عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - پێشەکی: ئامانج و بابەت
- 1
- پەندەکانی سلێمانی کوڕی داود، پاشای ئیسرائیل،
- 2
- بۆ زانینی دانایی و تەمبێکردن،
 بۆ پەیبردن بە وشەکانی تێگەیشتن،
- 3
- بۆ وەرگرتنی تەمبێکردن و وریایی،
 ڕاستودروستی و دادپەروەری و ڕاستەڕێیی،
- 4
- بۆ بەخشینی ژیری بە ساویلکە،
 بە لاویش زانیاری و سەلیقە[a] ،
- 5
- (دانا گوێی لێ دەگرێت و فێربوونی زیاد دەبێت،
 تێگەیشتووش ڕاوێژی باشی دەست دەکەوێت،)
- 6
- بۆ تێگەیشتنی پەند و نموونە،
 قسەی دانایان و مەتەڵەکانیان.
- 7
- لەخواترسی سەرەتای زانیارییە،
 بەڵام گێلەکان سووکایەتی بە دانایی و تەمبێکردن دەکەن.
- ئاگادارکردنەوە لە دژی فریودان
- 8
- ڕۆڵە، گوێ لە تەمبێکردنی باوکت بگرە و
 فێرکردنی دایکت پشتگوێ مەخە،
- 9
- چونکە تاجەگوڵینەی نیعمەتن بۆ سەرت،
 گەردانەن بۆ ملت.
- 10
- ڕۆڵە، ئەگەر گوناهباران فریویان دایت،
 ڕازی مەبە.
- 11
- ئەگەر گوتیان: «لەگەڵمان وەرە،
 بۆسە بۆ خوێنڕشتن بنێینەوە،
 بەبێ هۆ بۆ بێتاوانێک خۆمان مات بکەین،
- 12
- وەک جیهانی مردووان بە زیندووێتی هەڵیانلووشین و
 بە ساغی وەک ئەوانەی لە گۆڕ دەنرێن.
- 13
- هەموو گەنجینەیەکی بەهادار دەدۆزینەوە و
 ماڵمان پڕ دەکەین لە دەستکەوت.
- 14
- پشکی خۆت هەڵبدە ناومان،
 بە هەموومان یەک کیسەمان دەبێت.»
- 15
- ڕۆڵە، لەگەڵیان بە ڕێگادا مەڕۆ،
 پێیەکانت قەدەغە بکە لە ڕێڕەوەکانیان،
- 16
- چونکە پێیەکانیان بەرەو خراپە ڕادەکەن،
 بۆ خوێنڕشتن پەلە دەکەن.
- 17
- بێ سوودە دانانەوەی تۆڕ
 لەبەرچاوی هەموو باڵدارێک.
- 18
- بۆ خوێنی خۆیان بۆسەیان ناوەتەوە،
 خۆیان تەنها بۆ گیانی خۆیان ماتداوە.
- 19
- ئاوایە ڕێچکەی هەموو ئەوانەی بەدوای دەستکەوتی ناڕەواوەن،
 سەری خاوەنی دەخوات.
- ئاگادارکردنەوە لە ڕەتکردنەوەی دانایی
- 20
- دانایی لە کۆڵان هاوار دەکات،
 لە گۆڕەپانەکان دەنگ بەرز دەکاتەوە،
- 21
- لە شەقامە قەرەباڵغەکاندا بانگ دەکات،
 لە دەروازەی شارەکاندا قسەی خۆی دەکات:
- 22
- «هەتا کەی ئەی ساویلکەکان حەز لە ساویلکەیی دەکەن؟
 هەتا کەی گاڵتەجاڕان بە گاڵتەکردن دڵخۆش دەبن،
 گێلەکانیش ڕقیان لە زانیاری دەبێتەوە؟
- 23
- بگەڕێنەوە کاتێک سەرزەنشتتان دەکەم!
 ئینجا ڕۆحی خۆمتان بەسەردا دەڕێژم،
 وشەکانی خۆمتان پێ دەناسێنم.
- 24
- بەڵام بانگهێشتم کردن، ڕەتتان کردەوە،
 دەستم درێژکرد، کەس گوێی پێنەدا،
- 25
- هەموو ڕاوێژێکی منتان پشتگوێ خست،
 سەرزەنشتی منتان وەرنەگرت،
- 26
- جا منیش لە کارەساتتان پێدەکەنم.
 گاڵتە دەکەم کە ترستان لێ نیشت،
- 27
- کە ترستان وەک گەردەلوول لێ نیشت و
 وێرانیتان وەک ڕەشەبا هاتە سەر و
 تەنگانە و ناخۆشی بەسەرتانی دادا.
- 28
- «ئینجا بانگم دەکەن، بەڵام من وەڵام نادەمەوە،
 بە پەرۆشییەوە بەدوامدا دەگەڕێن بەڵام نامدۆزنەوە.
- 29
- لەبەر ئەوەی ڕقیان لە زانیاری بووەوە،
 لەخواترسییان هەڵنەبژارد،
- 30
- لەبەر ئەوەی ڕاوێژی منیان وەرنەگرت،
 بە سووکییەوە تەماشای هەموو سەرزەنشتەکانی منیان کرد،
- 31
- بۆیە لە بەرهەمی ڕێگای خۆیان دەخۆن،
 لە بەری پیلانەکانیان تێر دەبن،
- 32
- چونکە هەڵگەڕانەوەی ساویلکەکان دەیانکوژێت،
 بێباکی گێلەکان لەناویان دەبات.
- 33
- بەڵام ئەوەی گوێ لە من بگرێت بە ئاسوودەیی نیشتەجێ دەبێت،
 لە ترسی خراپە دەحەسێتەوە.»
- a. 1:4 سەلیقە: کارکردن بە لێکدانەوە و ئارامی. هەروەها ڕازگری و پاراستنی نهێنی.

