عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- پێشكه‌شكراوه‌كان بۆ ته‌رخانكردنی قوربانگا
- 1
- ئه‌و ڕۆژه‌ی كه مو‌سا له دانانی چادره‌كه‌ی په‌رستن ته‌واو بوو، ده‌ستنیشانی كرد و ته‌رخانی كرد له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانی، هه‌روه‌ها قوربانگاكهش و هه‌موو قاپوقاچاغهكانی ده‌ستنیشان كرد و ته‌رخانی كرد.
- 2
- ئینجا سه‌رۆكه‌كانی ئیسرائیل، گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان كه سه‌رۆكی هۆزه‌كان بوون، به‌رپرسیار بوون له‌سه‌ر تۆماركراوه‌كان، پێشكهشكراوهكانیان به‌خشی.
- 3
- دیارییه‌كانیان هێنایه به‌رده‌م یه‌زدان، شه‌ش عه‌ره‌بانه‌ی داپۆشراو و دوازده گای خه‌ساو[a] ، هه‌ر عه‌ره‌بانه‌یه‌ك بۆ دوو سه‌رۆك و بۆ هه‌ر یه‌كێكیان گایه‌كی خه‌ساو، كه هێنایان بۆ به‌رده‌م چادره‌كه‌ی په‌رستن.
- 4
- جا یه‌زدان به موسای فه‌رموو:
- 5
- «لێیان وه‌ربگره بۆ كاری خزمه‌تی چادری چاوپێكه‌وتن ده‌بن و بیده به لێڤییهكان، بۆ هه‌ر یه‌كێك به‌گوێره‌ی خزمه‌ته‌كه‌ی.»
- 6
- موساش عه‌ره‌بانه‌كان و گایه خه‌ساوه‌كانی وه‌رگرت و به لێڤییه‌كانی دا.
- 7
- دووان له عه‌ره‌بانه‌كان و چوار گای خه‌ساوی به نه‌وه‌ی گێرشۆن دا به‌گوێره‌ی خزمه‌تیان،
- 8
- چوار له عه‌ره‌بانه‌كان و هه‌شت گای خه‌ساوی به نه‌وه‌ی مه‌راری دا به‌گوێره‌ی خزمه‌تیان له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئیتاماری كوڕی هارونی كاهین.
- 9
- به‌ڵام مو‌سا هیچی نه‌دا به نه‌وه‌ی قه‌هات، چونكه خزمه‌تی شته پیرۆزكراوهكان له ئه‌ستۆی ئه‌وان بوو، له‌سه‌ر شانه‌كانیان هه‌ڵیانده‌گرت.
- 10
- سه‌رۆكه‌كانیش بۆ ته‌رخانكردنی قوربانگاكه له ڕۆژانی ده‌ستنیشانكردنی دیاری‌یان ده‌هێنا و له‌به‌رده‌م قوربانگاكه پێشكه‌شیان ده‌كرد.
- 11
- یه‌زدانیش به موسای فه‌رمووبوو: «هه‌موو ڕۆژێك یه‌كێك له سه‌رۆكه‌كان پێشكه‌شكراوه‌كه‌ی ده‌هێنێت بۆ ته‌رخانكردنی قوربانگاكه.»
- 12
- ئه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌كه‌م پێشكه‌شكراوه‌كه‌ی هێنا نه‌حشۆنی كوڕی عه‌میناداب بوو له هۆزی یه‌هودا.
- 13
- پێشكهشكراوهكهشی لهگهنێك بوو له زیو كه كێشه‌كه‌ی سه‌د و سی شاقل[b] بوو، تاسێك له زیو كێشه‌كه‌ی حه‌فتا شاقل[c] بوو به شاقلی پیرۆزگا، هه‌ردووكیان پڕ بوون له باشترین ئاردی به زه‌یت شێلراو وه‌ك پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه؛
- 14
- قاپێكی زێڕ كێشه‌كه‌ی ده شاقل و پڕ له بخوور؛
- 15
- یه‌ك جوانه‌گا[d] و به‌رانێك و به‌رخێكی نێری یه‌ك ساڵه بۆ قوربانی سووتاندن؛
- 16
- گیسكێكی نێرینه بۆ قوربانی گوناه؛
- 17
- بۆ قوربانی هاوبه‌شیش دوو گا و پێنج به‌ران و پێنج ته‌گه[e] و پێنج به‌رخی نێری یه‌ك ساڵه. ئه‌مه پێشكه‌شكراوی نه‌حشۆنی كوڕی عه‌مینادابه.
- 18
- له ڕۆژی دووه‌مدا نه‌ته‌نێلی كوڕی چوعه‌ر سه‌رۆكی یه‌ساخار پێشكه‌شكراوه‌كه‌ی هێنا.
- 19
- پێشكه‌شكراوه‌كه‌ی كه هێنابووی لهگهنێك بوو له زیو كه كێشه‌كه‌ی سه‌د و سی شاقل بوو، تاسێك له زیو كێشه‌كه‌ی حه‌فتا شاقل بوو به شاقلی پیرۆزگا، هه‌ردووكیان پڕ بوون له باشترین ئاردی به زه‌یت شێلراو وه‌ك پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه؛
- 20
- قاپێكی زێڕ كێشه‌كه‌ی ده شاقل و پڕ له بخوور؛
- 21
- یه‌ك جوانه‌گا و به‌رانێك و به‌رخێكی نێری یه‌ك ساڵه بۆ قوربانی سووتاندن؛
- 22
- گیسكێكی نێرینه بۆ قوربانی گوناه؛
- 23
- بۆ قوربانی هاوبه‌شیش دوو گا و پێنج به‌ران و پێنج ته‌گه و پێنج به‌رخی نێری یه‌ك ساڵه. ئه‌مه پێشكه‌شكراوی نه‌ته‌نێلی كوڕی چوعه‌ره.
- 24
- له ڕۆژی سێیه‌مدا سه‌رۆكی نه‌وه‌ی زه‌بولون، ئه‌لیابی كوڕی حێلۆن، پێشكه‌شكراوه‌كه‌ی هێنا.
- 25
- پێشكهشكراوهكهشی لهگهنێك بوو له زیو كه كێشه‌كه‌ی سه‌د و سی شاقل بوو، تاسێك له زیو كێشه‌كه‌ی حه‌فتا شاقل بوو به شاقلی پیرۆزگا، هه‌ردووكیان پڕ بوون له باشترین ئاردی به زه‌یت شێلراو وه‌ك پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه؛
- 26
- قاپێكی زێڕ كێشه‌كه‌ی ده شاقل و پڕ له بخوور؛
- 27
- یه‌ك جوانه‌گا و به‌رانێك و به‌رخێكی نێری یه‌ك ساڵه بۆ قوربانی سووتاندن؛
- 28
- گیسكێكی نێرینه بۆ قوربانی گوناه؛
- 29
- بۆ قوربانی هاوبه‌شیش دوو گا و پێنج به‌ران و پێنج ته‌گه و پێنج به‌رخی نێری یه‌ك ساڵه. ئه‌مه پێشكه‌شكراوی ئه‌لیابی كوڕی حێلۆنه.
- 30
- له ڕۆژی چواره‌مدا سه‌رۆكی نه‌وه‌ی ڕه‌ئوبێن، ئه‌لیسوری كوڕی شه‌دیئور، پێشكه‌شكراوه‌كه‌ی هێنا.
- 31
- پێشكهشكراوهكهشی لهگهنێك بوو له زیو كه كێشه‌كه‌ی سه‌د و سی شاقل بوو، تاسێك له زیو كێشه‌كه‌ی حه‌فتا شاقل بوو به شاقلی پیرۆزگا، هه‌ردووكیان پڕ بوون له باشترین ئاردی به زه‌یت شێلراو وه‌ك پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه؛
- 32
- قاپێكی زێڕ كێشه‌كه‌ی ده شاقل و پڕ له بخوور؛
- 33
- یه‌ك جوانه‌گا و به‌رانێك و به‌رخێكی نێری یه‌ك ساڵه بۆ قوربانی سووتاندن؛
- 34
- گیسكێكی نێرینه بۆ قوربانی گوناه؛
- 35
- بۆ قوربانی هاوبه‌شیش دوو گا و پێنج به‌ران و پێنج ته‌گه و پێنج به‌رخی نێری یه‌ك ساڵه. ئه‌مه پێشكه‌شكراوی ئه‌لیسوری كوڕی شه‌دیئوره.
- 36
- له ڕۆژی پێنجه‌مدا سه‌رۆكی نه‌وه‌ی شیمۆن، شه‌لومیێلی كوڕی چووریشه‌دای، پێشكه‌شكراوه‌كه‌ی هێنا.
- 37
- پێشكهشكراوهكهشی لهگهنێك بوو له زیو كه كێشه‌كه‌ی سه‌د و سی شاقل بوو، تاسێك له زیو كێشه‌كه‌ی حه‌فتا شاقل بوو به شاقلی پیرۆزگا، هه‌ردووكیان پڕ بوون له باشترین ئاردی به زه‌یت شێلراو وه‌ك پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه؛
- 38
- قاپێكی زێڕ كێشه‌كه‌ی ده شاقل و پڕ له بخوور؛
- 39
- یه‌ك جوانه‌گا و به‌رانێك و به‌رخێكی نێری یه‌ك ساڵه بۆ قوربانی سووتاندن؛
- 40
- گیسكێكی نێرینه بۆ قوربانی گوناه؛
- 41
- بۆ قوربانی هاوبه‌شیش دوو گا و پێنج به‌ران و پێنج ته‌گه و پێنج به‌رخی نێری یه‌ك ساڵه. ئه‌مه پێشكه‌شكراوی شه‌لومیێلی كوڕی چووریشه‌دایه.
- 42
- له ڕۆژی شه‌شه‌مدا سه‌رۆكی نه‌وه‌ی گاد، ئه‌لیاسافی كوڕی ده‌عوئێل، پێشكه‌شكراوه‌كه‌ی هێنا.
- 43
- پێشكهشكراوهكهشی لهگهنێك بوو له زیو كه كێشه‌كه‌ی سه‌د و سی شاقل بوو، تاسێك له زیو كێشه‌كه‌ی حه‌فتا شاقل بوو به شاقلی پیرۆزگا، هه‌ردووكیان پڕ بوون له باشترین ئاردی به زه‌یت شێلراو وه‌ك پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه؛
- 44
- قاپێكی زێڕ كێشه‌كه‌ی ده شاقل و پڕ له بخوور؛
- 45
- یه‌ك جوانه‌گا و به‌رانێك و به‌رخێكی نێری یه‌ك ساڵه بۆ قوربانی سووتاندن؛
- 46
- گیسكێكی نێرینه بۆ قوربانی گوناه؛
- 47
- بۆ قوربانی هاوبه‌شیش دوو گا و پێنج به‌ران و پێنج ته‌گه و پێنج به‌رخی نێری یه‌ك ساڵه. ئه‌مه پێشكه‌شكراوی ئه‌لیاسافی كوڕی ده‌عوئێله.
- 48
- له ڕۆژی حه‌وته‌م سه‌رۆكی نه‌وه‌ی ئه‌فرایم، ئه‌لیشاماعی كوڕی عه‌میهود، پێشكه‌شكراوه‌كه‌ی هێنا.
- 49
- پێشكهشكراوهكهشی لهگهنێك بوو له زیو كه كێشه‌كه‌ی سه‌د و سی شاقل بوو، تاسێك له زیو كێشه‌كه‌ی حه‌فتا شاقل بوو به شاقلی پیرۆزگا، هه‌ردووكیان پڕ بوون له باشترین ئاردی به زه‌یت شێلراو وه‌ك پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه؛
- 50
- قاپێكی زێڕ كێشه‌كه‌ی ده شاقل و پڕ له بخوور؛
- 51
- یه‌ك جوانه‌گا و به‌رانێك و به‌رخێكی نێری یه‌ك ساڵه بۆ قوربانی سووتاندن؛
- 52
- گیسكێكی نێرینه بۆ قوربانی گوناه؛
- 53
- بۆ قوربانی هاوبه‌شیش دوو گا و پێنج به‌ران و پێنج ته‌گه و پێنج به‌رخی نێری یه‌ك ساڵه. ئه‌مه پێشكه‌شكراوی ئه‌لیشاماع كوڕی عه‌میهوده.
- 54
- له ڕۆژی هه‌شته‌مدا سه‌رۆكی نه‌وه‌ی مه‌نه‌شه، گه‌مالائیلی كوڕی په‌داهچوور، پێشكه‌شكراوه‌كه‌ی هێنا.
- 55
- پێشكهشكراوهكهشی لهگهنێك بوو له زیو كه كێشه‌كه‌ی سه‌د و سی شاقل بوو، تاسێك له زیو كێشه‌كه‌ی حه‌فتا شاقل بوو به شاقلی پیرۆزگا، هه‌ردووكیان پڕ بوون له باشترین ئاردی به زه‌یت شێلراو وه‌ك پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه؛
- 56
- قاپێكی زێڕ كێشه‌كه‌ی ده شاقل و پڕ له بخوور؛
- 57
- یه‌ك جوانه‌گا و به‌رانێك و به‌رخێكی نێری یه‌ك ساڵه بۆ قوربانی سووتاندن؛
- 58
- گیسكێكی نێرینه بۆ قوربانی گوناه؛
- 59
- بۆ قوربانی هاوبه‌شیش دوو گا و پێنج به‌ران و پێنج ته‌گه و پێنج به‌رخی نێری یه‌ك ساڵه. ئه‌مه پێشكه‌شكراوی گه‌مالائیلی كوڕی په‌داهچووره.
- 60
- له ڕۆژی نۆیه‌م سه‌رۆكی نه‌وه‌ی بنیامین، ئه‌بیدانی كوڕی گدعۆنی، پێشكه‌شكراوه‌كه‌ی هێنا.
- 61
- پێشكهشكراوهكهشی لهگهنێك بوو له زیو كه كێشه‌كه‌ی سه‌د و سی شاقل بوو، تاسێك له زیو كێشه‌كه‌ی حه‌فتا شاقل بوو به شاقلی پیرۆزگا، هه‌ردووكیان پڕ بوون له باشترین ئاردی به زه‌یت شێلراو وه‌ك پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه؛
- 62
- قاپێكی زێڕ كێشه‌كه‌ی ده شاقل و پڕ له بخوور؛
- 63
- یه‌ك جوانه‌گا و به‌رانێك و به‌رخێكی نێری یه‌ك ساڵه بۆ قوربانی سووتاندن؛
- 64
- گیسكێكی نێرینه بۆ قوربانی گوناه؛
- 65
- بۆ قوربانی هاوبه‌شیش دوو گا و پێنج به‌ران و پێنج ته‌گه و پێنج به‌رخی نێری یه‌ك ساڵه. ئه‌مه پێشكه‌شكراوی ئه‌بیدانی كوڕی گدعۆنییه.
- 66
- له ڕۆژی ده‌یه‌مدا سه‌رۆكی نه‌وه‌ی دان، ئه‌حیعه‌زه‌ری كوڕی عه‌میشه‌دای، پێشكه‌شكراوه‌كه‌ی هێنا.
- 67
- پێشكهشكراوهكهشی لهگهنێك بوو له زیو كه كێشه‌كه‌ی سه‌د و سی شاقل بوو، تاسێك له زیو كێشه‌كه‌ی حه‌فتا شاقل بوو به شاقلی پیرۆزگا، هه‌ردووكیان پڕ بوون له باشترین ئاردی به زه‌یت شێلراو وه‌ك پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه؛
- 68
- قاپێكی زێڕ كێشه‌كه‌ی ده شاقل و پڕ له بخوور؛
- 69
- یه‌ك جوانه‌گا و به‌رانێك و به‌رخێكی نێری یه‌ك ساڵه بۆ قوربانی سووتاندن؛
- 70
- گیسكێكی نێرینه بۆ قوربانی گوناه؛
- 71
- بۆ قوربانی هاوبه‌شیش دوو گا و پێنج به‌ران و پێنج ته‌گه و پێنج به‌رخی نێری یه‌ك ساڵه. ئه‌مه پێشكه‌شكراوی ئه‌حیعه‌زه‌ری كوڕی عه‌میشه‌دایه.
- 72
- له ڕۆژی یازده‌یه‌م سه‌رۆكی نه‌وه‌ی ئاشێر، په‌گعیێلی كوڕی عۆخران، پێشكه‌شكراوه‌كه‌ی هێنا.
- 73
- پێشكهشكراوهكهشی لهگهنێك بوو له زیو كه كێشه‌كه‌ی سه‌د و سی شاقل بوو، تاسێك له زیو كێشه‌كه‌ی حه‌فتا شاقل بوو به شاقلی پیرۆزگا، هه‌ردووكیان پڕ بوون له باشترین ئاردی به زه‌یت شێلراو وه‌ك پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه؛
- 74
- قاپێكی زێڕ كێشه‌كه‌ی ده شاقل و پڕ له بخوور؛
- 75
- یه‌ك جوانه‌گا و به‌رانێك و به‌رخێكی نێری یه‌ك ساڵه بۆ قوربانی سووتاندن؛
- 76
- گیسكێكی نێرینه بۆ قوربانی گوناه؛
- 77
- بۆ قوربانی هاوبه‌شیش دوو گا و پێنج به‌ران و پێنج ته‌گه و پێنج به‌رخی نێری یه‌ك ساڵه. ئه‌مه پێشكه‌شكراوی په‌گعیێلی كوڕی عۆخرانه.
- 78
- له ڕۆژی دوازده‌یه‌مدا سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نه‌فتالی، ئه‌حیڕه‌عی كوڕی عێینان، پێشكه‌شكراوه‌كه‌ی هێنا.
- 79
- پێشكهشكراوهكهشی لهگهنێك بوو له زیو كه كێشه‌كه‌ی سه‌د و سی شاقل بوو، تاسێك له زیو كێشه‌كه‌ی حه‌فتا شاقل بوو به شاقلی پیرۆزگا، هه‌ردووكیان پڕ بوون له باشترین ئاردی به زه‌یت شێلراو وه‌ك پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه؛
- 80
- قاپێكی زێڕ كێشه‌كه‌ی ده شاقل و پڕ له بخوور؛
- 81
- یه‌ك جوانه‌گا و به‌رانێك و به‌رخێكی نێری یه‌ك ساڵه بۆ قوربانی سووتاندن؛
- 82
- گیسكێكی نێرینه بۆ قوربانی گوناه؛
- 83
- بۆ قوربانی هاوبه‌شیش دوو گا و پێنج به‌ران و پێنج ته‌گه و پێنج به‌رخی نێری یه‌ك ساڵه. ئه‌مه پێشكه‌شكراوی ئه‌حیڕه‌عی كوڕی عێینانه.
- 84
- ئه‌مه پێشكه‌شكراوی سه‌رۆكه‌كانی ئیسرائیل بوو، بۆ ته‌رخانكردنی قوربانگاكه له كاتی ده‌ستنیشانكردنی: دوازده له‌گه‌نی زیو و دوازده تاسی زیو و دوازده قاپی زێڕ.
- 85
- هه‌ر لهگهنێك سه‌د و سی شاقل زیو و هه‌ر تاسێك حه‌فتا شاقل بوو، هه‌موو زیوی قاپوقاچاغهكان دوو هه‌زار و چوار سه‌د[f] بوون به شاقلی پیرۆزگا.
- 86
- قاپه زێڕهكانیش دوازده‌ی پڕ له بخوور، هه‌ر قاپێك ده به شاقلی پیرۆزگا، هه‌موو زێڕی قاپه‌كان سه‌د و بیست شاقل بوو.
- 87
- هه‌موو گایهكانی قوربانی سووتاندن دوازده جوانه‌گا بوو، بهرانهكانیش دوازده و به‌رخه نێره یه‌ك ساڵه‌كانیش دوازده له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه‌یان، گیسكه نێره‌كانیش دوازده بوون بۆ قوربانی گوناه،
- 88
- هه‌موو گایهكانی قوربانی هاوبه‌شیش بیست و چوار گا بوون، بهرانهكانیش شه‌ست و تهگهكانیش شه‌ست و به‌رخه نێره یه‌ك ساڵه‌كانیش شه‌ست. ئه‌مه پێشكه‌شكراوه‌كان بوو بۆ ته‌رخانكردنی قوربانگاكه له‌دوای ده‌ستنیشانكردنی.
- 89
- جا كاتێك مو‌سا چووه ناو چادری چاوپێكه‌وتنه‌وه هه‌تا قسه له‌گه‌ڵ یه‌زدان بكات، گوێی له ده‌نگه‌كه ده‌بوو كه له‌گه‌ڵی ده‌دوا له قه‌پاغی كه‌فاره‌ته‌وه[g] كه له‌سه‌ر سندوقی شایه‌تی بوو، له‌نێوان دوو كهڕوبهكهوه[h] ، به‌م شێوه‌یه خودا قسه‌ی له‌گه‌ڵ كرد.
- a. 7:3 گای خه‌ساو توانای زاوزێكردنی نییه، هه‌روه‌ها تایبه‌ت دانراوه بۆ كاركردن.
- b. 7:13 نزیكه‌ی 1,5 كیلۆگرام.
- c. 7:13 نزیكه‌ی 0,8 كیلۆگرام.
- d. 7:15 له‌و كاته‌وه‌ی كه گوێره‌كه‌ی نێر له شیر ده‌بڕدرێته‌وه پێی ده‌گوترێت (نۆبه‌ن) یان (جوانه‌گا).
- e. 7:17 نێری، سابرێن.
- f. 7:85 دوو هه‌زار و چوار سه‌د شاقل: نزیكه‌ی 28 كیلۆگرام.
- g. 7:89 قهپاغێكه بۆ داپۆشینی سندوقی په‌یمان، له ڕۆژی كه‌فاره‌ت خوێنی قوربانی له‌سه‌ر ڕژاوه بۆ لێخوشبوونی گوناه. بڕوانه \+xt ده‌رچوون 25:17\+xt*.
- h. 7:89 دوو كه‌ڕوب: جووتێك په‌یكه‌ری بوونه‌وه‌ری ئاسمانی باڵدار له شێوه‌ی ئاژه‌ڵ و مرۆڤ بۆ پارێزگاریكردن له هه‌ردوو لای كه‌ناری به‌شی كۆتایی سندوقی په‌یمان دانرابوون، بڕوانه \+xt ده‌رچوون 25:18 و عیبرانییه‌كان 9:5\+xt*.