عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - 1
 - ئەی گیانی من، ستایشی یەزدان بکە.
ئەی یەزدانی پەروەردگارم، تۆ زۆر مەزنیت!
شکۆمەندی و پایەبەرزیت لەبەرکردووە. - 2
 - وەک بەرگ ڕووناکیت پۆشیوە،
وەک خێوەت ئاسمانت هەڵداوە، - 3
 - وەک کاریتە بەیتوونەکەت لەسەر ئاو داناوە.
هەوری ئاسمانت کردووەتە گالیسکەت،
بەسەر باڵی باوە دەڕۆیت. - 4
 - بایەکانت کردووەتە فریشتەکانت،
بڵێسەی ئاگر خزمەتکارانت. - 5
 - زەویت لەسەر بناغەی خۆی دامەزراندووە،
هەتاهەتایە نالەقێت. - 6
 - تۆ وەک کراس زەویت بە دەریای قووڵ داپۆشی،
لەسەر چیاکان ئاوەکان ڕادەوەستن. - 7
 - بەڵام لە سەرزەنشتی تۆ ئاوەکان هەڵاتن،
لە گرمەی دەنگی تۆ بە ترسەوە ڕایانکرد، - 8
 - بەسەر چیاکان کەوتن و
شۆڕ بوونەوە ناو دۆڵەکان،
بۆ ئەو شوێنەی تۆ بۆت دامەزراندبوون. - 9
 - سنوورێکت دانا لێی تێنەپەڕن،
نەگەڕێنەوە هەتا زەوی دابپۆشن. - 10
 - کانیاو لە شیوەکان دەتەقێنیتەوە،
بۆ ئەوەی لەنێوان چیاکاندا بڕۆن. - 11
 - هەموو زیندەوەرێکی دەشتودەر ئاودەدەن،
کەرەکێوییەکان تینووێتی خۆیانی پێ دەشکێنن. - 12
 - باڵندەی ئاسمان هێلانەی تێدا دەکات،
لەناو چڵەکان دەخوێنێت. - 13
 - لە بەیتوونەکەی خۆتەوە چیاکان ئاو دەدەیت،
زەوی لە بەروبوومی کردەوەکانت تێر دەبێت. - 14
 - گیا بۆ ئاژەڵی ماڵی دەڕوێنیت،
سەوزە بۆ خزمەتی مرۆڤ،
بۆ دەرهێنانی نان لە زەوییەوە. - 15
 - مەی پێ دەبەخشی بۆ ئەوەی دڵی مرۆڤ خۆش بکەی،
ڕۆن بۆ درەوشانەوەی زیاتری ڕووی،
نان بۆ پتەوکردنی دڵی مرۆڤ. - 16
 - درەختەکانی یەزدان تێر دەبن،
ئەو داری ئورزەی لوبنان کە چاندی، - 17
 - ئەوەی چۆلەکە هێلانەی تێدا دەکات،
لەقلەقیش داری سنەوبەر ماڵیەتی، - 18
 - چیای بەرزیش بۆ بزنە کێوی،
تاشەبەردەکانیش پەناگای گۆڕهەڵکەنە. - 19
 - مانگت دروستکرد بۆ دیاریکردنی وەرزەکان،
خۆریش ئاوابوونی خۆی دەزانێت. - 20
 - تاریکی دادێنێت دەبێت بە شەو،
هەموو زیندەوەری دارستان تێیدا دەکەونە جموجۆڵ. - 21
 - بەچکە شێر بۆ نێچیر دەنەڕێنن،
بۆ داواکردنی خواردنیان لە خودا. - 22
 - کە ڕۆژ هەڵدێت دەکشێنەوە،
لەناو لانەکانیان خۆیان مات دەکەن. - 23
 - مرۆڤ دەچێت بۆ ئیشوکاری،
بۆ ڕەنجکێشییەکەی هەتا ئێوارە. - 24
 - ئەی یەزدان، کردەوەکانت چەندە زۆرن!
هەموویت بە دانایی دروستکردووە،
زەوی پڕە لە دەستکردی تۆ. - 25
 - ئەم دەریا گەورە و فراوانە،
کە بێشومار گیانداری گەورە و بچووکی تێدا جمەی دێت. - 26
 - لەوێ کەشتییەکان دەڕۆن،
لیڤیاتان[a] ، ئەمەی خۆت بەدیت هێناوە بۆ ئەوەی یاری تێدا بکات. - 27
 - ئەمانە هەمووی چاویان لە تۆیە،
بۆ ئەوەی لە کاتی خۆی خواردنیان بدەیتێ، - 28
 - پێیان دەدەیت و وەریدەگرن،
دەستت دەکەیتەوە تێر چاکە دەبن. - 29
 - ڕوو وەردەگێڕیت، دەتۆقن،
هەناسەیان لێ دەبڕیت، دەمرن،
دەگەڕێنەوە بۆ خۆڵی خۆیان. - 30
 - کاتێک ڕۆحی خۆت دەنێریت،
ئەوان بەدیدەهێنرێن،
ڕووی زەوی نوێ دەکەیتەوە. - 31
 - با شکۆی یەزدان هەتاهەتایە بەردەوام بێت،
با یەزدان بە کارەکانی خۆی دڵخۆش بێت. - 32
 - ئەوەی سەیری زەوی دەکات، لەرز دەیگرێت،
دەست دەداتە چیاکان، دووکەڵ دەکەن. - 33
 - بە درێژایی ژیانم گۆرانی بۆ یەزدان دەڵێم،
تاکو ماوم سروود بۆ خودای خۆم دەڵێم. - 34
 - با بیرکردنەوەم شیرین بێت لەلای،
منیش بە یەزدان دڵخۆش دەبم. - 35
 - بەڵام با گوناهباران لەسەر زەوی دواییان ببڕێتەوە،
با بەدکاران ئیتر نەمێنن.
ئەی گیانی من، ستایشی یەزدان بکە.
هەلیلویا![b] 
- a. 104:26 جۆرە ئەژدیهایەکە، بڕوانە ئەیوب 41:1.
 - b. 104:35 وشەیەکی عیبرییە بە واتای (ستایشی یەزدان بکەن).
 

