عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- ژنی دانا ماڵی خۆی بنیاد ده‌نێت،
گێلیش به ده‌ستی خۆی كاولی ده‌كات. - 2
- ئه‌وه‌ی ڕاسته‌ڕێیه‌كه‌ی خۆی بگرێت له‌خواترسه،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕێگای خۆی خوار بكاته‌وه سووكایه‌تی پێ ده‌كات. - 3
- گێل به قسه‌كانی خۆی تووشی گۆچانی سزادان ده‌بێت،
به‌ڵام دانایان لێوه‌كانیان ده‌یانپارێزێت. - 4
- كه مانگا نه‌بێت ئاخوڕ به‌تاڵه،
دروێنه‌ی زۆریش به هێزی گایه. - 5
- شایه‌تی ده‌ستپاك درۆ ناكات،
به‌ڵام شایه‌تی درۆزن درۆ بڵاو ده‌كاته‌وه. - 6
- گاڵته‌جاڕ داوای دانایی ده‌كات و نایدۆزێته‌وه،
به‌ڵام زانیاری بۆ تێگه‌یشتوو ئاسانه. - 7
- له‌به‌رده‌م كه‌سی گێل دووربكه‌وه،
چونكه له لێوه‌كانی زانیاری نابیستیت. - 8
- دانایی ژیر تێگه‌یشتنی ڕێگای خۆیه‌تی،
به‌ڵام گێلایه‌تی گێله‌كان فریودانه. - 9
- گێله‌كان گاڵته به تاوان ده‌كه‌ن،
به‌ڵام له‌نێو سه‌رڕاستان ڕه‌زامه‌ندی خودا ده‌دۆزرێته‌وه. - 10
- هه‌ر دڵێك تاڵیێتی گیانی خۆی ده‌زانێت،
بێگانه‌ش له خۆشییه‌كه‌ی به‌شداری ناكات. - 11
- ماڵی به‌دكاره‌كان كاول ده‌بێت،
به‌ڵام ڕه‌شماڵی سه‌رڕاستان گه‌شه ده‌كات. - 12
- ڕێگا هه‌یه له‌به‌رچاوی مرۆڤ ڕاست دیاره،
به‌ڵام كۆتاییه‌كه‌ی به‌ره‌و مردنه. - 13
- بگره له پێكهنینیشدا دڵ ته‌نگ ده‌بێت،
له‌وانه‌یه كۆتایی خۆشیش خه‌م بێت. - 14
- كه‌سی ڕاڕا له ڕێگای خۆی تێر ده‌بێت،
پیاوچاكیش له‌وه‌ی كه هه‌یه‌تی. - 15
- ساویلكه به هه‌موو قسه‌یه‌ك بڕوا ده‌كات،
به‌ڵام ژیر ده‌ڕوانێته هه‌نگاوه‌كانی خۆی. - 16
- كه‌سی دانا ده‌ترسێت و له خراپه لاده‌دات،
به‌ڵام گێل سه‌رگه‌رمه و پشت ئه‌ستووره. - 17
- كه‌سی هه‌ڵه‌شه ڕه‌فتاری گێلانه ده‌كات،
پیاوی تهڵهكهبازیش مایه‌ی ڕقه. - 18
- ساویلكه‌كان میراتگری گێلایه‌تین،
به‌ڵام ژیره‌كان سه‌ریان به زانیاری ده‌ڕازێنرێته‌وه. - 19
- به‌دكاران له‌به‌رده‌م پیاوچاكان ده‌چه‌مێنه‌وه،
خراپه‌كارانیش له به‌رده‌رگای كه‌سی ڕاستودروست. - 20
- هه‌ژار ته‌نانه‌ت دراوسێكه‌شی ڕقی لێی ده‌بێته‌وه،
به‌ڵام ده‌وڵه‌مه‌ند دۆستی زۆره. - 21
- ئه‌وه‌ی سووكایه‌تی به دراوسێكه‌ی بكات گوناه ده‌كات،
به‌ڵام خۆزگه ده‌خوازرێ به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ژاران میهره‌بانه. - 22
- ئایا وێڵ نابن ئه‌وانه‌ی پیلانی خراپه داده‌ڕێژن؟
به‌ڵام خۆشه‌ویستی نه‌گۆڕ و دڵسۆزی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یه كه پلانی چاكه داده‌ڕێژن. - 23
- له هه‌موو ماندووبوونێك سوود هه‌یه،
به‌ڵام ته‌نها قسه‌ی لێوان بێت به‌ره‌و نه‌بوونییه. - 24
- ده‌وڵه‌مه‌ندی تاجی دانایانه،
به‌ڵام گێلایه‌تی نادانایان ده‌ڕازێنێته‌وه. - 25
- شایه‌تی ڕاستگۆ ده‌ربازكه‌ری خه‌ڵكه،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی درۆ بڵاو ده‌كاته‌وه ته‌فره‌ده‌ره. - 26
- ئه‌وه‌ی له یه‌زدان بترسێت دڵنیاییه‌كی به‌هێزی هه‌یه،
بۆ كوڕه‌كانیشی ده‌بێته په‌ناگا. - 27
- له‌خواترسی كانی ژیانه،
بۆ دووركه‌وتنه‌وه له داوی مردن. - 28
- زۆری گه‌ل شكۆمه‌ندییه بۆ پاشا،
به‌ڵام نه‌مانی گه‌ل شكستی میره. - 29
- ئه‌وه‌ی دره‌نگ تووڕه بێت باش تێده‌گات،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌شه بێت گێلایه‌تی ده‌رده‌خات. - 30
- دڵی ئارام ژیان به جه‌سته ده‌به‌خشێت،
به‌ڵام ئیره‌یی ئێسك كلۆر ده‌كات. - 31
- ئه‌وه‌ی سته‌م له هه‌ژار بكات سووكایه‌تی به دروستكه‌ره‌كه‌ی ده‌كات،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌دار میهره‌بانه ڕێز له خودا ده‌گرێت. - 32
- خراپه‌كار به خراپه‌كانی خۆی دهكهوێنرێت،
به‌ڵام كه‌سی ڕاستودروست له مردنیشی په‌ناگای هه‌یه. - 33
- دانایی له‌ناو دڵی كه‌سی تێگه‌یشتوو ده‌حه‌سێته‌وه،
هه‌روه‌ها گێله‌كان ته‌نانه‌ت ناواخنیشیان ده‌زانرێت. - 34
- ڕاستودروستی نه‌ته‌وه به‌رز ده‌كاته‌وه،
به‌ڵام گوناه شه‌رمه‌زاری گه‌لانه. - 35
- ڕه‌زامه‌ندی پاشا بۆ خزمه‌تكاری وریایه،
به‌ڵام تووڕه‌بوونی له خزمه‌تكاری شه‌رمه‌زاره.