عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- میراته‌كه‌ی كچانی سه‌لۆفحاد
- 1
- گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌كانی خێڵی نه‌وه‌ی گلعادی كوڕی ماكیر كوڕی مه‌نه‌شه كه له خێڵه‌كانی نه‌وه‌ی یوسفن، هاتنه پێش و له‌به‌رده‌م مو‌سا و به‌رده‌م گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌كانی نه‌وه‌ی ئیسرائیل دوان و
- 2
- گوتیان: «كاتێك یه‌زدان فه‌رمانی به گه‌وره‌م كرد، كه خاكه‌كه به میرات به تیروپشك بداته نه‌وه‌ی ئیسرائیل، هه‌روه‌ها فه‌رمانی پێ كردیت كه میراته‌كه‌ی سه‌لۆفحادی برامان بده‌یته كچه‌كانی.
- 3
- جا ئه‌گه‌ر گریمان بوونه ژنی پیاوێك له هۆزه‌كانی نه‌وه‌ی ئیسرائیل، ئه‌وا میراته‌كه‌یان له میراتی باوكانمان ده‌بردرێت و ده‌خرێته سه‌ر میراتی ئه‌و هۆزه كه بۆ ئه‌وان بوون، جا به‌شێك له تیروپشكی میراتهكهمان ده‌بردرێت.
- 4
- كاتێك بووه ساڵی یۆبیل[a] بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل، ئه‌وا میراته‌كه‌یان ده‌چێته سه‌ر میراتی ئه‌و هۆزه‌ی كه بۆیان بوون و له میراتی هۆزی باوكانمان میراتیان ده‌بردرێت.»
- 5
- جا مو‌سا به‌گوێره‌ی فه‌رمایشتی یه‌زدان فه‌رمانی به نه‌وه‌ی ئیسرائیل كرد و گوتی: «هۆزی نه‌وه‌ی یوسف ڕاستیان گوت.
- 6
- یه‌زدان فه‌رمانی ئه‌مه‌ی كرد سه‌باره‌ت به كچانی سه‌لۆفحاد و فه‌رمووی، ئه‌وه‌ی ئه‌وان پێیان خۆشه با شووی پێ بكه‌ن، به مه‌رجێك له خێڵی هۆزی باوكانیان بێت.
- 7
- میراتی نه‌وه‌ی ئیسرائیل له هۆزێكه‌وه بۆ هۆزێكی دیكه ناگوازرێته‌وه، به‌ڵكو نه‌وه‌ی ئیسرائیل هه‌ریه‌كه پابه‌ندی میراتی هۆزی باوكانی ده‌بێت.
- 8
- هه‌ر كچێكیش له هۆزه‌كانی نه‌وه‌ی ئیسرائیل میراتی وه‌رگرت، ئه‌وا ده‌بێته ژنی یه‌كێك له خێڵی هۆزی باوكی، هه‌تا نه‌وه‌ی ئیسرائیل هه‌ریه‌كه ببێته میراتگری میراتی باوكانی.
- 9
- هیچ میراتێك له هۆزێكه‌وه بۆ هۆزێكی دیكه ناگوازرێته‌وه، به‌ڵكو هۆزه‌كانی نه‌وه‌ی ئیسرائیل هه‌ریه‌كه پابه‌ندی میراتی خۆی ده‌بێت.»
- 10
- وه‌ك یه‌زدان فه‌رمانی به مو‌سا كرد، كچانی سه‌لۆفحاد ئاوایان كرد.
- 11
- مه‌حله و تیرزه و حۆگله و میلكه و نۆعا كه كچانی سه‌لۆفحادن بوونه ژنی ئامۆزاكانیان؛
- 12
- بوونه ژن له خێڵه‌كانی نه‌وه‌ی مه‌نه‌شه‌ی كوڕی یوسف، ئیتر میراته‌كه‌یان له خێڵ و هۆزی باوكانیان مایه‌وه.
- 13
- ئه‌مه ئه‌و فه‌رمان و ڕێسایانه‌یه كه یه‌زدان فه‌رمانی به نه‌وه‌ی ئیسرائیل كرد، به ده‌ستی مو‌سا له ده‌شتی مۆئاب له‌سه‌ر ڕووباری ئوردون به‌رامبه‌ر ئه‌ریحا.
- a. 36:4 ساڵی یۆبیل: یۆبیل وشه‌یه‌كی عیبرییه به واتای به‌ران دێت، ساڵی یۆبیل ساڵی ئازادكردنی كۆیله و لێخۆشبوونه له قه‌رز، له‌و ساڵه‌دا كه فوو به قۆچی به‌ران ده‌كه‌ن وه‌ك كه‌ڕه‌نا ئیتر ئه‌وه ڕاگه‌یاندنه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو ماڵوموڵكێك بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی خۆی. \+xt بڕوانه لێڤییهكان 25:8-55.\+xt*