عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - 1
 - هەلیلویا!
ئەی بەندەکانی یەزدان، ستایشی بکەن،
ستایشی ناوی یەزدان بکەن. - 2
 - با ستایشی ناوی یەزدان بکرێت،
لە ئێستاوە و هەتاهەتایە. - 3
 - لە ڕۆژهەڵاتەوە هەتا ڕۆژئاوا،
با ستایشی ناوی یەزدان بکرێت. - 4
 - یەزدان لە سەرووی هەموو نەتەوەکانەوەیە،
شکۆمەندی بەسەر ئاسمانەوەیە. - 5
 - کێ وەک یەزدانی پەروەردگارمانە،
ئەوەی لە ئاسمان دانیشتووە، - 6
 - ئەوەی دەچەمێتەوە
هەتا بڕوانێتە ئاسمان و زەوی؟ - 7
 - ئەو هەژار لەناو خۆڵ ڕاست دەکاتەوە،
کڵۆڵ لەناو زبڵخانە بەرز دەکاتەوە، - 8
 - بۆ ئەوەی لەگەڵ میران داینیشێنێت،
لەگەڵ میرانی گەلی خۆی. - 9
 - ئافرەتی نەزۆک دەکاتە خاوەن ماڵ،
دەیکاتە دایکێکی شادمان لەنێو منداڵانی.
هەلیلویا! 

