عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- پاكی ئۆردوگاكه
- 1
- یه‌زدان به موسای فه‌رموو:
- 2
- «فه‌رمان به نه‌وه‌ی ئیسرائیل بكه كه هه‌ركه‌سێك نه‌خۆشی گواستراوه‌ی پێست یان ئه‌وه‌ی لێچوونی گڵاوی[a] هه‌بێت، یان ئه‌وه‌ی به‌پێی ڕێوڕه‌سمی ئایینی به مردوو گڵاو بووبێت، له ئۆردوگاكه دووریان بخه‌نه‌وه.
- 3
- نێر و مێ دوور ده‌خه‌نه‌وه، بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئۆردوگا دووریان ده‌خه‌نه‌وه هه‌تا ئۆردوگاكانیان گڵاو نه‌كه‌ن كه من له‌نێویاندا نیشته‌جێم.»
- 4
- جا نه‌وه‌ی ئیسرائیل ئاوایان كرد و بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئۆردوگاكه دووریان خستنه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن یه‌زدان له‌گه‌ڵ موسادا دوا، نه‌وه‌ی ئیسرائیل ئاوایان كرد.
- قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی گوناه
- 5
- یه‌زدان به موسای فه‌رموو:
- 6
- «به نه‌وه‌ی ئیسرائیل بڵێ: ”ئه‌گه‌ر پیاوێك یان ئافره‌تێك گوناهێك له گوناهه‌كانی مرۆڤ بكات، واته ناپاكی له‌گه‌ڵ یه‌زدان كرد، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه تاوانی كردووه،
- 7
- با دان به گوناههكهیدا بنێت كه كردوویه‌تی و ئه‌وه‌ی پێی تاوانبار بووه به ته‌واوی بیگه‌ڕێنێته‌وه، پێنج یه‌كیشی بۆ زیاد بكات و بیداته ئه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ی له دژی كردووه.
- 8
- به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه مردوو بوو و خزمی نزیكی نه‌بوو هه‌تا وه‌ریبگرێته‌وه، ئه‌وا ئه‌وه‌ی پێی تاوانبار بووه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌زدان و بۆ كاهین ده‌بێت، له‌گه‌ڵ به‌رانێك كه كه‌فاره‌تی پێ ده‌كات بۆی.
- 9
- هه‌موو پیتاكێك و دیارییه‌كی پیرۆزی نه‌وه‌ی ئیسرائیل كه پێشكه‌شی كاهینی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و ده‌بێت.
- 10
- هه‌موو دیارییه پیرۆزكراوه‌كانی مرۆڤیش بۆ خۆی ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك شتێكی دا به كاهین ئه‌وا بۆ كاهین ده‌بێت.“»
- سه‌لماندنی داوێنپاكی ژن
- 11
- یه‌زدان به موسای فه‌رموو:
- 12
- «له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ: ”ئه‌گه‌ر ژنی پیاوێك له‌ڕێ لایدا و ناپاكی له‌گه‌ڵ كرد،
- 13
- له‌گه‌ڵ پیاوێك جووت بوو، ئه‌وه‌ش له چاوانی پیاوه‌كه‌ی شاردراوه بوو و داوێنپیسییه‌كه‌ی[b] ئاشكرا نه‌بوو، هیچ شایهتێكیشی به‌سه‌ره‌وه نه‌بوو، چونكه له‌سه‌ر كرداره‌كه نه‌گیرا بوو،
- 14
- كابراش ڕۆحی دڵپیسی دایگرت و له ژنه‌كه‌ی به گومان بوو كه داوێنپیسه، یان ڕۆحی دڵپیسی دایگرت و له ژنه‌كه‌ی به گومان بوو كه داوێنپیس نییه،
- 15
- ئه‌وا پیاوه‌كه ژنه‌كه‌ی ده‌هێنێته لای كاهین و پێشكهشكراوهكهشی له‌گه‌ڵدا ده‌هێنێت، ده‌یه‌كی ئێفهیهك[c] ئاردی جۆ نه زه‌یتی به‌سه‌ردا ده‌كات و نه بخوور، چونكه پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه‌ی دڵپیسییه و قوربانی یادگارییه، یادی تاوان ده‌كاته‌وه.
- 16
- «”كاهینه‌كه ژنه‌كه ده‌هێنێته پێش و له‌به‌رده‌م یه‌زدان ڕایده‌گرێت.
- 17
- كاهینه‌كه له گۆزه‌یه‌كی گڵین ئاوێكی پیرۆز ده‌بات و له تۆزی سه‌ر زه‌وی چادره‌كه‌ی په‌رستن هه‌ڵده‌گرێت و له‌ناو ئاوه‌كه‌ی ده‌كات.
- 18
- كاهینه‌كه ژنه‌كه له‌به‌رده‌م یه‌زدان ڕاده‌گرێت و سه‌ری ڕووت ده‌كاته‌وه، پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كه كه پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه‌ی دڵپیسییه ده‌كاته ناو ده‌ستی ژنه‌كه و ئاوه تاڵه‌كه‌ی نه‌فره‌تیش له ده‌ستی كاهینه‌كه ده‌بێت.
- 19
- ئینجا كاهینه‌كه ژنه‌كه سوێند ده‌دات و پێی ده‌ڵێت: ’ئه‌گه‌ر هیچ پیاوێك له‌گه‌ڵت جووت نه‌بووه و به دزی پیاوه‌كه‌ت به‌ره‌و داوێنپیسی له‌ڕێ لات نه‌داوه، له كاتێكدا ژنی پیاوهكهتی ئه‌وا بێ‌تاوان به له‌م ئاوه‌ی نه‌فره‌ت كه تاڵه.
- 20
- به‌ڵام ئه‌گه‌ر به دزی پیاوه‌كه‌ت له‌ڕێ لاتداوه و گڵاو بوویت و پیاوێكی دیكه جیا له مێرده‌كه‌ت له‌گه‌ڵت جووت بووه،‘
- 21
- لێره كاهینه‌كه ژنه‌كه به سوێندی نه‌فره‌ت سوێند ده‌دات، كاهینه‌كه به ژنه‌كه ده‌ڵێت، ’یه‌زدان ده‌تخاته به‌ر نه‌فره‌ت و سوێند له‌نێو گه‌له‌كه‌ت به‌وه‌ی كه یه‌زدان ڕانت لاواز ده‌كات و سكت ده‌ئاوسێنێت[d] .
- 22
- ئه‌م ئاوه‌ی نه‌فره‌ت ده‌چێته ناو هه‌ناوت بۆ ئاوسانی سك و لاوازی ڕان.‘
«”ژنه‌ش ده‌ڵێت، ’ئامین، ئامین.‘ - 23
- «”كاهینیش ئه‌م نه‌فره‌تانه له په‌ڕه‌یه‌ك ده‌نووسێت، ئینجا له‌ناو ئاوه تاڵه‌كه ده‌یشواته‌وه.
- 24
- ئاوه تاڵه‌كه‌ی نه‌فره‌تیش ده‌رخواردی ژنه‌كه ده‌دات، ئاوه‌كه‌ی نه‌فره‌تیش ده‌چێته ناوی و ده‌بێته ئازاری تاڵی.
- 25
- كاهینه‌كه پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه‌ی دڵپیسییه‌كه له ده‌ستی ژنه‌كه وه‌رده‌گرێت و پێشكه‌شكراوه‌كه له‌به‌رده‌م یه‌زدان به‌رز ده‌كاته‌وه، ئینجا ده‌یباته لای قوربانگاكه.
- 26
- كاهینه‌كه چنگێك بۆ یاده‌وه‌ری له دانه‌وێڵه پێشكه‌شكراوه‌كه ده‌بات و له‌سه‌ر قوربانگاكه ده‌یسووتێنێت، له‌دوای ئه‌وه ئاوه‌كه ده‌رخواردی ژنه‌كه ده‌دات.
- 27
- ئه‌گه‌ر ژنه‌كه گڵاو بووبێت و ناپاكی له پیاوه‌كه‌ی كردبێت، كاتێك ئاوه‌كه‌ی ده‌رخوارد دا، ئه‌وا ئاوه نهفرهتهكه ده‌بێته ئازاری تاڵی، ده‌چێته ناوی، سكی ده‌ئاوسێت و ڕانی ده‌كه‌وێت، ژنه‌كه له‌نێو گه‌له‌كه‌ی ده‌بێته نه‌فره‌ت.
- 28
- ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌ش گڵاو نه‌ببوو به‌ڵكو پاك بوو، ئه‌وا بێ‌تاوان ده‌بێت و سكی پڕ ده‌بێت.
- 29
- «”ئه‌مه فێركردنهكهیه سه‌باره‌ت به دڵپیسی، ئه‌گه‌ر ژنێك به دزی پیاوه‌كه‌ی له‌ڕێ لایدا و گڵاو بوو، له كاتێكدا ژنی پیاوه‌كه‌یه‌تی،
- 30
- یان ئه‌گه‌ر پیاوێك ڕۆحی دڵپیسی دایگرت، جا دڵی له ژنه‌كه‌ی پیس كرد، ژنه‌كه له‌به‌رده‌م یه‌زدان ڕاده‌گیرێت و كاهینه‌كه هه‌موو ئه‌م فێركردنه‌ی بۆ ده‌كات.
- 31
- جا پیاوه‌كه له هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك بێ‌تاوان ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و ژنه تاوانی گوناهی له ئه‌ستۆی خۆی هه‌ڵده‌گرێت.“»
- a. 5:2 لێچوونی گڵاوی: بڕوانه \+xt لێڤییهكان 15\+xt*.
- b. 5:13 داوێنپیسییه‌كه‌ی: له عیبری نووسراوه (گڵاو) به‌و مه‌به‌سته‌ی داوێنپیسی گڵاوییه، هه‌روه‌ها له ئایه‌ته‌كانی 14 و 19.
- c. 5:15 ده‌یه‌كی ئێفهیهك: نزیكه‌ی دوو لیتر.
- d. 5:21 ڕانت لاواز ده‌كات و سكت ده‌ئاوسێنێت: واته له سك و زایین ده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها نه‌زۆك ده‌بێت.