عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- كه دانیشتی له‌گه‌ڵ فه‌رمانڕه‌وایه‌ك نان بخۆیت،
باش وردبه‌ره‌وه له‌وه‌ی له‌پێشته. - 2
- چه‌قۆیه‌ك له گه‌رووت دابنێ،
ئه‌گه‌ر تۆ نه‌وسنی. - 3
- ئاره‌زووی خواردنه خۆشه‌كانی مه‌كه،
چونكه ئه‌م نانه به مه‌به‌ستی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه. - 4
- خۆت ماندوو مه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند بیت،
به تێگه‌یشتنه‌وه وازی لێ بهێنه. - 5
- چاو له ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌بڕیت و نییه،
چونكه بێگومان باڵ ده‌گرێت،
وه‌ك هه‌ڵۆ به‌ره‌و ئاسمان ده‌فڕێت. - 6
- نانی كه‌سی به‌رچاوته‌نگ مه‌خۆ،
ئاره‌زووی خواردنه خۆشه‌كانی مه‌كه. - 7
- چونكه جۆره كه‌سێكه
هه‌رده‌م بیری له‌لای تێچوونه‌كانه،
پێت ده‌ڵێت: «بخۆ و بنۆشه.»
به‌ڵام دڵی له‌گه‌ڵت نییه. - 8
- ئه‌و پارووه‌ی خواردووته ده‌یڕشێنیته‌وه و
قسه شیرینه‌كانت به با ده‌ده‌یت. - 9
- قسه بۆ گێل مه‌كه،
چونكه گاڵته‌ی به دانایی قسه‌كانت دێت. - 10
- سنووره كۆنه‌كان مه‌گوازه‌وه،
هه‌روه‌ها مه‌چووه ناو كێڵگه‌ی هه‌تیوان، - 11
- چونكه ئه‌وه‌ی ده‌یانپارێزێت به توانایه،
ئه‌و به‌رگری له كێشه‌كه‌یان ده‌كات له دژی تۆ. - 12
- دڵت ئاراسته‌ی تهمبێكردن بكه و
گوێشت به‌ره‌و قسه‌ی زانیاری. - 13
- ڕێگری له ته‌مبێكردنی منداڵ مه‌كه،
ئه‌گه‌ر به گۆچان لێی بده‌یت نامرێت. - 14
- تۆ به گۆچان لێی بده‌یت،
گیانی له مردن ده‌رباز ده‌بێت. - 15
- ڕۆڵه، ئه‌گه‌ر دڵت دانایه،
منیش دڵم خۆش ده‌بێت. - 16
- ناخم شادمان ده‌بێت،
كه لێوه‌كانت ڕاستییه‌كان ده‌ڵێن. - 17
- دڵت ئیره‌یی به گوناهباران نه‌بات،
به‌ڵكو به درێژایی ڕۆژ به په‌رۆش به بۆ له‌خواترسی. - 18
- چونكه بێگومان دواڕۆژت ده‌بێت،
ئومێدی تۆ نابڕێت. - 19
- ڕۆڵه، تۆ گوێ بگره و دانابه،
دڵت به‌ره‌و ڕێگای ڕاستی ئاراسته بكه. - 20
- له‌وانه مه‌به كه شه‌راب زۆر ده‌خۆنه‌وه،
یان ئه‌وانه‌ی گۆشت زۆر ده‌خۆن، - 21
- چونكه مه‌یخۆر و زۆر خۆر هه‌ژار ده‌بن،
ئه‌وه‌ی زۆر بخه‌وێت پینه‌وپه‌ڕۆ له‌به‌ر ده‌كات. - 22
- گوێ له باوكت بگره كه تۆی خستووه‌ته‌وه،
دایكت كه پیر بوو گاڵته‌ی پێ مه‌كه. - 23
- ڕاستی بكڕه و مه‌یفرۆشه،
هه‌روه‌ها دانایی و تهمبێكردن و تێگه‌یشتن. - 24
- باوكی كه‌سی ڕاستودروست زۆر دڵخۆش ده‌بێت،
ئه‌وه‌ی كوڕێكی دانای ببێت پێی شادمان ده‌بێت. - 25
- با دایك و باوكت شادمان بن،
ئه‌وه‌ی تۆی بووه دڵخۆش بێت. - 26
- ڕۆڵه، دڵی خۆتم بده‌رێ،
با چاوه‌كانت له‌سه‌ر ڕێگاكانم بێت، - 27
- چونكه له‌شفرۆش چاڵێكی قووڵه و
ژنی داوێنپیس بیرێكی ته‌نگه. - 28
- ته‌نانه‌ت ئه‌ویش وه‌ك چه‌ته له بۆسه‌دا ده‌بێت،
ناپاك[a] له‌نێو خه‌ڵك زۆر ده‌كات. - 29
- واوه‌یلا بۆ كێیه؟ په‌ژاره‌یی بۆ كێیه؟
ناكۆكی بۆ كێیه؟ سكاڵاكردن بۆ كێیه؟
برینی به‌خۆڕایی بۆ كێیه؟ چاو سووربوونه‌وه بۆ كێیه؟ - 30
- بۆ ئه‌وانه‌ی به دیار شه‌رابه‌وه له‌نگه‌ر ده‌گرن،
ئه‌وانه‌ی شه‌رابی تێكه‌ڵاو تاقی ده‌كه‌نه‌وه. - 31
- ته‌ماشای شه‌راب مه‌كه به ڕه‌نگی سووری،
كه له‌ناو جام پڕشنگی داوه،
به سووكی ده‌چێته خواره‌وه! - 32
- له كۆتاییه‌كه‌ی وه‌ك مار ده‌تگه‌زێت و
وه‌ك تووله‌مار پێته‌وه‌ده‌دات. - 33
- چاوه‌كانت شتی نامۆ ده‌بینن و
وڕێنه‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌كه‌یت. - 34
- وه‌ك یه‌كێك ده‌بیت له‌ناو دڵی ده‌ریا پاڵكهوتبێت،
یان وه‌ك یه‌كێك به‌سه‌ر دارئاڵای كه‌شتییه‌وه پاڵكهوتبێت. - 35
- ده‌ڵێی: «لێیان دام، ئازارم نه‌بوو!
كوتامیان، نه‌مزانی!
كه‌ی به هۆش خۆم دێمه‌وه،
هه‌تا به‌رده‌وام بم و بخۆمه‌وه؟»
- a. 23:28 ناپاكی هاوسه‌ریێتی.