عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- وتاری سه‌ر چیا
- 1
- كاتێك عیسا خه‌ڵكه‌كه‌ی بینی، چووه سه‌ر چیا، ئینجا دانیشت و قوتابییه‌كانی هاتنه لای،
- 2
- زاری كرده‌وه و فێری كردن:
- 3
- «خۆزگه ده‌خوازرێت به‌وانه‌ی كه به ڕۆح هه‌ژارن[a] ،
چونكه شانشینی ئاسمان بۆ ئه‌وانه. - 4
- خۆزگه ده‌خوازرێت به‌وانه‌ی كه ماته‌مدارن،
چونكه دڵنه‌وایی ده‌كرێن. - 5
- خۆزگه ده‌خوازرێت به دڵنه‌رمه‌كان،
چونكه ده‌بنه میراتگری زه‌وی. - 6
- خۆزگه ده‌خوازرێت به‌وانه‌ی كه برسی و تینوون بۆ ڕاستودروستی[b] ،
چونكه تێر ده‌كرێن. - 7
- خۆزگه ده‌خوازرێت به‌وانه‌ی كه دڵیان پڕ له به‌زه‌ییه،
چونكه به‌ر به‌زه‌یی ده‌كه‌ون. - 8
- خۆزگه ده‌خوازرێت به دڵپاكه‌كان،
چونكه خودا ده‌بینن. - 9
- خۆزگه ده‌خوازرێت به ئاشتیخوازان،
چونكه به ڕۆڵه‌ی خودا ناوده‌بردرێن. - 10
- خۆزگه ده‌خوازرێت به‌وانه‌ی له پێناوی ڕاستودروستی ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه،
چونكه شانشینی ئاسمان بۆ ئه‌وانه. - 11
- «خۆزگه ده‌خوازرێت به ئێوه كاتێك خه‌ڵكی جنێوتان پێده‌ده‌ن و ده‌تانچه‌وسێننه‌وه، له‌به‌ر من هه‌موو جۆره بوختانێكتان بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن.
- 12
- دڵخۆش و دڵشاد بن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ئاسمان پاداشتتان گه‌وره‌یه، چونكه پێش ئێوه پێغه‌مبه‌رانیشیان ئاوا چه‌وساندووه‌ته‌وه.
- خوێی زه‌وی و ڕووناكی جیهان
- 13
- «ئێوه‌ن خوێی زه‌وی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێ سوێرییه‌كه‌ی نه‌ما، به چی سوێر ده‌كرێته‌وه؟ ئیتر به‌كه‌ڵكی هیچ نایه‌ت، ئه‌وه نه‌بێ فڕێبدرێته ده‌ره‌وه و خه‌ڵكی پێشێلی بكه‌ن.
- 14
- «ئێوه‌ن ڕووناكی جیهان، شارێك له‌سه‌ر شاخ دروستكرابێت ناتوانرێت بشاردرێته‌وه.
- 15
- هه‌روه‌ها خه‌ڵكی چرا هه‌ڵناكه‌ن تاكو بیخه‌نه ژێر ته‌شته‌وه، به‌ڵكو له‌سه‌ر چرادان دایده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی ڕووناكی بداته هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ماڵه‌كه‌دان.
- 16
- به هه‌مان شێوه، با ئێوه‌ش ڕووناكیتان بۆ خه‌ڵك بدره‌وشێته‌وه، تاكو كرداره باشه‌كانتان ببینن و ستایشی باوكتان بكه‌ن كه له ئاسمانه.
- ته‌واوكردنی ته‌ورات
- 17
- «وا بیر نه‌كه‌نه‌وه من هاتووم ته‌ورات یان نووسراوی پێغه‌مبه‌ران بسڕمه‌وه، نه‌هاتووم بۆ سڕینه‌وه‌یان، به‌ڵكو هاتووم بۆ ته‌واوكردنیان.
- 18
- ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم: هه‌تا زه‌وی و ئاسمان له‌ئارادا بێت، پیتێك یان خاڵێك له ته‌ورات له‌ناو ناچێت، هه‌تا هه‌مووی دێته دی.
- 19
- بۆیه ئه‌وه‌ی بچووكترینی ئه‌م ڕاسپاردانه بشكێنێت و خه‌ڵكیش ئاوا فێر بكات، له شانشینی ئاسمان به بچووكترین ناوده‌بردرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی بكات و خه‌ڵكی فێر بكات، له شانشینی ئاسمان به مه‌زن ناوده‌بردرێت.
- 20
- ئیتر پێتان ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر ڕاستودروستیتان له مامۆستایانی ته‌ورات و فه‌ریسییه‌كان زیاتر نه‌بێت، هه‌رگیز ناچنه ناو شانشینی ئاسمان.
- تووڕه‌یی
- 21
- «بیستووتانه به پێشینان گوتراوه: {مه‌كوژن}[c] و ”ئه‌وه‌ی بكوژێت شایانی حوكم به‌سه‌ردادان ده‌بێت.“
- 22
- به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی له خوشكی یان براكه‌ی تووڕه بێ، ده‌بێ حوكم بدرێت. ئه‌وه‌ی به براكه‌ی ده‌ڵێ ”هیچوپووچ،“ ده‌بێ بدرێته سه‌نهه‌درین[d] ، ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت ”گێله“، ده‌بێت بخرێته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه.
- 23
- «له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر قوربانیت بۆ قوربانگا هێنا و له‌وێ بیرت كه‌وته‌وه كه خوشكت یان برات شتێكی له‌سه‌رت هه‌یه،
- 24
- له‌وێ له‌به‌رده‌م قوربانگا قوربانییه‌كه‌ت به‌جێبهێڵه و بڕۆ یه‌كه‌م جار خوشكت یان برات ئاشت بكه‌ره‌وه، ئینجا وه‌ره و قوربانییه‌كه‌ت بكه.
- 25
- «خێرا له‌گه‌ڵ ڕكابه‌ره‌كه‌ت ئاشت به‌ره‌وه له‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵته و به ڕێگاوه‌ن، نه‌وه‌ك ڕكابه‌ره‌كه‌ت بتداته ده‌ست دادوه‌ر و دادوه‌ریش بتداته ده‌ست پۆلیس و فڕێبدرێیته به‌ندیخانه.
- 26
- ڕاستیت پێ ده‌ڵێم: له‌وێ ده‌رناچی هه‌تا دوایین فلس نه‌ده‌یته‌وه.
- داوێنپیسی
- 27
- «بیستووتانه گوتراوه: {داوێنپیسی مه‌كه‌ن.}[e]
- 28
- به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی به هه‌وه‌سبازییه‌وه سه‌یری ئافره‌تێك بكات، ئه‌وا له دڵی خۆیدا داوێنپیسی له‌گه‌ڵ كردووه.
- 29
- ئه‌گه‌ر چاوی ڕاستت بۆت بووه كۆسپ، ده‌ریبهێنه و فڕێیبده. بۆ تۆ باشتره ئه‌ندامێكت له‌ده‌ست بچێت، له‌وه‌ی هه‌موو له‌شت فڕێبدرێته ناو دۆزه‌خ.
- 30
- ئه‌گه‌ر ده‌ستی ڕاستت بۆت بووه كۆسپ، بیبڕه‌وه و فڕێیبده. بۆ تۆ باشتره ئه‌ندامێكت له‌ده‌ست بچێت، له‌وه‌ی هه‌موو له‌شت بچێته دۆزه‌خه‌وه.
- ته‌ڵاق
- 31
- «دیسان گوتراوه: {ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات، با ته‌ڵاقنامه‌ی بداته ده‌ست.}[f]
- 32
- به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی به‌بێ هۆی داوێنپیسی ژنه‌كه‌ی خۆی ته‌ڵاق بدات، وای لێده‌كات داوێنپیسی بكات. ئه‌وه‌ش ته‌ڵاقدراوێك بهێنێت، ئه‌وا داوێنپیسی ده‌كات.
- سوێندخواردن
- 33
- «دیسان بیستووتانه كه به پێشینان گوتراوه: {سوێنده‌كانت مه‌شكێنه، به‌ڵكو سوێنده‌كانت بۆ یه‌زدان به‌ره‌سه‌ر.}[g]
- 34
- به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: هه‌رگیز سوێند مه‌خۆن، نه به ئاسمان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌ختی خودایه،
- 35
- نه به زه‌وی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌خته‌پێیه‌تی[h] ، نه به ئۆرشه‌لیم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شاری پاشای پایه‌به‌رزه.
- 36
- سوێند به سه‌ری خۆت مه‌خۆ، چونكه نا‌توانیت تاڵێكی سپی یان ڕه‌ش بكه‌یت.
- 37
- با قسه‌تان: ”به‌ڵێ“ بۆ ”به‌ڵێ“ و ”نه‌خێر“ بۆ ”نه‌خێر“ بێت، له‌مه بترازێت له شه‌یتانه‌وه‌یه[i] .
- تۆڵه‌سه‌ندن
- 38
- «بیستووتانه گوتراوه: {چاو به چاو، ددان به ددان.}[j]
- 39
- به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: له دژی خراپه‌كار مه‌وه‌ستنه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له ڕوومه‌تی ڕاستی دایت، لایه‌كه‌ی دیكه‌شی بۆ شل بكه،
- 40
- ئه‌وه‌ی ویستی بتداته دادگا و كراسه‌كه‌ت لێ بستێنێت، چاكهتهكهشتی بده‌رێ.
- 41
- ئه‌وه‌ی یه‌ك میل بێگاری پێ كردیت، دووانی له‌گه‌ڵ بڕۆ.
- 42
- ئه‌وه‌ی داوای شتێكی لێ‌كردیت بیده‌رێ. ئه‌وه‌ی داوای قه‌رزی لێ‌كردیت پشتی تێمهكه.
- خۆشویستنی دوژمنان
- 43
- «بیستووتانه گوتراوه: {نزیكه‌كه‌ت خۆشبوێت،}[k] ”ڕقت له دوژمنت بێته‌وه.“
- 44
- به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: دوژمنه‌كانتان خۆشبوێ، نوێژ بكه‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌تانچه‌وسێننه‌وه،
- 45
- تاكو ببنه ڕۆڵه‌ی ئه‌و باوكه‌تان كه له ئاسمانه، ئه‌و خۆری خۆی به‌سه‌ر چاك و خراپ‌دا هه‌ڵدێنێت و باران به‌سه‌ر پیاوچاك و زۆرداریشدا ده‌بارێنێت.
- 46
- ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وانه‌تان خۆشبوێ كه ئێوه‌یان خۆشده‌وێت، چ پاداشتێكتان هه‌یه؟ ئایا باجگرانیش ئه‌مه ناكه‌ن؟
- 47
- ئه‌گه‌ر سڵاوتان ته‌نها له ناسیاوهكانتان كرد، چی زیاترتان كردووه؟ ئایا بتپه‌رستانیش ئه‌مه ناكه‌ن؟
- 48
- بۆیه ئێوه ته‌واو بن، وه‌ك باوكی ئاسمانیتان ته‌واوه.
- a. 5:3 ئه‌وانه‌ی كه ده‌زانن له‌لایه‌نی ڕۆحییه‌وه كه‌موكوڕییان هه‌یه.
- b. 5:6 مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت هه‌موو شتێك به‌گوێره‌ی خواستی خودا په‌یڕه‌و بكرێت.
- c. 5:21 \+xt ده‌رچوون 20:13\+xt*
- d. 5:22 سه‌نهه‌درین: ئه‌نجومه‌نی باڵای جوله‌كه.
- e. 5:27 \+xt ده‌رچوون 20:14\+xt*
- f. 5:31 \+xt دواوتار 24:1\+xt*
- g. 5:33 \+xt لێڤییهكان 19:12\+xt*
- h. 5:35 كاتێك كه‌سێك له‌سه‌ر كورسییه‌كی به‌رز داده‌نیشێت ته‌خته‌پێ له‌ژێر پێیه‌كانی داده‌نرێت.
- i. 5:37 یۆنانی: خراپه‌كار.
- j. 5:38 \+xt ده‌رچوون 21:24\+xt*
- k. 5:43 \+xt لێڤییهكان 19:18\+xt*