عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان،
 - 1
 - من پەنا دەبەمە بەر یەزدان،
ئیتر چۆن ئێوە پێم دەڵێن:
«وەک باڵدار بەرەو چیاکانت هەڵفرە، - 2
 - چونکە ئەوەتا بەدکاران کەوان ڕادەکێشن و
تیر دەخەنە بەر کەوان،
بۆ ئەوەی لە تاریکییەوە دڵڕاستان بپێکن. - 3
 - کاتێک بنچینەکان بڕووخێن،
کەسی ڕاستودروست چی دەکات؟» - 4
 - یەزدان لە پەرستگای پیرۆزی خۆیەتی،
تەختی یەزدان لە ئاسمانە،
تەماشای کوڕانی مرۆڤ دەکات و
چاوەکانی تاقییان دەکاتەوە. - 5
 - یەزدان کەسی ڕاستودروست تاقی دەکاتەوە،
بەڵام لە دڵەوە ڕقی لە خراپەکار و خۆشەویستانی توندوتیژییە. - 6
 - پشکۆی ئاگر و گۆگرد بەسەر بەدکارەکاندا دەبارێنێت،
گڕەی بای سووتێنەر بەشیانە. - 7
 - لەبەر ئەوەی یەزدان ڕاستودروستە و حەزی لە دادپەروەرییە،
کەسی سەرڕاست تەماشای ڕووی دەکات. 

