عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - بانگەوازی دانایی و گێلایەتی
- 1
- دانایی خانووی خۆی بنیاد ناوە،
 حەوت[a] کۆڵەکەکەی داتاشیوە.
- 2
- سەربڕدراوەکەی سەربڕیوە و شەرابەکەی تێکەڵ کردووە،
 هەروەها خوانەکەی ئامادە کردووە.
- 3
- کەنیزەکانی خۆی ناردووە و بانگ دەکات،
 لەسەر بەرزاییەکانی شار:
- 4
- «کێ ساویلکەیە، با ڕوو لێرە بکات!»
 بە تێنەگەیشتووش دەڵێت:
- 5
- «وەرن، لە نانی من بخۆن و
 لەو شەرابەی تێکەڵم کردووە بخۆنەوە.
- 6
- واز لە ساویلکەیی بهێنن و بژین،
 بە ڕێگای تێگەیشتندا بڕۆن.»
- 7
- ئەوەی گاڵتەجاڕ تەمبێ بکات شەرمەزاری دەست دەکەوێت،
 ئەوەی بەدکار سەرزەنشت بکات خۆی لەکەدار دەکات.
- 8
- سەرزەنشتی گاڵتەجاڕ مەکە، نەوەک ڕقی لێت بێتەوە؛
 سەرزەنشتی دانا بکە، تۆی خۆشدەوێت.
- 9
- ڕێنمایی دانا بکە، داناتر دەبێت،
 کەسێکی ڕاستودروست فێر بکە، زاناتر دەبێت.
- 10
- لەخواترسی سەرەتای داناییە،
 ناسینی خودای پیرۆزیش تێگەیشتنە،
- 11
- چونکە بە دانایی ڕۆژگارت زیاد دەکات،
 ساڵانی ژیانت پتر دەبێت.
- 12
- ئەگەر دانا بیت، داناییەکەت پاداشتت دەداتەوە؛
 ئەگەر گاڵتەجاڕ بیت، تەنها لەسەر خۆت دەکەوێت.
- 13
- گێلایەتی وەک خاتوونێکی بە بۆڵەبۆڵە،
 ساویلکەیە و هیچ شتێک نازانێت.
- 14
- لە بەردەرگای ماڵەکەی دادەنیشێت،
 لەسەر کورسییەک لە بەرزترین شوێنی شار،
- 15
- بۆ بانگکردنی ڕێبوارەکان،
 ئەوانەی لە ڕێچکەی خۆیان دەڕۆن:
- 16
- «کێ ساویلکەیە، با ڕوو لێرە بکات!»
 بە تێنەگەیشتووش دەڵێت:
- 17
- «ئاوی دزراو شیرینە،
 نانی بە دزی بەتامە.»
- 18
- بەڵام ئەوان نازانن، خێوەکان لەوێن،
 میوانەکانی نەزانیش لەناو جەرگەی جیهانی مردوواندان.
- a. 9:1 لەوانەیە ژمارە حەوت بۆ هێمای تەواوەتی و ڕێکوپێکی ماڵەکە بەکارهاتووە. بڕوانە ئاشکراکردن 1:19.

