عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- هه‌روه‌ها یه‌زدان به موسای فه‌رموو:
- 2
- «به هارون و كوڕه‌كانی بڵێ: ”با ئاگاداری خۆیان بن له قوربانییه پیرۆزه‌كانی نه‌وه‌ی ئیسرائیل و ناوی پیرۆزی من نه‌زڕێنن، ئه‌وانه‌ی بۆ منی ته‌رخان ده‌كه‌ن، من یه‌زدانم.
- 3
- «پێیان بڵێ: ”له نه‌وه‌كانتان هه‌ركه‌سێك له هه‌موو وه‌چه‌كانتان ئه‌گه‌ر به‌پێی ڕێوڕه‌سم گڵاو بێت و له قوربانییه پیرۆزه‌كان نزیك بووه‌وه كه نه‌وه‌ی ئیسرائیل بۆ یه‌زدانی ته‌رخان ده‌كه‌ن، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه له‌به‌رده‌مم ده‌بڕدرێته‌وه. من یه‌زدانم.
- 4
- «”هه‌ركه‌سێك له نه‌وه‌ی هارون كه نه‌خۆشی گواستراوه‌ی پێست یان لێچوونی هه‌بێت، هه‌تا پاك ده‌بێته‌وه له قوربانییه پیرۆزه‌كان نه‌خوات. هه‌ر یه‌كێكیش ده‌ست له شتێكی گڵاوی مردووێك بدات، یان كه‌سێك تۆوی لێچووبوو،
- 5
- یان ده‌ستی له خشۆكێك دابێت كه پێی گڵاو بێت، یان له مرۆڤێك كه پێی گڵاو بێت له‌به‌ر هه‌ر گڵاوییهك كه هه‌یه‌تی،
- 6
- ئه‌وه‌ی ده‌ست له هه‌ریه‌ك له‌و شتانه بدات ئه‌وا هه‌تا ئێواره گڵاو ده‌بێت و نابێت له قوربانییه پیرۆزه‌كان بخوات هه‌تا خۆی به ئاو نه‌شوات.
- 7
- كاتێك خۆر ئاوا ده‌بێت، پاك ده‌بێته‌وه و پاشان له قوربانییه پیرۆزه‌كان بخوات، چونكه خۆراكی ئه‌وه.
- 8
- نابێت ئاژه‌ڵی مردار و نێچیر بخوات، چونكه پێی گڵاو ده‌بێت. من یه‌زدانم.
- 9
- «”كاهینه‌كان ده‌بێت خواسته‌كانم بپارێزن، نه‌وه‌ك گوناهێك هه‌ڵبگرن كه پێی بمرن، ئه‌گه‌ر به سووكی ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ بكه‌ن. من یه‌زدانم كه پیرۆزیان ده‌كه‌م.
- 10
- «”نابێت كه‌س له قوربانی پیرۆزكراو بخوات جگه له كه‌سوكاری كاهینه‌كه. میوان و كرێگرته‌ی كاهینیش نابێت له قوربانی پیرۆزكراو بخۆن،
- 11
- به‌ڵام ئه‌گه‌ر كاهین كۆیله‌یه‌كی به زیو كڕی، یان كۆیله‌یه‌ك له ماڵه‌كه‌ی له دایك بێت، ئه‌وا ئه‌و كۆیله‌یه ده‌توانێت لێی بخوات، ئه‌وان له خۆراكه‌كه‌ی ده‌خۆن.
- 12
- ئه‌گه‌ر كچی كاهین شووی به پیاوێكی جگه له كاهین كرد، ئه‌وا نابێت له به‌خشینه پیرۆزه‌كان بخوات.
- 13
- به‌ڵام ئه‌گه‌ر كچی كاهین بوو به بێوه‌ژن یان ته‌ڵاق درا و هیچ وه‌چه‌ی نه‌بوو و هاته‌وه ماڵی باوكی، وه‌ك كاتی كچێنی، ئه‌وا ده‌توانێت له خۆراكی باوكی بخوات. به‌ڵام نابێت كه‌سێكی دیكه لێی بخوات، جگه له كه‌سوكاری كاهینه‌كه.
- 14
- «”ئه‌گه‌ر كه‌سێك به هه‌ڵه قوربانییه‌كی پێشكه‌شكراوی خوارد، ئه‌وا ده‌بێت پێنجیه‌كی زیاد بخاته سه‌ر و قوربانییه پیرۆزه‌كه بداته كاهینه‌كه.
- 15
- كاهینه‌كان نابێت قوربانییه پیرۆزه‌كانی نه‌وه‌ی ئیسرائیل گڵاو بكه‌ن كه له‌به‌رده‌م یه‌زدان دایده‌نێن،
- 16
- ئه‌گه‌ر ڕێیان پێبده‌ن قوربانییه پیرۆزه‌كانیان بخۆن ئه‌وا گوناهیان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆ، چونكه من یه‌زدانم كه پیرۆزیان ده‌كه‌م.“»
- قوربانی قبوڵ نه‌كراو
- 17
- هه‌روه‌ها یه‌زدان به موسای فه‌رموو:
- 18
- «له‌گه‌ڵ هارون و كوڕه‌كانی و هه‌موو نه‌وه‌ی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ: ”ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كێكتان، ئیسرائیلی بێت یان بیانییه‌ك كه له ئیسرائیل نیشته‌جێیه، به‌خشینێك پێشكه‌ش به یه‌زدان بكات وه‌ك قوربانی سووتاندن بۆ ئه‌نجامدانی نه‌زر یان به‌خشینێك كه به خواستی خۆی بێت،
- 19
- بۆ ئه‌وه‌ی لێتان وه‌ربگیرێت، ده‌بێت نێرێكی ساغ بێت، له گاگه‌ل یان ماڵات.
- 20
- هه‌رچییه‌ك كه‌موكوڕی تێدابێت پێشكه‌شی مه‌كه‌ن، چونكه لێتان وه‌رناگیرێت.
- 21
- ئه‌گه‌ر كه‌سێك قوربانی هاوبه‌شی پێشكه‌شی یه‌زدان كرد، بۆ به‌جێهێنانی نه‌زرێكی تایبه‌ت یان به‌خشینێكی به خواستی خۆی، له گاگه‌ل یان له مێگه‌ل، ده‌بێت ساغ بێت بۆ ئه‌وه‌ی قبوڵ بكرێت. نابێت هیچ كه‌موكوڕییه‌كی تێدابێت.
- 22
- كوێر و بریندار و پهلشكاو و بالوكهدار و گه‌ڕ و زامداری به‌رده‌وام، ئه‌مانه پێشكه‌ش به یه‌زدان مه‌كه‌ن و لێیان مه‌كه‌ن به قوربانی به ئاگر له‌سه‌ر قوربانگاكه‌ی یه‌زدان.
- 23
- به‌ڵام گا[a] و به‌رانی شێوه تێكچوو و كورته‌باڵا ده‌توانیت بكه‌یت به به‌خشینێك به خواستی خۆت، به‌ڵام بۆ ته‌واوبوونی نه‌زر قبوڵ نابێت.
- 24
- پێویسته ئاژه‌ڵێك نه‌كه‌نه قوربانی بۆ یه‌زدان كه گونی قۆڕ بێت یان خه‌سابێت یان گونی لێكرابێته‌وه یانیش بڕا بێت، له خاكهكهشتان مه‌یكه‌ن.
- 25
- له هه‌موو ئه‌مانه‌ش پێویست ناكات به هه‌ر ئاژه‌ڵێكی ده‌ستی بیانی ڕازی ببن و پێشكه‌شیان بكه‌ن وه‌ك خواردنی خوداتان. لێتان وه‌رناگیرێت چونكه ئه‌و ئاژه‌ڵانه ناته‌واون و كه‌موكوڕییان تێدایه.“»
- 26
- هه‌روه‌ها یه‌زدان به موسای فه‌رموو:
- 27
- «كاتێك گوێره‌كه‌یه‌ك یان به‌رخێك یان گیسكێك له‌دایك ده‌بێت، ئه‌وا حه‌وت ڕۆژ له‌ژێر دایكی ده‌بێت و له ڕۆژی هه‌شته‌م به‌دواوه، وه‌ك قوربانی به ئاگر بۆ یه‌زدان قبوڵ ده‌بێت.
- 28
- مانگا و مه‌ڕیش له یه‌ك ڕۆژدا له‌گه‌ڵ به‌چكه‌كه‌ی سه‌رمه‌بڕن.
- 29
- «كاتێك قوربانی سوپاسگوزاریتان بۆ یه‌زدان سه‌ربڕی، به شێوه‌یه‌ك سه‌ری ببڕن كه لێتان وه‌ربگیرێت،
- 30
- ده‌بێت له‌و ڕۆژه‌دا بخورێت، بۆ به‌یانی لێی مه‌هێڵنه‌وه، من یه‌زدانم.
- 31
- «”فه‌رمانه‌كانم بپارێزن و جێبه‌جێیان بكه‌ن، من یه‌زدانم.
- 32
- ناوی پیرۆزیشم مه‌زڕێنن، ده‌بێت نه‌وه‌ی ئیسرائیل دان به پیرۆزی مندا بنێن. من یه‌زدانم كه پیرۆزیان ده‌كه‌م،
- 33
- ئه‌وه‌ی له خاكی میسر ده‌ریهێنان، تاكو ببێته خوداتان، من یه‌زدانم.“»
- a. 22:23 گا: له زمانی عیبری ده‌شێت ئه‌م وشه‌یه بۆ نێر و مێ (چێڵ و گا) به‌كاربهێنرێت.