عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- ئه‌ریحاش به‌هۆی نه‌وه‌ی ئیسرائیله‌وه به ته‌واوی داخرابوو، نه كه‌س ده‌چووه ده‌ره‌وه و نه كه‌سیش ده‌هاته ژووره‌وه.
- 2
- جا یه‌زدان به یه‌شوعی فه‌رموو: «بڕوانه من ئه‌ریحا و پاشاكه‌ی و پاڵه‌وانه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌وم داوه‌ته ده‌ست تۆ.
- 3
- ئێوه‌ش هه‌موو جه‌نگاوه‌ره‌كان بۆ ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژ، ڕۆژی جارێك به چوارده‌وری شاره‌كه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه.
- 4
- حه‌وت كاهین حه‌وت كه‌ڕه‌نای قۆچه به‌ران له‌به‌رده‌م سندوقه‌كه‌دا هه‌ڵده‌گرن و له ڕۆژی حه‌وته‌م حه‌وت جار به چوارده‌وری شاره‌كه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه و كاهینه‌كان كهڕهناكان لێده‌ده‌ن.
- 5
- كاتێك گوێتان له ده‌نگی كهڕهناكان ده‌بێت، له‌گه‌ڵ درێژبوونه‌وه‌ی فووكردن به قۆچه بهرانهكاندا، هه‌موو گه‌ل به یه‌ك ده‌نگ هاوارێكی به‌رز ده‌كه‌ن؛ ئیتر شوورای شاره‌كه ده‌ڕمێت و هه‌موو گه‌ل هه‌ریه‌كه و له‌لای خۆیه‌وه به‌سه‌ریدا ده‌ده‌ن.»
- 6
- جا یه‌شوعی كوڕی نون كاهینه‌كانی بانگ‌كرد و پێی گوتن: «سندوقی په‌یمان هه‌ڵبگرن و با حه‌وت كاهینیش حه‌وت كه‌ڕه‌نای قۆچه به‌ران له‌پێش سندوقی یه‌زدان هه‌ڵبگرن.»
- 7
- ئینجا به گه‌لی گوت: «پێش بكه‌ون و به چوارده‌وری شاره‌كه‌دا بسووڕێنه‌وه، با ئه‌وه‌ی چه‌ك به ده‌سته له‌پێش سندوقی یه‌زدانه‌وه بڕوات.»
- 8
- هه‌روه‌ك چۆن یه‌شوع فه‌رمانی به گه‌ل كرد، حه‌وت كاهینهكهی هه‌ڵگرانی حه‌وت كه‌ڕه‌نا قۆچه بهرانهكان، له‌به‌رده‌م یه‌زدانه‌وه به كه‌ڕه‌نا لێدانه‌وه به‌ره‌و پێش چوون و سندوقی په‌یمانیش له دوایانه‌وه ده‌ڕۆیشت.
- 9
- هه‌موو چه‌ك بهدهستهكانیش له‌پێش كاهینه كه‌ڕه‌نا لێده‌ره‌كان ده‌ڕۆیشتن، له‌پاشه‌وه پاسه‌وانه‌كانیش له‌دوای سندوقه‌كه‌وه ده‌ڕۆیشتن. به‌رده‌وام كه‌ڕه‌نا ده‌نگی ده‌هات.
- 10
- به‌ڵام یه‌شوع فه‌رمانی به گه‌ل كردبوو و پێی گوتبوون: «هاوار مه‌كه‌ن و ده‌نگتان نه‌بیسترێت و یه‌ك وشه له ده‌متان نه‌یه‌ته ده‌ره‌وه، هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی پێتان ده‌ڵێم هاوار بكه‌ن، جا هاوار ده‌كه‌ن!»
- 11
- له‌به‌ر ئه‌مه سندوقی یه‌زدان یه‌ك جار به چوارده‌وری شاره‌كه‌دا سووڕایه‌وه و پاشان هاتنه‌وه بۆ ناو ئۆردوگاكه و له ئۆردوگاكه مانه‌وه.
- 12
- به‌یانی زوو یه‌شوع له خه‌و هه‌ستا و كاهینهكانیش سندوقی یه‌زدانیان هه‌ڵگرت و
- 13
- حه‌وت كاهینهكهی هه‌ڵگرانی حه‌وت كهڕهناكهش له‌پێش سندوقی یه‌زدانه‌وه ده‌ڕۆیشتن و كه‌ڕه‌نایان لێده‌دا و چه‌ك بهدهستهكانیش له‌پێشیانه‌وه ده‌ڕۆیشتن و له‌پاشه‌وه پاسه‌وانه‌كانیش له‌دوای سندوقی یه‌زدانه‌وه ده‌ڕۆیشتن، كاتێك كه‌ڕه‌نا ده‌نگی ده‌هات.
- 14
- ئینجا له ڕۆژی دووه‌م یه‌ك جار به‌ده‌وری شاره‌كه‌دا سوڕانه‌وه و پاشان هاتنه‌وه بۆ ناو ئۆردوگاكه. شه‌ش ڕۆژ ئاوایان كرد.
- 15
- ئه‌وه بوو له ڕۆژی حه‌وته‌م به‌ره‌به‌یان زوو له خه‌و هه‌ستان و حه‌وت جار به‌و شێوه‌یه به چوارده‌وری شاره‌كه‌دا سووڕانه‌وه. ته‌نها له‌و ڕۆژه‌دا حه‌وت جار به چوارده‌وری شاره‌كه‌دا سووڕانه‌وه،
- 16
- ئه‌وه بوو له جاری حه‌وته‌م كاتێك كاهینه‌كان كه‌ڕه‌ناكانیان لێدا، یه‌شوع به گه‌لی گوت: «هاوار بكه‌ن! چونكه یه‌زدان شاره‌كه‌ی داوه‌ته ده‌ست ئێوه!
- 17
- ده‌بێت شاره‌كه و هه‌رچی تێیدایه بۆ یه‌زدان ته‌رخان بكرێت تاكو قڕ بكرێت[a] ، ته‌نها ڕاحابی له‌شفرۆش و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ماڵه‌كه له‌گه‌ڵین ده‌یانهێڵنه‌وه، چونكه ئه‌و دوو نێردراوه‌ی شارده‌وه، كه ناردمانن.
- 18
- به‌ڵام ئێوه خۆتان به دوور بگرن له شته ته‌رخانكراوه‌كان نه‌وه‌ك قڕ بكرێن و ئۆردوگای ئیسرائیل تووشی قڕبوون و تێكدان بكه‌ن.
- 19
- هه‌موو ئه‌و زێڕ و زیو و قاپه بڕۆنز و ئاسنانه بۆ یه‌زدان ته‌رخانكراون و ده‌چنه ناو گه‌نجینه‌ی یه‌زدانه‌وه.»
- 20
- كاتێك گه‌ل هاواری كرد و كه‌ڕه‌نایان لێدا، گه‌ل گوێیان له ده‌نگی كه‌ڕه‌نا بوو، هاوارێكی به‌رزیان كرد و شووراكه داڕما و گه‌ل چوونه ناو شاره‌كه‌وه، هه‌ریه‌كه و له‌لای خۆیه‌وه و به‌سه‌ریاندا دا و شاره‌كه‌یان گرت.
- 21
- شاره‌كه‌یان بۆ یه‌زدان ته‌رخان كرد و هه‌رچی تێیدابوو له پیاو و ژن و منداڵ و پیر، هه‌تا گا و مه‌ڕ و گوێدرێژه‌كانیشیان به زه‌بری شمشێر قڕ كرد.
- 22
- یه‌شوعیش به‌و دوو پیاوه‌ی گوت كه سیخوڕی خاكه‌كه‌یان كردبوو: «بچنه ناو ماڵی ژنه له‌شفرۆشه‌كه‌وه، هه‌روه‌ك سوێندتان بۆی خوارد، خۆی و هه‌موو ئه‌وه‌ی هی ئه‌وه بیانهێننه ده‌ره‌وه.»
- 23
- جا دوو گه‌نجه سیخوڕه‌كه چوونه ژووره‌وه و ڕاحاب و دایك و باوك و براكانی و هه‌رچی هه‌یبوو و هه‌موو كه‌سوكاره‌كه‌یان هێنایه ده‌ره‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی ئۆردوگای ئیسرائیل دایاننان.
- 24
- شاره‌كه‌شیان سووتاند و له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تێیدا بوو، به‌ڵام زێڕ و زیو و قاپه بڕۆنز و ئاسنهكانیان خسته ناو گه‌نجینه‌ی ماڵی یه‌زدانه‌وه.
- 25
- به‌ڵام یه‌شوع ڕاحابی له‌شفرۆش و ماڵی باوكی و هه‌رچی هه‌یبوو به زیندووێتی هێشتنییه‌وه، ئه‌ویش هه‌تا ئه‌مڕۆش له‌نێو ئیسرائیل‌دا نیشته‌جێیه، چونكه ئه‌و دوو نێردراوه‌ی شارده‌وه كه یه‌شوع بۆ سیخوڕی ئه‌ریحا ناردبوونی.
- 26
- له‌و كاته‌دا یه‌شوع سوێندی خوارد و گوتی: «له‌به‌رده‌م یه‌زدان نه‌فره‌ت لێكراوه ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ڵده‌ستێت و ئه‌م شاری ئه‌ریحایه بنیاد ده‌نێته‌وه:
«به مه‌رگی كوڕه نۆبه‌ره‌كه‌ی
بناغه‌كانی داده‌نێت و
به مه‌رگی بچووكه‌كه‌ی
ده‌رگاكانی داده‌مه‌زرێنێت.» - 27
- یه‌زدانیش له‌گه‌ڵ یه‌شوع بوو و ناوبانگی به هه‌موو خاكه‌كه‌دا بڵاو بووه‌وه.
- a. 6:17 له زمانی عیبری ئه‌م زاراوه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شتێك یان كه‌سێك كه ده‌به‌خشرێت به یه‌زدان. له كاتی شه‌ڕدا ده‌ستكه‌وته‌كه دابه‌ش ناكرێت و به‌خشینه‌كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی له‌ناوبردنی ته‌واوه.