عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- یاخیبوونی گه‌له‌كه
- 1
- كۆمه‌ڵ هه‌موو ده‌نگیان به‌رزكرده‌وه و هاواریان كرد و ئه‌و شه‌وه گه‌ل گریان.
- 2
- هه‌موو نه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌ستیان به بۆڵه‌بۆڵ كرد به‌سه‌ر مو‌سا و هارون و هه‌موو كۆمه‌ڵ، پێیان گوتن: «خۆزگه له میسر ده‌مردین! خۆزگه له چۆڵه‌وانیدا ده‌مردین!
- 3
- بۆچی یه‌زدان ئێمه ده‌هێنێته ئه‌م خاكه بۆ ئه‌وه‌ی به شمشێر بكوژرێین و ژن و منداڵمان به تاڵان ببردرێن؟ ئایا باشتر نییه بگه‌ڕێینه‌وه میسر؟»
- 4
- جا به یه‌كتریان گوت، «سه‌رۆكێك بۆ خۆمان داده‌نێین و ده‌گه‌ڕێینه‌وه میسر.»
- 5
- ئینجا مو‌سا و هارون به‌سه‌ر ڕوویاندا كه‌وتن له‌به‌رده‌م هه‌موو كۆمه‌ڵی نه‌وه‌ی ئیسرائیل كه له‌وێ كۆببوونه‌وه.
- 6
- یه‌شوعی كوڕی نون و كالێبی كوڕی یه‌فونه‌ش له‌وانه بوون كه سیخوڕی خاكه‌كه‌یان كردبوو، جله‌كانی خۆیان دڕاند و
- 7
- له‌گه‌ڵ هه‌موو كۆمه‌ڵی نه‌وه‌ی ئیسرائیل‌دا دوان و گوتیان: «ئه‌و خاكه‌ی پێیدا چووین هه‌تا سیخوڕی بكه‌ین خاكێكی زۆر زۆر باشه،
- 8
- ئه‌گه‌ر یه‌زدان پێمان دڵشاد بێت ئه‌وا ده‌مانباته ناو ئه‌و خاكه‌ی پێمان ده‌دات، خاكێك كه شیر و هه‌نگوینی لێ ده‌ڕژێت.
- 9
- به‌ڵام له یه‌زدان یاخی مه‌بن و له گه‌لی ئه‌و خاكه مه‌ترسن، چونكه خواردنی ئێمه‌ن، ئه‌وه‌تا سێبه‌ریان نه‌ماوه و یه‌زدان له‌گه‌ڵمانه، لێیان مه‌ترسن.»
- 10
- به‌ڵام هه‌موو كۆمه‌ڵ گوتیان، با ئه‌و دووانه به‌ردباران بكرێن. ئینجا شكۆمه‌ندی یه‌زدان له چادری چاوپێكه‌وتندا بۆ هه‌موو نه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌ركه‌وت.
- 11
- یه‌زدانیش به موسای فه‌رموو: «هه‌تا كه‌ی ئه‌م گه‌له سووكایه‌تیم پێ ده‌كه‌ن و هه‌تا كه‌ی باوه‌ڕم پێ ناكه‌ن، سه‌رباری ئه‌و هه‌موو نیشانانه‌ی له‌نێویاندا كردم؟
- 12
- من تووشی ده‌ردیان ده‌كه‌م و له‌ناویان ده‌به‌م، به‌ڵام تۆ ده‌كه‌مه گه‌لێكی گه‌وره‌تر و مه‌زنتر له‌وان.»
- 13
- موساش به یه‌زدانی گوت: «ئینجا میسرییه‌كان كه تۆ به ده‌سه‌ڵاتی خۆت ئه‌م گه‌له‌ت له‌نێویان ده‌رهێنا گوێیان لێ ده‌بێت و
- 14
- به دانیشتووانی ئه‌م خاكه‌ی ده‌ڵێن. ئه‌ی یه‌زدان، ئه‌وانه‌ی گوێیان لێبووه تۆ له‌نێو ئه‌م گه‌له دایت. ئه‌ی یه‌زدان، تۆ ڕوو به ڕوو بۆیان ده‌ركه‌وتیت و ههورهكهت له‌سه‌ریان وه‌ستاوه و تۆش به ستوونی هه‌ور به ڕۆژ و به ستوونی ئاگر به شه‌و پێشیان ده‌كه‌ویت.
- 15
- ئه‌گه‌ر ئه‌م گه‌له له هه‌مان كاتدا بكوژیت ئه‌وا نه‌ته‌وه‌كان كه گوێیان له هه‌واڵت بووه، ده‌ڵێن،
- 16
- ”چونكه یه‌زدان نه‌یتوانی بیانباته ئه‌و خاكه‌ی كه سوێندی بۆیان خواردبوو، ئیتر له چۆڵه‌وانی كوشتنی.“
- 17
- «ئێستاش با توانای په‌روه‌ردگار مه‌زن بێت هه‌روه‌ك فه‌رمووت:
- 18
- ”یه‌زدان پشوودرێژه و خۆشه‌ویستی نه‌گۆڕی زۆره، له گوناه و یاخیبوون خۆشده‌بێت، به‌ڵام تاوانبار ئه‌ستۆپاك ناكات، به‌ڵكو له‌سه‌ر تاوانی باوكان سزای نه‌وه‌كان ده‌دات هه‌تا نه‌وه‌ی سێیه‌م و چواره‌م.“
- 19
- تكایه له گوناهی ئه‌م گه‌له خۆشبه، ئه‌وه‌نده‌ی مه‌زنی خۆشه‌ویستییه نهگۆڕهكهت، وه‌ك چۆن له‌م گه‌له خۆشبوویت له میسره‌وه هه‌تا ئێره.»
- 20
- یه‌زدانیش فه‌رمووی: «له‌سه‌ر داواكه‌ت لێیان خۆشبووم.
- 21
- به‌ڵام به گیانی خۆم و به‌و شكۆمه‌ندییه‌ی یه‌زدانیش كه هه‌موو جیهان پڕ ده‌كاته‌وه،
- 22
- ته‌نها یه‌كێكیش له‌و پیاوانه‌ی شكۆمه‌ندی من و ئه‌و نیشانانه‌ی بینیبێت كه له میسر و له چۆڵه‌وانی كردم و هه‌تا ئێستا ده جار تاقییان كردمه‌وه و گوێیان له قسه‌كانم نه‌گرت،
- 23
- ته‌نها یه‌كێكیش له‌وانه ئه‌و خاكه نابینێت كه سوێندم بۆ باوكانیان خوارد. هه‌موو ئه‌وانه‌ی سووكایه‌تییان پێ كردووم نایبینن.
- 24
- به‌ڵام كالێبی به‌نده‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆحێكی دیكه‌ی له‌گه‌ڵدا بوو و به ته‌واوی دوام كه‌وت، ئه‌وا ده‌یبه‌مه ناو ئه‌و خاكه‌ی بۆی چوو و ده‌بێته میرات بۆ نه‌وه‌كه‌ی.
- 25
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عهمالێقییهكان و كه‌نعانییه‌كان له دۆڵ نیشته‌جێن، ئێوه به‌یانی له ڕێگای ده‌ریای سووره‌وه[a] بڕۆن و به‌ره‌و چۆڵه‌وانی به‌ڕێ بكه‌ون.»
- 26
- هه‌روه‌ها یه‌زدان به مو‌سا و هارونی فه‌رموو:
- 27
- «هه‌تا كه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵه به‌دكاره بۆڵهبۆڵهكهره له دژم ده‌وه‌ستن؟ من گوێم له بۆڵه‌بۆڵی نه‌وه‌ی ئیسرائیل بوو كه له‌سه‌ر من ده‌یكه‌ن.
- 28
- پێیان بڵێ: ”یه‌زدان ده‌فه‌رموێت: به گیانی خۆم، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له ئێوه‌وه گوێم لێ بوو، ئاواتان لێده‌كه‌م.
- 29
- له‌م چۆڵه‌وانییه لاشهكانتان ده‌كه‌وێت، هه‌موو تۆماركراوهكانتان به‌گوێره‌ی سه‌رژمێریتان له گه‌نجی بیست ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه له‌وانه‌ی بۆڵه‌بۆڵیان له دژم كرد،
- 30
- ناچنه ناو ئه‌و خاكه‌ی كه سوێندم خوارد تێیدا نیشته‌جێتان بكه‌م، ته‌نها كالێبی كوڕی یه‌فونه و یه‌شوعی كوڕی نون نه‌بێت.
- 31
- به‌ڵام منداڵه‌كانتان كه گوتتان ده‌بنه نێچیر، ئه‌وا من ده‌یانبه‌مه ناوی و شاره‌زای ئه‌و خاكه ده‌بن كه ئێوه ڕه‌تتان كرده‌وه.
- 32
- جا لاشه‌كانی ئێوه له‌م چۆڵه‌وانییه ده‌كه‌وێت.
- 33
- منداڵه‌كانیشتان بۆ ماوه‌ی چل ساڵ له چۆڵه‌وانی ده‌بنه شوان و ئازار ده‌چێژن بۆ بێوه‌فاییتان[b] هه‌تا دواهه‌مین لاشهكانتان له چۆڵه‌وانیدا كۆتایی پێدێت.
- 34
- وه‌ك ژماره‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی سیخوڕی خاكه‌كه‌تان كرد كه چل ڕۆژ بوو، بۆ هه‌ر ڕۆژێك ساڵێك، چل ساڵ گوناهه‌كانتان هه‌ڵده‌گرن و تێده‌گه‌ن دژایه‌تیكردنی من چۆنه.“
- 35
- من یه‌زدانم و فه‌رمانم كرد، ده‌بێت ئاوا له هه‌موو ئه‌م كۆمه‌ڵه به‌دكاره ڕێككهوتووهی له دژی خۆم بكه‌م، له‌م چۆڵه‌وانییه له‌ناوده‌چن و ده‌مرن.»
- 36
- به‌ڵام ئه‌و پیاوانه‌ی مو‌سا ناردنی بۆ سیخوڕی خاكه‌كه، هاتنه‌وه و هه‌موو كۆمه‌ڵیان لێ هاندا به‌وه‌ی هه‌واڵی خراپیان له‌سه‌ر خاكه‌كه بڵاوكرده‌وه،
- 37
- ئه‌و پیاوانه له‌به‌رده‌م یه‌زدان به ده‌رد مردن، له‌به‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێكی خراپ له‌سه‌ر خاكه‌كه.
- 38
- به‌ڵام یه‌شوعی كوڕی نون و كالێبی كوڕی یه‌فونه له‌و پیاوانه بوون كه بۆ سیخوڕی خاكه‌كه چووبوون و ژیان.
- 39
- كاتێك مو‌سا باسی ئه‌م قسانه‌ی بۆ هه‌موو نه‌وه‌ی ئیسرائیل كرد، گه‌ل ده‌ستیان به شیوه‌ن كرد.
- 40
- ئینجا به‌یانی زوو هه‌ستان و چوونه سه‌ره‌وه به‌ره‌و به‌رزاییه‌كانی ناوچه شاخاوییهكه و گوتیان: «ئه‌وه‌تا ئێمه ده‌چینه ئه‌و شوێنه‌ی یه‌زدان به‌ڵێنی داوه، چونكه ئێمه گوناهمان كرد.»
- 41
- موساش گوتی: «بۆچی له فه‌رمانی یه‌زدان ده‌رده‌چن، ئه‌مه سه‌ر ناگرێت!
- 42
- مه‌ڕۆن، چونكه یه‌زدان له‌نێوتاندا نییه، نه‌وه‌ك له‌به‌رده‌م دوژمنتان ببه‌زن،
- 43
- چونكه عهمالێقییهكان و كه‌نعانییه‌كان له‌وێن، له‌پێشتانن و به شمشێر ده‌كوژرێن، ئێوه له یه‌زدان هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و یه‌زدان له‌گه‌ڵتاندا نابێت.»
- 44
- به‌ڵام ئه‌وان خۆیان هه‌ڵكێشا و به‌ره‌و به‌رزاییه‌كانی ناوچه شاخاوییهكه سه‌ركه‌وتن، نه سندوقی په‌یمانی یه‌زدان و نه موساش له ناوه‌ڕاستی ئۆردوگاكه ده‌رنه‌چوون.
- 45
- جا عهمالێقییهكان و كهنعانییهكانی دانیشتووی ئه‌و ناوچه شاخاوییانه هاتنه خواره‌وه و هه‌تا حۆرما له ئێوه‌یان دا و تێكیان شكاندن.
- a. 14:25 عیبری \+tl سوف\+tl* واته (زه‌ل). ده‌شێت مه‌به‌ست له ده‌ریای سوف بێت، ئه‌و ده‌ریایه بێت كه ده‌كه‌وێته سه‌رووی باكووری كه‌نداوی سوێسی ئه‌مڕۆ، به‌ڵام له ده‌قی یۆنانی په‌یمانی نوێ هه‌ر به ده‌ریای سوور نووسراوه. بڕوانه \+xt عیبرانییه‌كان 11:29\+xt*.
- b. 14:33 عیبری: داوێنپیسییهكهتان، بڕوانه \+xt هۆشهع 1:2\+xt*.