عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- دژایه‌تییه‌كانی بنیادنانه‌وه
- 1
- كاتێك سه‌نڤه‌له‌ت بیستییه‌وه كه ئێمه شووراكه بنیاد ده‌نێینه‌وه، ڕقی هه‌ستا و زۆر تووڕه بوو، گاڵته‌ی به جوله‌كه‌كان كرد.
- 2
- له‌به‌رده‌م یاوه‌ره‌كانی و سوپای سامیره قسه‌ی كرد و گوتی: «ئه‌و جوله‌كه لاوازانه چی ده‌كه‌ن؟ ئایا شووراكهیان چاك ده‌كه‌نه‌وه؟ ئایا قوربانی سه‌رده‌بڕن؟ ئایا به ڕۆژێك ته‌واو ده‌بن؟ ئایا به‌رده‌كان كه له‌ناو گرده خۆڵه‌كان سووتێنراون ده‌یانژیێننه‌وه؟»
- 3
- تۆڤییای عه‌مۆنیش له‌لایه‌وه بوو و گوتی: «ئه‌وه‌ی ئه‌وان بنیادی ده‌نێنه‌وه، ئه‌گه‌ر ڕێوییه‌ك سه‌ربكه‌وێته سه‌ری دیواره به‌رده‌كه‌یان ده‌ڕووخێنێت!»
- 4
- «ئه‌ی خودای ئێمه، گوێت لێ بێت، چونكه ئێمه بووینه مایه‌ی سووكایه‌تی، توانجهكانیان به‌سه‌ر خۆیاندا بگه‌ڕێنه‌وه و با له خاكی دیلیێتی تاڵان بكرێن.
- 5
- تاوانه‌كانیان دامه‌پۆشه و گوناهه‌كانیان له‌به‌رده‌متدا مه‌سڕه‌وه، چونكه ئه‌وان له‌به‌رده‌م بنیادنه‌راندا په‌ستیان كردیت.»
- 6
- جا شووراكهمان بنیاد ناوه و هه‌موو شووراكه هه‌تا نیوه‌ی به یه‌ك گه‌یشت. گه‌لیش دڵیان له‌سه‌ر كاره‌كه بوو.
- 7
- ئه‌وه بوو كاتێك سه‌نڤه‌له‌ت و تۆڤییا و عه‌ره‌ب و عه‌مۆنی و ئهشدۆدییهكان بیستیانه‌وه كه چاككردنه‌وه‌ی شووراكانی ئۆرشه‌لیم به‌ره‌و پێش ده‌چوو، خه‌ریك بوو كه‌لێنه‌كان پڕ ده‌كرێنه‌وه، زۆر ڕقیان هه‌ستا.
- 8
- جا هه‌موو پێكه‌وه پیلانیان گێڕا هه‌تا بێن و له دژی ئۆرشه‌لیم بجه‌نگن و كێشه‌ی بۆ بنێنه‌وه.
- 9
- ئێمه‌ش نزامان بۆ خودامان كرد، شه‌و و ڕۆژ پاسه‌وانمان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌وان ڕاگرت.
- 10
- له‌و كاته‌دا خه‌ڵكی یه‌هودا گوتیان: «كرێكاره‌كان توانایان له‌به‌ر بڕاوه، خۆڵه‌كه‌ش زۆره و ئێمه‌ش ناتوانین شووراكه بنیاد بنێینه‌وه!»
- 11
- ناحهزهكانیشمان گوتیان: «پێش ئه‌وه‌ی بزانن و ببینن، ده‌چینه ناویان و ده‌یانكوژین، كاره‌كه ڕاده‌گرین.»
- 12
- ئینجا ئه‌و جوله‌كانه‌ی له نزیكیانه‌وه نیشته‌جێ بوون، هاتن و ده جار پێیان گوتین: «ئێوه ئاوڕ له هه‌ركوێیه‌ك بده‌نه‌وه، ئه‌وان له‌سه‌رمان ده‌بن.»
- 13
- ئیتر هه‌ندێك له گه‌له‌كه‌م له خوار شوێنه‌كه‌وه، له پشت شووراكه، له شوێنه به‌رچاوه‌كان ڕاگرت، به‌گوێره‌ی خێڵه‌كانیان به شمشێر و ڕم و تیروكهوانهكانیانهوه گه‌لم ڕاگرت.
- 14
- ئینجا سه‌یرم كرد و هه‌ستام به پیاوماقوڵ و كاربه‌ده‌ست و پاشماوه‌ی گه‌لم گوت: «لێیان مه‌ترسن، به‌ڵكو په‌روه‌ردگاری گه‌وره و سامناكم بهێننه‌وه بیرتان، له پێناوی برا و كوڕ و كچ و ژن و ماڵه‌كانتان بجه‌نگن.»
- 15
- دوای ئه‌وه‌ی دوژمنه‌كانمان بیستیانه‌وه كه ئێمه زانیومانه و خودا پیلانه‌كه‌یانی پووچ كردووه‌ته‌وه، هه‌موو گه‌ڕاینه‌وه بۆ شووراكه، هه‌ریه‌كه بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی خۆی.
- 16
- له‌و ڕۆژه‌وه نیوه‌ی خزمه‌تكاره‌كانم كاره‌كه‌یان ده‌كرد و نیوه‌شیان ڕم و قه‌ڵغان و تیروكهوانیان هه‌ڵگرتبوو و سپه‌ریان پۆشیبوو، ئهفسهرهكانیش پشتگیری هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی یه‌هودایان ده‌كرد.
- 17
- بیناسازه‌كان له‌سه‌ر شووراكه بوون و ئه‌وانه‌ی كه كه‌ره‌سته‌یان ده‌گواسته‌وه، به ده‌ستێك كاره‌كه‌یان ده‌كرد و به ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌ش چه‌كیان هه‌ڵده‌گرت.
- 18
- بیناسازهكانیش هه‌ریه‌كه شمشێره‌كه‌ی به ناوقه‌دیه‌وه به‌ستبوو و بنیادی ده‌نا، ئه‌وه‌ش فووی به كه‌ڕه‌نادا ده‌كرد له‌ته‌نیشتم بوو.
- 19
- ئینجا به پیاوماقوڵ و كاربه‌ده‌ست و پاشماوه‌ی گه‌لم گوت: «ئیشه‌كه زۆره و به‌ربڵاوه، ئێمه‌ش په‌رتین له‌سه‌ر شووراكه له یه‌كتر دوورین.
- 20
- له‌به‌ر ئه‌وه له‌و شوێنه‌ی گوێتان له ده‌نگی كهڕهناكه بوو، بگه‌نه لامان بۆ ئه‌وێ، خودامان بۆمان ده‌جه‌نگێت!»
- 21
- ئیتر ئێمه كاره‌كه‌مان ده‌كرد و نیوه‌یان له به‌ره‌به‌یانه‌وه هه‌تا ده‌ركه‌وتنی ئه‌ستێره‌كان ڕمهكانیان له‌ده‌ست ده‌گرت.
- 22
- هه‌روه‌ها له‌و كاته‌دا به هه‌موو گه‌لم گوت: «با هه‌ریه‌كه له‌گه‌ڵ خزمه‌تكاره‌كه‌ی له‌ناوه‌ڕاستی ئۆرشه‌لیم بمێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به شه‌و پاسه‌وانمان بن و به ڕۆژیش كار بكه‌ن.»
- 23
- جا نه من و نه براكانم و نه خزمه‌تكاره‌كانم و نه پاسه‌وانه‌كانی دوای من، جله‌كانمان دانه‌كه‌ند، به‌ڵكو هه‌ریه‌كه و به چه‌كه‌كه‌یه‌وه بۆ ئاوكێشان ده‌چووین.