عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- خۆنزمكردنهوهی عیسا
- 1
- ئه‌گه‌ر یهكبوونتان له‌گه‌ڵ مه‌سیح مایه‌ی هاندان بێت، ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی دڵنه‌واییتان بكات، ئه‌گه‌ر به ڕۆحی پیرۆز هاوبه‌ش بن، ئه‌گه‌ر به سۆز و میهره‌بان بن،
- 2
- ئه‌وا دڵم به ته‌واوی خۆش بكه‌ن كه هاوبیر بن و هه‌مان خۆشه‌ویستیتان هه‌بێت، هه‌روه‌ها یه‌ك دڵ و هاوئامانج بن.
- 3
- هیچ شتێك به خۆپه‌رستی و لووتبه‌رزییه‌وه مه‌كه‌ن، به‌ڵكو به شێوه‌یه‌ك بێ‌فیز بن كه به‌رامبه‌ره‌كه‌تان له خۆتان به باشتر بزانن.
- 4
- هه‌ریه‌كه ته‌ماشای به‌رژه‌وه‌ندی خۆی نه‌كات، به‌ڵكو ته‌ماشای به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی دیكه‌ش بكه‌ن.
- 5
- وه‌ك عیسای مه‌سیح بیر بكه‌نه‌وه:
- 6
- ئه‌وه‌ی به سروشتی خۆی خودایه،
نه‌یویست یه‌كسانییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خودا بۆ خۆی بقۆزێته‌وه، - 7
- به‌ڵكو خۆی كرده هیچ[a] ،
شێوه‌ی به‌نده‌ی وه‌رگرت،
وه‌ك مرۆڤی لێهات، - 8
- كه به ڕوخساری مرۆڤ بینرا،
خۆی نزم كرده‌وه و
تاكو مردن ملكه‌چ بوو، ته‌نانه‌ت مردنی سه‌ر خاچ[b] . - 9
- له‌به‌ر ئه‌وه خودا زۆر به‌رزی كرده‌وه و
ئه‌و ناوه‌ی[c] دایێ كه له سه‌رووی هه‌موو ناوێكهوهیه، - 10
- تاكو به ڕاگه‌یاندنی ناوی عیسا هه‌موو ئه‌ژنۆیه‌ك چۆك دابده‌ن،
له ئاسمان و سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌ویش، - 11
- هه‌روه‌ها هه‌موو زمانێك دان بنێت به‌وه‌دا كه عیسای مه‌سیح خاوه‌ن شكۆیه،
بۆ شكۆی خودای باوك. - ڕۆڵه‌كانی خودا بێ گله‌یین
- 12
- بۆیه خۆشه‌ویستانم، هه‌روه‌ك چۆن كاتێك له‌لاتان بووم هه‌میشه گوێڕایه‌ڵی ڕێنماییه‌كانم بوون، ئێستاش كه له‌لاتان نیم زۆر گرنگتره كه گوێڕایه‌ڵم بن. به ترس و له‌رزه‌وه كۆشش بكه‌ن بۆ ته‌واوكردنی ڕزگاریتان،
- 13
- چونكه خودا خۆی له ئێوه‌دا كار ده‌كات تاكو بتانه‌وێت و كار بكه‌ن بۆ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و.
- 14
- هه‌موو شتێك بێ بۆڵه‌بۆڵ و شه‌ڕه‌قسه بكه‌ن،
- 15
- تاكو بێ گله‌یی و پاك بن، منداڵانی خودا له‌ناو نه‌وه‌یه‌كی چه‌وت و خواردا بێ لهكهن، له‌نێو ئه‌واندا وه‌ك ئه‌ستێره له گه‌ردووندا ده‌دره‌وشێنه‌وه،
- 16
- كاتێك ده‌ست به وشه‌ی ژیانه‌وه بگرن. ئیتر له ڕۆژی مه‌سیحدا ده‌توانم شانازی بكه‌م كه بێهووده غارم نه‌داوه و ڕه‌نجم نه‌كێشاوه.
- 17
- به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمرم و خوێنم وه‌ك شه‌رابی پێشكه‌شكراو به‌سه‌ر قوربانی و خزمه‌تی باوه‌ڕتاندا بڕژێم،[d] ئه‌وا دڵشاد و دڵخۆشم له‌گه‌ڵتان.
- 18
- جا ئێوه‌ش ئاوا دڵشاد بن و له‌گه‌ڵم دڵخۆش بن.
- تیمۆساوس و ئه‌په‌فرۆدیتۆس
- 19
- هیوادارم به یارمه‌تی عیسای خاوه‌ن شكۆ بتوانم زوو تیمۆساوس بنێرم بۆ لاتان، تاكو به زانینی هه‌واڵتان منیش دڵخۆش بم،
- 20
- چونكه كه‌سم نییه وه‌ك ئه‌و به دڵسۆزی بایه‌خ به كاروبارتان بدات،
- 21
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موویان به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن، نه‌ك هی عیسای مه‌سیح.
- 22
- به‌ڵام ئێوه ئاگاداری شاره‌زایی تیمۆساوسن، چونكه هه‌روه‌ك چۆن منداڵ له‌گه‌ڵ باوكی‌دا خزمه‌ت ده‌كات، ئه‌ویش به هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ من خزمه‌تی له مزگێنیدان كردووه.
- 23
- بۆیه هیوادارم هه‌ركه بۆم ڕوون بووه‌وه كاروبارم چۆن به‌ڕێوه ده‌چێت، یه‌كسه‌ر ئه‌و بنێرم.
- 24
- متمانه‌م به مه‌سیحه كه خۆشم به‌م زووانه دێم.
- 25
- به‌ڵام به پێویستم زانی ئه‌په‌فرۆدیتۆس بنێرمه لاتان، كه له‌گه‌ڵم برا و هاوكار و هاوسه‌ربازه، نێردراوی ئێوه‌یه و خزمه‌تكاری پێویستییه‌كانمه.
- 26
- ئه‌و په‌رۆشی دیداری هه‌مووتانه و دڵته‌نگ بوو، چونكه نه‌خۆشی ئه‌وتان بیستووه.
- 27
- به ڕاستی نه‌خۆش بوو، خه‌ریك بوو بمرێت، به‌ڵام خودا به‌زه‌یی پێدا هاته‌وه، نه‌ك ته‌نها به ئه‌ودا، به‌ڵكو به‌زه‌یی به منیش‌دا هاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌فه‌ت له‌دوای خه‌فه‌تم نه‌بێت.
- 28
- بۆیه خێراتر ناردم، تاكو به بینینه‌وه‌ی دڵشاد بن و منیش خه‌فه‌تم كه‌م بێته‌وه.
- 29
- كه‌واته به‌وپه‌ڕی شادییه‌وه به ناوی مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆوه پێشوازی لێ بكه‌ن و ڕێز له‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌و بگرن،
- 30
- چونكه له پێناوی كاری مه‌سیحدا ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ بووه‌وه و ژیانی خۆی خسته مه‌ترسییه‌وه، تاكو ئه‌و خزمه‌ته بكات كه ئێوه نه‌تانتوانی بۆ منی بكه‌ن.
- a. 2:7 یۆنانی: خۆی له هه‌موو مافه‌كانی بێبه‌ش كرد.
- b. 2:8 له‌خاچدان قورسترین سزا بووه له‌لایه‌ن ڕۆمانییه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن جوله‌كه‌كان نه‌فره‌ت بووه، بڕوانه \+xt دواوتار 21:23\+xt*.
- c. 2:9 له‌م هه‌ڵوێسته‌دا له زمانی عیبری (ناوه‌كه) واته ناوی خودا.
- d. 2:17 مه‌به‌ستی نووسه‌ر لێره‌دا واته من ده‌مرم، نه‌ریت و باو بووه كه خواردنه‌وه‌ی گرنگ وه‌ك قوربانی ڕژێنراوه. بڕوانه \+xt لێڤییهكان 23:18\+xt*.