عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - بنەچەی عیسا
- 1
- ئەمە ڕەچەڵەکی عیسای مەسیحە، کوڕی داود، کوڕی ئیبراهیم:
- 2
- ئیبراهیم باوکی ئیسحاق بوو،
 ئیسحاق باوکی یاقوب بوو،
 یاقوب باوکی یەهودا و براکانی بوو،
- 3
- یەهودا باوکی پێرێز و زەرەح بوو کە تامار دایکیان بوو،
 پێرێز باوکی حەسرۆن بوو،
 حەسرۆن باوکی ڕام[a] بوو،
- 4
- ڕام باوکی عەمیناداب بوو،
 عەمیناداب باوکی نەحشۆن بوو،
 نەحشۆن باوکی سەلمۆن بوو،
- 5
- سەلمۆن باوکی بۆعەز بوو کە ڕاحاب دایکی بوو،
 بۆعەز باوکی عوبێد بوو کە ڕائووس دایکی بوو،
 عوبێد باوکی یەسا بوو،
- 6
- یەسا باوکی داودی پاشا بوو.
 داود باوکی سلێمان بوو لەو ژنەی کە پێشتر ژنی ئوریا[b] بوو،
- 7
- سلێمان باوکی ڕەحەڤەعام بوو،
 ڕەحەڤەعام باوکی ئەبیا بوو،
 ئەبیا باوکی ئاسا بوو،
- 8
- ئاسا باوکی یەهۆشافات بوو،
 یەهۆشافات باوکی یەهۆرام بوو،
 یەهۆرام باوکی عوزیا بوو،
- 9
- عوزیا باوکی یۆتام بوو،
 یۆتام باوکی ئاحاز بوو،
 ئاحاز باوکی حەزقیا بوو،
- 10
- حەزقیا باوکی مەنەشە بوو،
 مەنەشە باوکی ئامۆن بوو،
 ئامۆن باوکی یۆشیا بوو،
- 11
- یۆشیا باوکی یەهۆیاکین[c]  و براکانی بوو، لە کاتی ڕاپێچکردنەکە بۆ بابل.
- 12
- لەدوای ڕاپێچکردنەکە بۆ بابل،
 یەهۆیاکین باوکی شەئەلتیێل بوو،
 شەئەلتیێل باوکی زروبابل بوو،
- 13
- زروبابل باوکی ئەبیهود بوو،
 ئەبیهود باوکی ئەلیاقیم بوو،
 ئەلیاقیم باوکی ئازور بوو،
- 14
- ئازور باوکی سادۆق بوو،
 سادۆق باوکی ئەکیم بوو،
 ئەکیم باوکی ئەلیهود بوو،
- 15
- ئەلیهود باوکی ئەلعازار بوو،
 ئەلعازار باوکی مەتان بوو،
 مەتان باوکی یاقوب بوو،
- 16
- یاقوب باوکی یوسفی مێردی مریەم بوو، ئەوەی عیسای لێبوو، کە بە مەسیح[d]  ناودەبردرێت.
- 17
- بەم شێوەیە هەموو نەوەکان لە ئیبراهیمەوە هەتا داود چواردە نەوەن، لە داودەوە هەتا ڕاپێچکردنەکە بۆ بابل چواردە نەوەن، لە ڕاپێچکردنەکەشەوە بۆ بابل هەتا مەسیح چواردە نەوەن.
- لەدایکبوونی عیسا
- 18
- لەدایکبوونی عیسای مەسیح بەم شێوەیە بوو: کاتێک مریەمی دایکی دەستگیرانی یوسف بوو، پێش ئەوەی بگوازرێتەوە، دەرکەوت کە بەهۆی ڕۆحی پیرۆزەوە سکی پڕبووە.
- 19
- یوسفی دەستگیرانی کە پیاوێکی چاک بوو، نەیویست ئابڕووی ببات، بڕیاری دا بە نهێنی دەستی لێ هەڵبگرێت.
- 20
- کاتێک بیری لەم شتانە دەکردەوە، فریشتەیەکی یەزدان هاتە خەونی و پێی فەرموو: «ئەی یوسفی نەوەی داود، مەترسە لەوەی مریەم بهێنیت، چونکە ئەوەی ئەو سکی پێی هەیە لە ڕۆحی پیرۆزە.
- 21
- کوڕێکی دەبێت ناوی دەنێیت عیسا[e] ، چونکە گەلەکەی لە گوناهەکانیان ڕزگار دەکات.»
- 22
- ئەمانە هەمووی ڕوویدا تاکو ئەوەی یەزدان لە ڕێگەی پێغەمبەرەکە[f] فەرموویەتی بێتە دی:
- 23
- ﴿ئەوەتا پاکیزەیەک سکی دەبێت و کوڕێکی دەبێت، ناوی لێ دەنێن ئیمانوێل،﴾[g]  کە بە واتای خودا لەگەڵمانە دێت.
- 24
- کاتێک یوسف لە خەو هەستا، ئەوەی فریشتەکەی یەزدان فەرمانی پێدابوو ئەنجامی دا و ژنەکەی گواستەوە.
- 25
- بەڵام هەتا کوڕەکەی نەبوو لەگەڵی جووت نەبوو، ئینجا ناوی لێنا عیسا.
- a. 1:3 یۆنانی: \+tl ئارام\+tl*، بەڵام لە زمانی عیبری پێی دەگوترێت (ڕام). بڕوانە ڕائووس 4:19.
- b. 1:6 دایکی سلێمان لەدوای کوژرانی ئوریا بووە ژنی داود.
- c. 1:11 یۆنانی: \+tl یەکنیا\+tl*، بەڵام عیبرییەکە لە پەیمانی کۆندا \+tl یەهۆیاکین\+tl*ە، بڕوانە دووەم پاشایان 24:6.
- d. 1:16 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ \+tl مەشیخ\+tl* یان \+tl مەشیح\+tl*. بە زمانی یۆنانی دەبێتە \+tl کریستۆس\+tl*، کە بە واتای (دەستنیشانکراو) لەلای خودا دێت کە ڕزگارکەری گەلەکەیەتی. بڕوانە یەکەم ساموئێل 16.
- e. 1:21 یۆنانی: \+tl یێسوس\+tl*. عیبری: \+tl یەشوع\+tl*. واتا (خودا ڕزگار دەکات.)
- f. 1:22 مەبەست لە پێغەمبەر ئیشایایە.
- g. 1:23 ئیشایا 7:14

