عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- سنووره‌كانی كه‌نعان
- 1
- هه‌روه‌ها یه‌زدان به موسای فه‌رموو:
- 2
- «فه‌رمان به نه‌وه‌ی ئیسرائیل بكه و پێیان بڵێ: ”كاتێك ئێوه ده‌چنه ناو خاكی كهنعانهوه، ئه‌مه ئه‌و خاكه‌یه كه ده‌بێته میراتتان، خاكی كه‌نعان به سنووره‌كانییه‌وه:
- 3
- «”له‌لای باشووری ئێوه له چۆڵه‌وانی چنه‌وه له‌لای ئه‌دۆم ده‌بێت، سنووری باشوورتان له ڕۆژهه‌ڵات له كۆتایی ده‌ریای مردووه‌وه[a] ده‌ستپێده‌كات.
- 4
- هه‌روه‌ها سنووره‌كه له باشووری هه‌ورازی دووپشكه‌وه بۆتان ده‌سووڕێته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا چن و له باشووری قادێش به‌رنێعه‌وه هه‌تا حه‌چه‌ر ئه‌دار ده‌چێت و تێده‌په‌ڕێت بۆ عه‌چمۆن،
- 5
- له عه‌چمۆنیش ده‌سووڕێته‌وه و ده‌گاته دۆڵی میسر، كۆتاییه‌كه‌ی له‌لای ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست[b] ده‌بێت.
- 6
- «”به‌ڵام سنووری ڕۆژئاوا، ئه‌وا ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست[c] ده‌بێت. ئه‌مه‌یه سنووری ڕۆژئاواتان.
- 7
- «”بۆ دیاریكردنی سنووری باكوورتان، هێڵێك بكێشن له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته‌وه هه‌تا كێوی هۆر،
- 8
- هه‌روه‌ها له كێوی هۆره‌وه هه‌تا ده‌روازه‌ی حه‌مات. پاشان سنووره‌كه ده‌چێت بۆ چه‌داد،
- 9
- به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ زیفرۆن و كۆتاییه‌كه‌ی له حه‌چه‌ر عێینان ده‌بێت. ئه‌مه ده‌بێته سنووری باكوورتان.
- 10
- «”هه‌روه‌ها سنوور بۆ خۆتان ده‌كێشن بۆ ڕۆژهه‌ڵات، له حه‌چه‌ر عێینانه‌وه هه‌تا شه‌فام.
- 11
- له شه‌فامه‌وه به‌ره‌و خواره‌وه ده‌چێت هه‌تا ڕیڤله له ڕۆژهه‌ڵاتی عه‌ین. ئینجا سنووره‌كه به‌ره‌و خواره‌وه ده‌چێت له بناری كێوه‌كانی ده‌ریاچه‌ی جه‌لیل[d] ده‌دات به‌لای ڕۆژهه‌ڵاتدا،
- 12
- پاشان سنووره‌كه به درێژایی كه‌ناری ڕووباری ئوردون به‌ره‌و خواره‌وه ده‌چێت و كۆتاییه‌كه‌ی له‌لای ده‌ریای مردوو ده‌بێت.
«”ئه‌م خاكه به سنووره‌كانی و چوارده‌وریشییه‌وه بۆ ئێوه ده‌بێت.“» - 13
- موساش فه‌رمانی به نه‌وه‌ی ئیسرائیل كرد و گوتی: «ئه‌مه ئه‌و خاكه‌یه كه به تیروپشك میراتگری ده‌كه‌ن، كه یه‌زدان فه‌رمانی دا به نۆ هۆز و نیوه‌كه بدرێت،
- 14
- چونكه هۆزی نه‌وه‌ی ڕه‌ئوبێن به‌گوێره‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان و هۆزی نه‌وه‌ی گاد به‌گوێره‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان و نیوه‌ی هۆزی مه‌نه‌شه میراتی خۆیان وه‌رگرت.
- 15
- دوو هۆز و نیوه‌كه میراتی خۆیان له ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری ئوردون له‌لای ئه‌ریحا به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات وه‌رگرت.»
- 16
- هه‌روه‌ها یه‌زدان به موسای فه‌رموو:
- 17
- «ئه‌مه ناوی ئه‌و دوو پیاوه‌یه كه خاكه‌كه‌تان بۆ دابه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌لعازاری كاهین و یه‌شوعی كوڕی نون،
- 18
- له هه‌ر هۆزێكیش ڕابه‌رێك ده‌به‌ن بۆ بهمیراتكردنی خاكه‌كه.
- 19
- ئه‌مه‌ش ناوی پیاوه‌كانه:
له هۆزی یه‌هودا،
كالێبی كوڕی یه‌فونه؛ - 20
- له هۆزی نه‌وه‌ی شیمۆن،
شه‌موئێلی كوڕی عه‌میهود؛ - 21
- له هۆزی بنیامین،
ئه‌لیدادی كوڕی كیسلۆن؛ - 22
- له هۆزی نه‌وه‌ی دان،
بوقی كوڕی یۆگلیی ڕابه‌ر؛ - 23
- له نه‌وه‌ی یوسف، له هۆزی نه‌وه‌ی مه‌نه‌شه،
حه‌نیێلی كوڕی ئێفۆدی ڕابه‌ر؛ - 24
- له نه‌وه‌ی یوسف، له هۆزی نه‌وه‌ی ئه‌فرایم،
قه‌موئێلی كوڕی شیفتانی ڕابه‌ر؛ - 25
- له هۆزی نه‌وه‌ی زه‌بولون،
ئه‌لیچافانی كوڕی په‌رناخی ڕابه‌ر؛ - 26
- له هۆزی نه‌وه‌ی یه‌ساخار،
په‌لتیێلی كوڕی عه‌زانی ڕابه‌ر؛ - 27
- له هۆزی نه‌وه‌ی ئاشێر،
ئه‌حیهودی كوڕی شه‌لۆمیی ڕابه‌ر؛ - 28
- له هۆزی نه‌وه‌ی نه‌فتالی،
په‌ده‌هه‌ئێلی كوڕی عه‌میهودی ڕابه‌ر.» - 29
- ئه‌مانه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه یه‌زدان فه‌رمانی پێ كردن، هه‌تا میراتگیری خاكی كه‌نعان بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل دابه‌ش بكه‌ن.
- a. 34:3 عیبری: ده‌ریای خوێ.
- b. 34:5 له‌لای ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته‌وه: عیبری: له‌لای ده‌ریاوه.
- c. 34:6 ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست: عیبری: ده‌ریای مه‌زن، لێره و له ئایه‌تی 7.
- d. 34:11 ده‌ریاچه‌ی جه‌لیل: عیبری: ده‌ریای كینهرهت. بڕوانه \+xt مه‌تا 4:18\+xt*.