یه‌تیر، ئه‌شته‌مۆع،
- 15
- حۆلۆن، ده‌ڤیر،
- 16
- عه‌ین، یوتا و بێتشه‌مه‌ش، نۆ شارۆچكه به لهوهڕگاكانیانهوه له‌م دوو هۆزه[a] .
- 17
- له هۆزی بنیامینیش گبعۆن و گه‌ڤه‌ع و
- 18
- عه‌ناتۆت و عه‌لمۆن، چوار شارۆچكه به لهوهڕگاكانیانهوه.
- 19
- هه‌موو شارۆچكه‌كانی نه‌وه‌ی هارون كه كاهینهكانن، سێزده شارۆچكه بوون به لهوهڕگاكانیانهوه.
- 20
- پاشماوه‌ی خێڵه‌كانی قه‌هات له لێڤییهكان، به تیروپشك ئه‌م شارۆچكانهیان له هۆزی ئه‌فرایم به‌ركه‌وت:
- 21
- له ناوچه شاخاوییه‌كانی ئه‌فرایم شارۆچكه‌ی شه‌خه‌میان پێدرا، كه شارێكی په‌ناگای تۆمهتباركراوان بوو به كوشتن، له‌گه‌ڵ گه‌زه‌ر و
- 22
- قیڤچه‌یم و بێت‌حۆرۆن، چوار شارۆچكه به لهوهڕگاكانیانهوه.
- 23
- له هۆزی دانیش ئه‌مانه‌یان وه‌رگرت: ئه‌لته‌قێ و گیبه‌تۆن و
- 24
- ئه‌یالۆن و گه‌ت ڕیمۆن، چوار شارۆچكه به لهوهڕگاكانیانهوه.
- 25
- له نیوه‌ی هۆزی مه‌نه‌شه‌ش ئه‌مانه‌یان وه‌رگرت: تهعنهك و گه‌ت ڕیمۆن، دوو شارۆچكه به لهوهڕگاكانیانهوه.
- 26
- هه‌موو شارۆچكه‌كان ده بوون به لهوهڕگاكانیانهوه بۆ پاشماوه‌ی خێڵه‌كانی نه‌وه‌ی قه‌هات بوو.
- 27
- بۆ نه‌وه‌ی گێرشۆنیش له خێڵه‌كانی لێڤییهكان:
له نیوه‌ی هۆزی مه‌نه‌شه‌وه:
گۆلان و له‌وه‌ڕگاكانی پێدرا له باشان، كه شارێكی په‌ناگای تۆمهتباركراوان به كوشتن بوو، له‌گه‌ڵ به‌عه‌شته‌را و له‌وه‌ڕگاكانی، دوو شارۆچكه. - 28
- له هۆزی نه‌وه‌ی یه‌ساخاریش ئه‌مانه‌یان وه‌رگرت:
قیشیۆن و داڤه‌ره‌ت و - 29
- یه‌رموت و كانی گه‌نیم، چوار شارۆچكه به لهوهڕگاكانیانهوه.
- 30
- له هۆزی نه‌وه‌ی ئاشێریش ئه‌مانه‌یان وه‌رگرت:
میشال و عه‌ڤدۆن و - 31
- حه‌لقه‌ت و ڕه‌حۆڤ، چوار شارۆچكه به لهوهڕگاكانیانهوه.
- 32
- له هۆزی نه‌فتالیش ئه‌مانه‌یان وه‌رگرت:
قه‌ده‌ش، شاری په‌ناگای تۆمهتباركراوان به كوشتن، له جه‌لیل، له‌گه‌ڵ حه‌مۆت دۆر و قه‌رتان، سێ شارۆچكه به لهوهڕگاكانیانهوه. - 33
- هه‌موو شارۆچكه‌كانی گێرشۆنییهكان به‌گوێره‌ی خێڵه‌كانیان، سێزده شارۆچكه بوون به لهوهڕگاكانیانهوه.
- 34
- بۆ خێڵه‌كانی نه‌وه‌ی مه‌راریش كه پاشماوه‌ی لێڤییهكانن:
له هۆزی زه‌بولون ئه‌مانه‌یان پێدان:
یۆقنه‌عام و قه‌رتا و - 35
- دیمنا و نه‌هه‌لال، چوار شارۆچكه به لهوهڕگاكانیانهوه.
- 36
- له هۆزی ڕه‌ئوبێنیش ئه‌مانه‌یان پێدان:
به‌چه‌ر و یه‌هه‌چ و - 37
- قه‌دێمۆت و مێفه‌عه‌ت، چوار شارۆچكه به لهوهڕگاكانیانهوه.
- 38
- له هۆزی گادیش ئه‌مانه‌یان وه‌رگرت:
ڕامۆت، شاری په‌ناگای تۆمهتباركراوان به كوشتن، له گلعاد، له‌گه‌ڵ مه‌حه‌نه‌یم و - 39
- حه‌شبۆن و یه‌عزێر، هه‌موو شارۆچكه‌كان به لهوهڕگاكانیانهوه چوار شارۆچكه بوون.
- 40
- جا هه‌موو ئه‌و شارۆچكانه‌ی بۆ نه‌وه‌ی مه‌راری بوون به‌گوێره‌ی خێڵه‌كانیان، ئه‌وانه‌ی له خێڵه‌كانی لێڤییهكان مابوونه‌وه، تیروپشكهكهشیان دوازده شارۆچكه بوو.
- 41
- هه‌موو شارۆچكه‌كانی لێڤییهكان له‌ناو ئه‌و موڵكه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل خاوه‌نی بوون، چل و هه‌شت شارۆچكه بوون به لهوهڕگاكانیانهوه.
- 42
- ئه‌م شارۆچكانهش شار به شار بوون و لهوهڕگاكانیشیان به چوارده‌وریاندا بوو، هه‌موو ئه‌م شارۆچكانه وابوون.
- 43
- جا یه‌زدان هه‌موو ئه‌و زه‌وییه‌ی دایه نه‌وه‌ی ئیسرائیل كه سوێندی خواردبوو بیداته باوباپیرانیان، ئه‌وانیش ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت و تێیدا نیشته‌جێ بوون.
- 44
- هه‌روه‌ها یه‌زدان له ده‌وروبه‌ره‌كه‌یان ئاسووده‌ی كردن به‌پێی ئه‌و سوێنده‌ی بۆ باوباپیرانی ئه‌وانی خوارد، ته‌نها پیاوێكیش له هه‌موو دوژمنه‌كانیان به‌رامبه‌ریان نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو یه‌زدان هه‌موو دوژمنه‌كانی ئه‌وانی دایه ده‌ستیان.
- 45
- هیچ به‌ڵێنێك له هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنه چاكانه‌ی یه‌زدان به بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیلی فه‌رمووبوو نه‌شكاوه، به‌ڵكو هه‌مووی هاته دی.
- a. 21:16 له‌م دوو هۆزه: واته یه‌هودا و شیمۆن، بڕوانه ئایه‌تی 9.