عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- وه‌ك به‌فر له هاوین و باران له كاتی دروێنه‌دا،
ئاواش ڕێزلێنان له گێل ناوه‌شێته‌وه. - 2
- وه‌ك چۆله‌كه‌ی فڕیو و په‌ڕه‌سێلكه‌ی باڵگرتوو،
ئاواشه نه‌فره‌ت به‌بێ هۆ نایێت. - 3
- قامچی بۆ ئه‌سپ و لغاو بۆ گوێدرێژه،
كوتهكیش بۆ پشتی گێلهكانه. - 4
- وه‌ڵامی گێل مه‌ده‌وه وه‌ك گێلایهتییهكهی،
نه‌وه‌ك تۆش وه‌ك ئه‌وت لێ بێت. - 5
- وه‌ڵامی گێل بده‌وه به‌پێی گێلایهتییهكهی،
نه‌وه‌ك له‌به‌رچاوی خۆی ببێت به دانا. - 6
- وه‌ك بڕینه‌وه‌ی قاچه‌كانی خۆیه‌تی و نۆشینی سته‌مه،
ئه‌وه‌ی به ده‌ستی گێل په‌یام بنێرێت. - 7
- وه‌ك شۆڕبوونه‌وه‌ی قاچه‌كانی گۆجه،
په‌ند له ده‌می گێله‌كان. - 8
- وه‌ك گرێدانی به‌رد به به‌رده‌قانییه‌وه،
ئه‌وه‌ی ڕێز له گێل ده‌گرێت. - 9
- وه‌ك دڕكه له ده‌ستی سه‌رخۆش،
په‌ند له ده‌می گێله‌كان. - 10
- وه‌ك تیرهاوێژێكه كوێرانه له خه‌ڵك بگرێت،
بهكرێگری گێل و ڕێبوار. - 11
- وه‌ك سه‌گ بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ڕشانه‌وه‌كه‌ی،
گێلیش گێلایهتییهكهی دووباره‌ی ده‌كاته‌وه. - 12
- كه‌ست بینیوه له‌به‌رچاوی خۆی دانا بێت؟
گێل له‌و زیاتر ئومێدی پێ ده‌كرێت. - 13
- ته‌مبه‌ڵ ده‌ڵێت: «شێر له‌سه‌ر ڕێگایه،
نه‌ڕه‌شێر له‌نێو گۆڕهپانهكانه.» - 14
- ده‌رگا له‌سه‌ر ڕێزه ده‌سووڕێته‌وه،
ته‌مبه‌ڵیش له‌ناو نوێنه‌كه‌ی. - 15
- ته‌مبه‌ڵ ده‌ست ده‌خاته ناو قاپ،
زه‌حمه‌ته بۆی بیباته ناو ده‌می. - 16
- ته‌مبه‌ڵ له‌به‌رچاوی خۆی داناتره له حه‌وت كه‌س
كه وه‌ڵامی ژیرانه ده‌ده‌نه‌وه. - 17
- وه‌ك گرتنی سه‌گێكه به گوێیه‌كانی
ئه‌وه‌ی ڕێبواره و خۆی ده‌خاته ناو ناكۆكییه‌كه‌وه كه هی ئه‌و نییه. - 18
- وه‌ك شێتێكه
پشكۆ و تیری مه‌رگ بهاوێژێت، - 19
- ئاوایه ئه‌وه‌ی فێڵ له دراوسێكه‌ی بكات و
بڵێت: «ته‌نها گاڵته‌م كرد!» - 20
- دار نه‌بێت ئاگر ده‌كوژێته‌وه،
ده‌مشڕ نه‌بێت دووبه‌ره‌كی نامێنێت. - 21
- خه‌ڵووز بۆ پشكۆ و دار بۆ ئاگره،
پیاوی شه‌ڕانگێزیش بۆ ورووژاندنی ناكۆكییه. - 22
- قسه‌كانی ده‌مشڕ وه‌ك پارووی به‌تامه،
شۆڕ ده‌بێته‌وه ناو ورگ. - 23
- وه‌ك گۆزه‌ی گڵینی داپۆشراوه به خڵتی زیو
قسه‌ی شیرین له دڵێكی خراپه‌وه. - 24
- قین له دڵ به لێوه‌كانی خۆی ده‌شارێته‌وه،
به‌ڵام له ناخیدا فڕوفێڵ داده‌نێته‌وه. - 25
- ئه‌گه‌ر قسه‌ی شیرینی كرد باوه‌ڕی پێ مه‌كه،
چونكه حه‌وت شتی قێزه‌ون له دڵیدایه. - 26
- هه‌رچه‌نده به فێڵ قینی خۆی بشارێته‌وه،
خراپه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵدا ئاشكرا ده‌بێت. - 27
- ئه‌وه‌ی چاڵێك هه‌ڵكه‌نێت خۆی تێی ده‌كه‌وێت،
ئه‌وه‌ی به‌ردێك گلۆر بكاته‌وه به‌ره‌و خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه. - 28
- زمانی درۆ ڕقی له‌وانه ده‌بێته‌وه كه برینداریان ده‌كات،
زمانی لووسیش وێرانكاری ده‌كات.