عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- ڕۆڵه، ئه‌گه‌ر بووی به كه‌فیلی دراوسێكه‌ت،
ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ بێگانه‌یه‌ك ته‌وقه‌ت كرد[a] ، - 2
- ئه‌گه‌ر به داوی قسه‌كانی ده‌مته‌وه بوویت،
به قسه‌ی ده‌می خۆت پێوه بوویت، - 3
- ڕۆڵه، ئه‌مه بكه و فریای خۆت بكه‌وه،
چونكه ژێرده‌سته‌ی دراوسێكه‌ت بوویت،
بڕۆ، خۆت نزم بكه‌ره‌وه و له هاوڕێكه‌ت بپاڕێوه. - 4
- خه‌و مه‌ده چاوه‌كانت و
پێڵووهكانت خه‌واڵوو نه‌بن. - 5
- وه‌ك مامز خۆت له‌ناو ده‌ست ده‌رباز بكه،
وه‌ك چۆله‌كه له ده‌ستی ڕاوچی. - 6
- ئه‌ی ته‌مبه‌ڵ، بڕۆ لای مێرووله،
بڕوانه ڕێگاكانی و ببه به دانا. - 7
- بێ ئه‌وه‌ی پێشه‌وا و
كوێخا و فه‌رمانڕه‌وای هه‌بێت، - 8
- به‌ڵام له هاویندا نانی خۆی ئه‌مبار ده‌كات و
له كاتی دروێنه‌دا خۆراكی خۆی كۆده‌كاته‌وه. - 9
- ئه‌ی ته‌مبه‌ڵ، هه‌تا كه‌ی پاڵده‌ده‌یته‌وه؟
كه‌ی له خه‌وه‌كه‌ت هه‌ڵده‌ستی؟ - 10
- كه‌مێك خه‌وتن، كه‌مێك خه‌واڵووبوون،
كه‌مێكیش ده‌ست تێكنان بۆ ڕاكشان، - 11
- ئینجا هه‌ژاریت وه‌ك چه‌ته دێت،
نه‌بوونیشت وه‌ك چه‌كدار. - 12
- كه‌سی هیچوپووچ، پیاوی چه‌واشه‌كار،
به زمان خواری ڕه‌فتار ده‌كات، - 13
- چاوی ده‌قوچێنێت و
به‌پێی ئاماژه ده‌كات و
به په‌نجه ده‌ریده‌بڕێت، - 14
- فێڵ له دڵیدایه،
خراپه داده‌هێنێت،
هه‌موو كاتێك ناكۆكی ده‌وروژێنێت. - 15
- له‌به‌ر ئه‌وه له‌پڕ لێی ده‌قه‌ومێت،
له‌ناكاو ده‌شكێت و چاره‌سه‌ری نییه. - 16
- شه‌ش شت هه‌ن یه‌زدان ڕقی لێیانه،
حه‌وتیش[b] قێزه‌ونه له‌لای: - 17
- چاوی به‌فیز،
زمانی درۆزن،
ده‌ستێك كه خوێنی بێتاوانی ڕشتبێت، - 18
- دڵێك پیلانی خراپ دابهێنێت،
پێیه‌ك به په‌له به‌ره‌و خراپه‌كاری ڕابكات، - 19
- شایه‌تی درۆزن درۆ بڵاو بكاته‌وه و
وروژێنه‌ری ناكۆكی نێوان برایان. - ئاگاداركردنه‌وه له داوێنپیسی
- 20
- ڕۆڵه، ڕاسپارده‌كانی باوكت به‌جێبگه‌یه‌نه و
فێركردنه‌كانی دایكت پشتگوێ مه‌خه. - 21
- هه‌میشه به دڵته‌وه گرێیان بده و
به گه‌ردنی خۆته‌وه هه‌ڵیانواسه. - 22
- له هاتوچۆكردنتدا ڕێنماییت ده‌كه‌ن،
له ڕاكشانت چاودێریت ده‌كه‌ن و
كه خه‌به‌ریشت بووه‌وه ده‌تدوێنن. - 23
- چونكه ئه‌م ڕاسپاردانه چران و
ئه‌م فێركردنهش ڕووناكییه،
سه‌رزه‌نشتی تهمبێكردنیش ڕێگای ژیانه، - 24
- بۆ ئه‌وه‌ی له ژنی به‌دڕه‌وشت بتپارێزێت،
له زمانلووسی داوێنپیس. - 25
- له دڵه‌وه ئاره‌زووی جوانییه‌كه‌ی مه‌كه،
با به برژانگه‌كانی نه‌تبات، - 26
- چونكه ژنی له‌شفرۆش وا ده‌كات پێویستیت به نانێك بێت،
به‌ڵام ژنی به‌مێرد گیانی گرانبه‌هات ڕاوده‌كات. - 27
- ئایا كه‌س ده‌توانێت ئاگر له باوه‌ش بگرێت و
جله‌كانی نه‌سووتێت؟ - 28
- یان به‌سه‌ر پشكۆدا بڕوات و
پێیه‌كانی دا‌غ نه‌بێت؟ - 29
- ئاوایه ئه‌وه‌ی بچێته لای ژنی كه‌سێكی دیكه،
هه‌ركه‌سێك ده‌ستی لێ بدات بێ سزا نابێت. - 30
- سووكایه‌تی به دز ناكرێت كه دزی ده‌كات
بۆ خۆتێركردن كاتێك كه برسییه. - 31
- هه‌رچه‌نده كه لێی ئاشكرا بوو ده‌بێت حه‌وت قات بداته‌وه،
ئه‌گه‌ر هه‌موو ماڵی خۆشی له‌سه‌ر دانابێت. - 32
- به‌ڵام ئه‌وه‌ی داوێنپیسی له‌گه‌ڵ ژنێك بكات تێنه‌گه‌یشتووه،
هه‌ركه‌سێك وا بكات خۆی ده‌فه‌وتێنێت. - 33
- تووشی لێدان و سه‌رشۆڕی ده‌بێت و
شه‌رمه‌زارییه‌كه‌ی ناسڕێته‌وه، - 34
- چونكه ئیره‌یی پیاو ده‌وروژێنێت،
له ڕۆژی تۆڵه‌دا ده‌ست ناگێڕێته‌وه، - 35
- چاوی له هیچ قه‌ره‌بووێك نییه،
به دیاری ڕازی نابێت، ئه‌گه‌ر بۆشی زیاد بكه‌یت.
- a. 6:1 ته‌وقه‌كردن به مه‌به‌ستی ڕێككه‌وتن به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك.
- b. 6:16 ده‌ربڕینێكی عیبرییه بۆ دووپاتكردنه‌وه بۆ ژماره حه‌وت.