عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- كاهین و لێڤییهكان
- 1
- ئه‌مانه‌ش ئه‌و كاهین و لێڤییانه‌ن كه له‌گه‌ڵ زروبابلی كوڕی شه‌ئه‌لتیێل و یه‌شوع سه‌ركه‌وتن:
سه‌رایا، یه‌رمیا، عه‌زرا، - 2
- ئه‌مه‌ریا، مه‌لوخ، حه‌توش،
- 3
- شه‌خه‌نه‌یا، ڕه‌حوم، مه‌رێمۆت،
- 4
- عیدۆ، گینه‌تۆن، ئه‌بیا،
- 5
- میامین، مۆعه‌دیا، بیلگا،
- 6
- شه‌مه‌عیا، یۆیاریڤ، یه‌دایا،
- 7
- سه‌لو، عامۆق، حیلقیا، یه‌دایا.
ئه‌مانه كاهینه‌كانی باڵا و هاوكاره‌كانیان بوون له سه‌رده‌می یه‌شوع. - 8
- لێڤییهكانیش: یێشوع، به‌نوی، قه‌دمیێل، شێرێڤیا، یه‌هودا، مه‌ته‌نیا كه سه‌رپه‌رشتی گۆرانی سوپاسگوزاری ده‌كرد، خۆی و یاریده‌ده‌ره‌كانی.
- 9
- هه‌روه‌ها به‌قبوقیا و عونی و هاوكاره‌كانیان، كه له كاتی خزمه‌ت به‌رامبه‌ریان ڕاده‌وه‌ستان.
- 10
- یه‌شوع یۆیاقیمی بوو، یۆیاقیمیش ئه‌لیاشیڤی بوو، ئه‌لیاشیڤیش یۆیاداعی بوو،
- 11
- یۆیاداعیش یۆناتانی بوو، یۆناتانیش یه‌دوه‌عی بوو.
- 12
- له سه‌رده‌می یۆیاقیم گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌كان ئه‌م كاهینانه بوون:
مه‌رایا گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌ی سه‌رایا بوو،
حه‌نه‌نیا گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌ی یه‌رمیا بوو، - 13
- مه‌شولام گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌ی عه‌زرا بوو،
یه‌هۆحانان گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌مه‌ریا بوو، - 14
- یۆناتان گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌لوخ بوو،
یوسف گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌خه‌نه‌یا بوو، - 15
- عهدنا گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌ی حاریم بوو،
حه‌لقای گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌رێمۆت بوو، - 16
- زه‌كه‌ریا گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌ی عیدۆ بوو،
مه‌شولام گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌ی گینه‌تۆن بوو، - 17
- زكری گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌بیا بوو،
پیلتای گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌ی مینیامین و مۆعه‌دیا بوو، - 18
- شه‌موع گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌ی بیلگا بوو،
یه‌هۆناتان گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌مه‌عیا بوو، - 19
- مه‌ته‌نه‌ی گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌ی یۆیاریڤ بوو،
عوزی گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌ی یه‌دایا بوو، - 20
- قه‌لای گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌ی سه‌لوی بوو،
عێبه‌ر گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌ی عامۆق بوو، - 21
- حه‌شه‌ڤیا گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌ی حیلقیا بوو،
نه‌ته‌نێل گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌ی یه‌دایا بوو. - 22
- ئه‌وانه‌ی كه له سه‌رده‌می ئه‌لیاشیڤ و یۆیاداع و یۆحانان و یه‌دوه‌ع، گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌كانی لێڤی و كاهینه‌كان بوون، له پاشایه‌تییه‌كه‌ی داریوشی پاشای فارس تۆمار كران.
- 23
- ئه‌وانه‌ش كه هه‌تا سه‌رده‌می یۆحانانی كوڕی ئه‌لیاشیڤی گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌كانی نه‌وه‌ی لێڤی بوون، له په‌ڕتووكی كاروباری ڕۆژانه تۆمار كران.
- 24
- هه‌روه‌ها ڕابه‌ری لێڤییهكان ئه‌مانه بوون: حه‌شه‌ڤیا، شێرێڤیا و یێشوعی كوڕی قه‌دمیێل له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانیان، ئه‌وانه‌ی كه له به‌رامبه‌ریان ڕاده‌وه‌ستان بۆ ستایشكردن و سوپاسگوزاری، نۆبه‌ت به نۆبه‌ت، به‌پێی فه‌رمانی داودی پیاوی خودا.
- 25
- مه‌ته‌نیا، به‌قبوقیا، عۆبه‌دیا، مه‌شولام، ته‌لمۆن و عه‌قوڤ ده‌رگاوان بوون، پاسه‌وانی كۆگاكانی ده‌روازه‌كانیان ده‌كرد.
- 26
- ئه‌مانه له سه‌رده‌می یۆیاقیمی كوڕی یه‌شوعی كوڕی یۆچاداق خزمه‌تیان ده‌كرد، هه‌روه‌ها له سه‌رده‌می نه‌حه‌میای پارێزگار و عه‌زرای كاهین، كه مامۆستای ته‌ورات بوو.
- ته‌رخانكردنی شوورای ئۆرشه‌لیم
- 27
- له كاتی ته‌رخانكردنی شوورای ئۆرشه‌لیم، داوای لێڤییهكانیان كرد له هه‌موو شوێنهكانیانهوه بێنه ئۆرشه‌لیم بۆ گێڕانی ئاهه‌نگی ته‌رخانكردن به خۆشی و گۆرانی سوپاسگوزاری، گۆرانی به سه‌نج و قیساره و سازه‌وه.
- 28
- هه‌روه‌ها گۆرانیبێژه‌كان كۆكرانه‌وه، له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئۆرشه‌لیم، له گونده‌كانی نهتۆفاتییهكان،
- 29
- له بێتگلگال و كێڵگه‌كانی گه‌ڤه‌ع و عه‌زماڤه‌ته‌وه، چونكه گۆرانیبێژه‌كان له چوارده‌وری ئۆرشه‌لیم گوندیان بنیاد نابوون.
- 30
- كاهین و لێڤییهكان به‌پێی ڕێوڕه‌سم خۆیان پاككرده‌وه، ئینجا گه‌ل و ده‌روازه‌كان و شووراكهشیان پاككرده‌وه.
- 31
- ڕابه‌ره‌كانی یه‌هودام سه‌رخسته سه‌ر شووراكه و دوو تیپی گه‌وره‌ی سوپاسگوزارانم ڕاگرت، یه‌كێكیان به‌ره‌و ده‌روازه‌ی زبڵ به‌لای ڕاستدا ڕۆیشت،
- 32
- هۆشه‌عیا و نیوه‌ی ڕابه‌ره‌كانی یه‌هودا به‌دوایدا ڕۆیشتن،
- 33
- له‌گه‌ڵ عه‌زه‌ریا، عه‌زرا، مه‌شولام،
- 34
- یه‌هودا، بنیامین، شه‌مه‌عیا و یه‌رمیا.
- 35
- له نه‌وه‌ی كاهینهكانیش به كه‌ڕه‌ناوه، زه‌كه‌ریای كوڕی یۆناتان كوڕی شه‌مه‌عیا كوڕی مه‌ته‌نیا كوڕی میخایو كوڕی زه‌كور كوڕی ئاساف.
- 36
- یاریدهرهكانیشیان، ئه‌وانه‌ی كه بۆ ستایشكردن بوون، شه‌مه‌عیا، عه‌زه‌رئێل، میله‌له‌ی، گیله‌له‌ی، ماعه‌ی، نه‌ته‌نێل و یه‌هودا و حه‌نانی، به ئامێره مۆسیقییه‌كانی داودی پیاوی خوداوه، عه‌زرای مامۆستای ته‌وراتیش له‌پێشیانه‌وه بوو.
- 37
- له‌لای ده‌روازه‌ی كارێز ڕاسته‌وخۆ له پێپلیكانه‌كانی شاری داود به هه‌ورازه‌كه‌ی شووراكه سه‌ركه‌وتن، له‌ولاوه‌ی كۆشكی داودیش تێپه‌ڕین هه‌تا ده‌روازه‌ی ئاو ڕووه‌و ڕۆژهه‌ڵات.
- 38
- تیپی دووه‌می سوپاسگوزارانیش بۆ به‌رامبه‌ریان ڕۆیشتن، منیش له دوایانه‌وه بووم، نیوه‌ی گه‌لیش له‌سه‌ر شووراكه بوون، له‌لای قولله‌ی تهنوورهكانهوه هه‌تا شوورا پانه‌كه،
- 39
- له‌سه‌ر ده‌روازه‌ی ئه‌فرایم، ده‌روازه‌ی یه‌شانا، ده‌روازه‌ی ماسی، قولله‌ی حه‌نه‌نێل و قولله‌ی سه‌د، هه‌تا ده‌روازه‌ی مه‌ڕ. له‌لای ده‌روازه‌ی زیندان ڕاوه‌ستان.
- 40
- پاشان هه‌ردوو تیپه سوپاسگوزارهكه له‌لای ماڵی خودا ڕاوه‌ستان، هه‌روه‌ها من و نیوه‌ی كاربهدهستهكانیش له‌گه‌ڵم بوون،
- 41
- هه‌روه‌ها كاهینهكانیش، ئه‌لیاقیم، مه‌عسێیاهو، مینیامین، میخایو، ئه‌لیۆعێنه‌ی، زه‌كه‌ریا، حه‌نه‌نیا، به كه‌ڕه‌ناوه،
- 42
- هه‌روه‌ها مه‌عسێیاهو و شه‌مه‌عیا و ئه‌لعازار و عوزی و یه‌هۆحانان و مهلكیا و ئیلام و عێزه‌ر، گۆرانیبێژه‌كانیش به سه‌رپه‌رشتی یه‌زره‌حیا به ده‌نگی به‌رز گۆرانی‌یان ده‌گوت.
- 43
- له‌و ڕۆژه‌دا قوربانی زۆریان سه‌ربڕی و دڵیان خۆش بوو كه خودا به دڵخۆشییه‌كی گه‌وره دڵی خۆش كردبوون، هه‌روه‌ها ژن و منداڵه‌كانیش دڵخۆش بوون، دڵخۆشی ئۆرشه‌لیم له دووره‌وه ده‌بیسترا.
- 44
- له‌و ڕۆژه‌دا خه‌ڵكانێك وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری ژووره‌كانی ئه‌مباره‌كان دانران، بۆ دیاری و یه‌كه‌مین به‌رهه‌م و دهیهكهكان، هه‌تا به‌پێی ته‌ورات له كێڵگه‌ی شارۆچكه‌كانه‌وه بۆ كاهین و لێڤییهكان به‌شه‌كانیان تێدا كۆبكه‌نه‌وه، چونكه یه‌هودا دڵخۆش بوو به كاهین و لێڤییهكان كه ڕاوه‌ستابوون.
- 45
- ئه‌ركی خزمه‌تی خودای خۆیان و ئه‌ركی پاككردنه‌وه‌یان ئه‌نجام دا، هه‌روه‌ها گۆرانیبێژه‌كان و دهرگاوانهكانیش، به‌گوێره‌ی فه‌رمانی داود و سلێمانی كوڕی،
- 46
- چونكه له دێرزه‌مانه‌وه، له سه‌رده‌می داود و ئاسافه‌وه، سه‌رپه‌رشتیاری گۆرانیبێژان و گۆرانی ستایش و سوپاسگوزاری خودا هه‌بوون.
- 47
- هه‌موو نه‌وه‌ی ئیسرائیلیش له ماوه‌ی پاشایه‌تی زروبابل و نه‌حه‌میا به‌شی گۆرانیبێژ و دهرگاوانهكانیان ده‌دا، به‌شی هه‌ر ڕۆژه له ڕۆژی خۆی. هه‌روه‌ها به‌شی لێڤییه‌كانی دیكه‌شیان ده‌خسته لاوه، لێڤییهكانیش به‌شی نه‌وه‌ی هارونیان ده‌خسته لاوه.