عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- مۆغه‌كان سه‌ردانی مه‌سیح ده‌كه‌ن
- 1
- له‌دوای له‌دایكبوونی عیسا له بێتله‌حمی یه‌هودیا[a] ، له سه‌رده‌می شا هێرۆدس[b] ، هه‌ندێك مۆغ[c] له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هاتنه ئۆرشه‌لیم،
- 2
- پرسییان: «كوا ئه‌وه‌ی له‌دایك بووه كه پاشای جوله‌كه‌یه؟ له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ئه‌ستێره‌ی ئه‌ومان بینی، هاتووین كڕنۆشی بۆ ببه‌ین.»
- 3
- كاتێك شا هێرۆدس ئه‌مه‌ی بیست، په‌شۆكا و هه‌موو خه‌ڵكی ئۆرشه‌لیم له‌گه‌ڵی په‌شۆكان.
- 4
- هه‌موو كاهینانی[d] باڵا و مامۆستایانی ته‌وراتی[e] گه‌لی كۆكرده‌وه، لێی پرسین: «مه‌سیح له‌كوێ له دایك ده‌بێت؟»
- 5
- وه‌ڵامیان دایه‌وه: «له بێتله‌حم له یه‌هودیا، چونكه له ڕێی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌وه[f] ئاوای نووسیوه:
- 6
- «{به‌ڵام تۆ ئه‌ی بێتله‌حمی خاكی یه‌هودا،
كه‌متر نیت له فه‌رمانڕه‌واكانی یه‌هودا،
چونكه له تۆوه فه‌رمانڕه‌وایه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت،
شوانایه‌تی گه‌لی ئیسرائیلم ده‌كات.}[g] » - 7
- هێرۆدسیش به نهێنی مۆغه‌كانی بانگ‌كرد و له‌باره‌ی كاتی ده‌ركه‌وتنی ئه‌ستێره‌كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كردن.
- 8
- ئینجا بۆ بێتله‌حمی ناردن و پێی گوتن: «بڕۆن و به وردی به‌دوای منداڵه‌كه‌دا بگه‌ڕێن. كاتێك دۆزیتانه‌وه هه‌واڵم بده‌نێ، تاكو منیش بێم و كڕنۆشی بۆ ببه‌م.»
- 9
- له‌دوای ئه‌وه‌ی گوێبیستی پاشا بوون، ڕۆیشتن، ئه‌ستێره‌كه‌ی له ڕۆژهه‌ڵات بینیبوویان، پێشیان كه‌وت هه‌تا له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی منداڵه‌كه‌ی لێ‌بوو ڕاوه‌ستا.
- 10
- به بینینی ئه‌ستێره‌كه زۆر شادمان بوون،
- 11
- چوونه ماڵه‌كه، منداڵه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ مریه‌می دایكی بینی، دانه‌وین و كڕنۆشیان بۆ برد و گه‌نجینه‌كانیان كرده‌وه، زێڕ و بخوور و موڕیان[h] به دیاری پێشكه‌ش كرد.
- 12
- ئینجا خودا له خه‌وندا مۆغه‌كانی ئاگادار كرده‌وه كه نه‌گه‌ڕێنه‌وه لای هێرۆدس، ئه‌وانیش به ڕێگایه‌كی دیكه‌دا گه‌ڕانه‌وه وڵاتی خۆیان.
- هه‌ڵاتن به‌ره‌و میسر
- 13
- كه ڕۆیشتن، فریشته‌یه‌كی یه‌زدان هاته خه‌ونی یوسف و گوتی: «هه‌سته منداڵه‌كه و دایكی ببه و ڕاكه بۆ میسر. له‌وێ بمێنه‌وه هه‌تا پێت ده‌ڵێم، چونكه هێرۆدس خه‌ریكه به شوێن منداڵه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی بیكوژێت.»
- 14
- ئه‌ویش هه‌ستا و له شه‌ودا منداڵه‌كه و دایكی برد و به‌ره‌و میسر ڕۆیشت.
- 15
- هه‌تا مردنی هێرۆدس له‌وێ مایه‌وه، هه‌تا ئه‌وه‌ی یه‌زدان له ڕێگه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌وه[i] فه‌رموویه‌تی بێته دی، كه ده‌فه‌رموێ: {له میسره‌وه بانگی كوڕه‌كه‌ی خۆمم كرد.}[j]
- 16
- كاتێك هێرۆدس زانی مۆغه‌كان فریویان داوه، زۆر تووڕه بوو. به‌گوێره‌ی ئه‌و كاته‌ی له مۆغه‌كانه‌وه لێی كۆڵیبووهوه، ناردی و هه‌موو كوڕێكی ته‌مه‌ن دوو ساڵ به‌ره‌و خوارتر له بێتله‌حم و ده‌وروبه‌ری كوشت.
- 17
- ئینجا ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی پێغه‌مبه‌ر یه‌رمیا گوترابوو هاته دی:
- 18
- {ده‌نگێك له ڕامه‌وه بیسترا،
گریان و شیوه‌نێكی گه‌وره،
ڕاحێل[k] بۆ منداڵه‌كانی ده‌گریێت،
ڕازی نییه دڵنه‌وایی بكرێت،
چونكه نه‌ماون.}[l] - گه‌ڕانه‌وه بۆ شاری ناسیره
- 19
- كاتێك هێرۆدس مرد، فریشته‌یه‌كی یه‌زدان له میسر هاته خه‌ونی یوسف و
- 20
- گوتی: «هه‌سته، منداڵه‌كه و دایكی ببه و بڕۆ بۆ خاكی ئیسرائیل، چونكه ئه‌وانه‌ی بۆ ژیانی منداڵه‌كه ده‌گه‌ڕان مردن.»
- 21
- ئه‌ویش هه‌ستا، منداڵه‌كه و دایكی برد و گه‌ڕایه‌وه خاكی ئیسرائیل.
- 22
- به‌ڵام كاتێك بیستی ئه‌رخیلاوس له یه‌هودیا له جێی هێرۆدسی باوكی فه‌رمانڕه‌وایه، ترسا بچێته ئه‌وێ. دوای ئه‌وه‌ی له خه‌وندا ئاگادار كرایه‌وه، گه‌ڕایه‌وه ناوچه‌ی جه‌لیل.
- 23
- جا هات و له شارۆچكه‌یه‌ك نیشته‌جێ بوو به ناوی ناسیره، هه‌تا ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی پێغه‌مبه‌ران گوترابوو بێته دی: {به ناسیره‌یی ناوده‌بردرێت.}
- a. 2:1 له په‌یمانی كۆن ناوی یه‌هودا بووه.
- b. 2:1 شا هێرۆدس: هێرۆدسی گه‌وره له 37–4 پ. ز. پاشای یه‌هودیا بوو.
- c. 2:1 به زمانی یۆنانی پێی ده‌گوترێت مه‌غۆس. مۆغان پیاوانی ئایینی زه‌رده‌شتی بوون كه ئه‌ستێره‌ناسیش بوون.
- d. 2:4 كاهین: پیاوێكی ئایینی جوله‌كه‌یه كه هه‌ڵده‌ستێ به ئه‌ركی قوربانی كردن له‌ناو په‌رستگا و فێركردنی خه‌ڵك.
- e. 2:4 مالم.
- f. 2:5 مه‌به‌ست له پێغه‌مبه‌ر میخایه.
- g. 2:6 \+xt میخا 5:2\+xt*
- h. 2:11 موڕ: به‌كارده‌هێنرا له ئاماده‌كردنی ته‌رم بۆ ناشتن، بڕوانه \+xt یۆحه‌نا 19:39\+xt*.
- i. 2:15 مه‌به‌ست له پێغه‌مبه‌ر هۆشهعه.
- j. 2:15 \+xt هۆشهع 11:1\+xt*.
- k. 2:18 ڕاحێل یه‌كێكه له ژنه‌كانی حه‌زره‌تی یاقوب، دایكی یوسف و بنیامینه، لێره‌دا هێمایه بۆ دایكه بنیامینییهكان.
- l. 2:18 \+xt یه‌رمیا 31:15\+xt*