عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - א (ئەلف)\f + \fr 119:1 \ft ڕێکخستنی پیتەکان بەپێی ڕێکخستنی عیبرییە \+tl ئەلف، بێت، گیمێل\+tl*… هتد، لە دەقە عیبرییەکە سەری دێڕەکان بەو پیتە دەستپێدەکەن کە لەژێر بەشی ئەو پیتەن.\f*
 - 1
 - خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە ڕێگایان تەواوە،
ئەوانەی بەپێی فێرکردنی یەزدان دەڕۆن. - 2
 - خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە یاساکەی پەیڕەو دەکەن،
بە هەموو دڵەوە ڕوو لە خودا دەکەن. - 3
 - هەروەها خراپە ناکەن و
بە ڕێگای ئەودا دەڕۆن. - 4
 - تۆ ڕێنماییەکانت داوە،
بۆ ئەوەی خەڵک بە تەواوی گوێڕایەڵی بن. - 5
 - خۆزگە ڕێگاکانم بچەسپابوونایە
لە بەجێگەیاندنی فەرزەکانت! - 6
 - ئەو کاتە شەرمەزار نەدەبووم،
کە دەمڕوانییە هەموو ڕاسپاردەکانت. - 7
 - بە دڵی پاکەوە ستایشت دەکەم،
کاتێک فێری حوکمە ڕاستودروستەکانت دەبم. - 8
 - فەرزەکانت بەجێدەهێنم،
هەرگیز وازم لێ مەهێنە. - ב (بێت)
 - 9
 - گەنج بە چی هەڵسوکەوتی خۆی بێگەرد دەکات؟
بە پاراستنی وشەکانت. - 10
 - بە هەموو دڵەوە ڕوو لە تۆ دەکەم،
مەهێڵە لە ڕاسپاردەکانت گومڕابم. - 11
 - وشەکانی تۆم لەناو دڵم پاراستووە،
تاکو لە دژی تۆ گوناه نەکەم. - 12
 - ئەی یەزدان، ستایش بۆ تۆ!
فێری فەرزەکانی خۆتم بکە. - 13
 - بە لێوەکانی خۆم،
باسی هەموو حوکمەکانی دەمی تۆ دەکەم. - 14
 - بە پەیڕەوکردنی یاساکانت شاد دەبم،
وەک کەسێک سامانێکی زۆر دەبینێتەوە. - 15
 - لە ڕێنماییەکانت ورد دەبمەوە،
چاو دەبڕمە ڕێگاکانت. - 16
 - بە فەرزەکانت دڵخۆش دەبم،
وشەکانی تۆم لە یاد ناچێت. - ג (گیمێل)
 - 17
 - چاکە لەگەڵ خزمەتکاری خۆت بکە،
تاکو بژیم و گوێڕایەڵی فەرمانەکەت بم. - 18
 - چاوم بکەرەوە تاکو ئەوانە ببینم،
کردەوە سەرسوڕهێنەرەکان لە فێرکردنت. - 19
 - من نامۆم لە زەوی،
ڕاسپاردەکانی خۆتم لێ مەشارەوە. - 20
 - گیانم توایەوە لە تامەزرۆیی
بۆ حوکمەکانت لە هەموو کاتێک. - 21
 - سەرزەنشتی لووت بەرزە نەفرەت لێکراوەکانت کرد،
کە لە ڕاسپاردەکانی تۆ گومڕا بوون. - 22
 - ڕیسوایی و سووکایەتیم لەسەر لابە،
چونکە یاسای تۆم پەیڕەو کردووە. - 23
 - هەرچەندە میرەکان دادەنیشن و لە دژم پیلان دەگێڕن،
بەڵام خزمەتکارەکەت لە فەرزەکانت ورد دەبێتەوە. - 24
 - یاساکانت شادمانی منن،
ئەوانە ڕاوێژکارەکانی منن. - ד (دالێت)
 - 25
 - گیانم بە خۆڵەوە نووساوە،
بەگوێرەی بەڵێنی خۆت بمژیێنەوە. - 26
 - باسی ڕێگاکانی خۆمم کرد، تۆ بەدەنگمەوە هاتیت،
فەرزەکانی خۆتم فێر بکە. - 27
 - ڕێگای ڕێنماییەکانی خۆتم تێبگەیەنە،
لە کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ورد دەبمەوە. - 28
 - گیانم لە خەفەتان توایەوە،
بەگوێرەی بەڵێنی خۆت بەهێزم بکە. - 29
 - ڕێگای درۆم لێ دووربخەوە،
لەگەڵم میهرەبان بە و فێری تەوراتی خۆتم بکە. - 30
 - ڕێگای ڕاستیم هەڵبژاردووە،
حوکمەکانی تۆم خستووەتە بەرچاوم. - 31
 - دەست بە یاساکانی تۆوە دەگرم،
ئەی یەزدان، ڕێ مەدە شەرمەزار بم! - 32
 - بە ڕاکردن لەسەر ڕێگای ڕاسپاردەکانت دەڕۆم،
چونکە دڵی منت ئازاد کرد. - ה (هێی)
 - 33
 - ئەی یەزدان، فێری ڕێگای فەرزەکانی خۆتم بکە،
هەتا کۆتایی بەجێیان دەهێنم. - 34
 - تێمبگەیەنە و فێرکردنت پەیڕەو دەکەم،
بە هەموو دڵەوە گوێڕایەڵی دەبم. - 35
 - بمخە سەر ڕێگای ڕاسپاردەکانت،
چونکە دڵخۆشم دەکەن. - 36
 - دڵم بخەرە سەر یاساکانت،
نەک سەر قازانج. - 37
 - چاوم وەرگێڕە لە تەماشاکردنی شتی پووچ،
لە ڕێگای خۆتدا بمبوژێنەوە. - 38
 - بەڵێنی خۆت بۆ خزتمەتکارەکەت بهێنە دی،
ئەوەی بەوانەت داوە کە لێت دەترسن. - 39
 - ئەو سووکایەتییەم لەسەر لابە کە لێی دەترسم،
چونکە حوکمەکانت چاکن. - 40
 - ئەوەتا پەرۆشی ڕێنماییەکانی تۆم،
بە ڕاستودروستی خۆت بمژیێنەوە. - ו (ڤاڤ)
 - 41
 - ئەی یەزدان، با خۆشەویستییە نەگۆڕەکەتم بۆ بێت،
ڕزگارییەکەت بەگوێرەی بەڵێنی خۆت، - 42
 - جا وەڵامی ئەوە دەدەمەوە کە گاڵتەم پێ دەکات،
چونکە پشتم بە بەڵێنی تۆ بەستووە. - 43
 - وشەی ڕاست هەرگیز لە دەمم دوور مەخەوە،
چونکە ئومێدم بە حوکمەکانی تۆ هەیە. - 44
 - بە بەردەوامی گوێڕایەڵی فێرکردنی تۆ دەبم،
هەتاهەتایە و هەتاسەر. - 45
 - بە ئازادی دەڕۆم،
چونکە داواکاری ڕێنماییەکانی تۆم. - 46
 - لەبەردەم پاشاکانیش باسی یاساکانی تۆ دەکەم،
شەرمەزاریش نابم. - 47
 - خۆشی لە ڕاسپاردەکانت دەبینم،
چونکە حەزم لێیانە. - 48
 - دەست بۆ ڕاسپاردەکانت بەرز دەکەمەوە، ئەوەی خۆشم دەوێت،
سەرنج دەدەمە فەرزەکانت. - ז (زاین)
 - 49
 - پەیمانی خۆت لەبیر بێت بۆ خزمەتکارەکەت،
چونکە هیوات پێم داوە. - 50
 - لە کاتی تەنگانەمدا دڵنەوایی من ئەمەیە:
بەڵێنەکەت منی ژیاندەوە. - 51
 - لووتبەرزەکان زۆر گاڵتەم پێ دەکەن،
بەڵام من لە فێرکردنی تۆ لام نەداوە. - 52
 - ئەی یەزدان، حوکمە لەمێژینەکانی تۆم هاتەوە یاد،
دڵنەواییم هاتەوە. - 53
 - لەبەر بەدکاران تووڕەییم جۆشا،
ئەوانەی وازیان لە فێرکردنی تۆ هێناوە. - 54
 - فەرزەکانت بوونە بابەت گۆرانییەکانم،
لە ماڵی ئاوارەییم. - 55
 - ئەی یەزدان، بە شەو یادی ناوی تۆ دەکەمەوە و
گوێڕایەڵی فێرکردنت دەبم. - 56
 - ئەم نەریتە بۆ من بوو:
ڕێنماییەکانی تۆم پەیڕەو کرد. - ח (حێیت)
 - 57
 - ئەی یەزدان، تۆ بەشی منی،
بەڵێنم داوە گوێڕایەڵی فەرمانەکانت بم. - 58
 - بە هەموو دڵەوە داوای ڕەزامەندی تۆ دەکەم،
بەپێی بەڵێنی خۆت لەگەڵم میهرەبان بە. - 59
 - لە ڕێگای خۆم ڕامام،
پێم بەرەو یاساکانت وەرگێڕایەوە. - 60
 - خێرا بووم و دوا نەکەوتم
لە بەجێگەیاندنی ڕاسپاردەکانت. - 61
 - گوریسی بەدکاران منیان بەستووەتەوە،
بەڵام فێرکردنی تۆ لەبیر ناکەم. - 62
 - لە نیوەشەودا هەڵدەستم بۆ ئەوەی ستایشت بکەم
لەسەر حوکمە ڕاستودروستەکانت. - 63
 - من هاوڕێی هەموو ئەوانەم لە تۆ دەترسن،
لەوانەی ڕێنماییەکانت پەیڕەو دەکەن. - 64
 - ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت زەوی پڕکردووە،
فەرزەکانی خۆتم فێر بکە. - ט (تێیت)
 - 65
 - ئەی یەزدان، چاکەت لەگەڵ خزمەتکارەکەت کرد،
بەگوێرەی بەڵێنی خۆت. - 66
 - هەستی باش و زانینم فێر بکە،
چونکە باوەڕم بە ڕاسپاردەکانت هەیە. - 67
 - بەر لەوەی زەلیل بم گومڕا بووم،
بەڵام ئێستا گوێڕایەڵی فەرمایشتەکەت دەبم. - 68
 - تۆ چاکیت و چاکەکاری،
فەرزەکانی خۆتم فێر بکە. - 69
 - لووتبەرزان درۆم بۆ هەڵدەبەستن،
بەڵام من بە هەموو دڵەوە ڕێنماییەکانت پەیڕەو دەکەم. - 70
 - دڵیان وەک پیو بێ هەستە،
بەڵام فێرکردنت شادییە بۆ من. - 71
 - چاک بوو بۆ من کە زەلیل بم،
بۆ ئەوەی فێری فەرزەکانت بم. - 72
 - فێرکردنی دەمی تۆ
لە هەزار زێڕ و زیو باشترە بۆ من. - י (یۆد)
 - 73
 - دەستی تۆ دروستی کردم و دایڕشتم،
تێمبگەیەنە تاکو فێری ڕاسپاردەکانت بم. - 74
 - ئەوانەی لێت دەترسن شادمان دەبن کاتێک دەمبینن،
چونکە من هیوام بە بەڵێنی تۆ هەیە. - 75
 - ئەی یەزدان، زانیم کە حوکمەکانت ڕاستودروستە،
بە دڵسۆزی زەلیلت کردم. - 76
 - با خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بۆ دڵنەواییم بێت،
بەپێی بەڵێنەکەت بۆ خزمەتکارەکەت. - 77
 - با بەزەییت پێمدا بێتەوە بۆ ئەوەی بژیم،
چونکە فێرکردنی تۆ شادمانییە بۆ من. - 78
 - با لووتبەرزان شەرمەزار بن، چونکە بوختانیان بۆ هەڵبەستم،
بەڵام من سەرنج دەدەمە ڕێنماییەکانت. - 79
 - با ئەوانەی لێت دەترسن بگەڕێنەوە لای من،
ئەوانەی لە یاساکانی تۆ تێدەگەن. - 80
 - با دڵم تەواو بێت لە فەرزەکانت،
بۆ ئەوەی شەرمەزار نەبم. - כ (کاف)
 - 81
 - گیانم پەرۆشی ڕزگاریی تۆیە،
ئومێدم بە بەڵێنی تۆیە. - 82
 - چاوم کز بوو لە چاوەڕوانی بەڵێنەکەت،
دەپرسم: «کەی دڵنەواییم دەکەیت؟» - 83
 - هەرچەندە وەک مەشکەیەکم لێهاتووە کەوا دووکەڵ دایپۆشیوە،
فەرزەکانی تۆم لەیاد نەکردووە. - 84
 - خزمەتکارەکەت دەبێ چەند ڕۆژ چاوەڕێ بکات؟
کەی حوکم دەدەیت بەسەر ئەوانەی من دەچەوسێننەوە؟ - 85
 - لووتبەرزان چاڵیان بۆم هەڵکەندووە،
ئەمەش بەگوێرەی فێرکردنی تۆ نییە! - 86
 - هەموو ڕاسپاردەکانت جێی متمانەن،
فریام بکەوە، چونکە بە فێڵ دەمچەوسێننەوە! - 87
 - خەریک بوو لەسەر زەوی کۆتاییم پێ بهێنن،
بەڵام من دەستبەرداری ڕێنماییەکانی تۆ نەبووم. - 88
 - بەپێی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بمژیێنەوە،
یاساکانی دەمی تۆ پەیڕەو دەکەم. - ל (لامد)
 - 89
 - ئەی یەزدان، فەرمایشتی تۆ هەتاهەتاییە،
لە ئاسمان چەسپاوە. - 90
 - دڵسۆزیت نەوە دوای نەوەیە،
زەویت دامەزراند و دەمێنێت. - 91
 - ئەوان بە حوکمەکانی تۆ هەتا ئەمڕۆ ماون،
چونکە هەمووان خزمەتکاری تۆن. - 92
 - ئەگەر فێرکردنی تۆ سەرچاوەی شادیم نەدەبوو،
بە زەلیلی خۆم لەناودەچووم. - 93
 - هەرگیز ڕێنماییەکانت لەبیرناکەم،
چونکە بەوان منت ژیاندەوە. - 94
 - من هی تۆم، ڕزگارم بکە،
چونکە داواکاری ڕێنماییەکانی تۆم. - 95
 - بەدکارەکان خۆیان بۆم ماتداوە تاکو بمفەوتێنن،
بەڵام من لە یاساکانی تۆ ڕادەمێنم. - 96
 - بۆ هەموو تەواوییەک سنوورم بینی،
بەڵام ڕاسپاردەی تۆ زۆر فراوانە. - מ (میم)
 - 97
 - چەند حەزم لە فێرکردنی تۆیە!
بە درێژایی ڕۆژ لێی ورد دەبمەوە. - 98
 - بەهۆی ڕاسپاردەکانت لە دوژمنەکانم داناتر بووم،
چونکە هەتاهەتایە بۆ منە. - 99
 - لە هەموو مامۆستاکانم هۆشمەندتر بووم،
چونکە لە یاساکانت ورد دەبمەوە. - 100
 - لە پیرەکان زیاتر تێدەگەم،
چونکە ڕێنماییەکانت پەیڕەو دەکەم. - 101
 - پێی خۆمم قەدەغە کردووە لە هەموو ڕێگایەکی خراپ،
بۆ ئەوەی گوێڕایەڵی فەرمانی تۆ بم. - 102
 - لە حوکمەکانی تۆ لام نەداوە،
چونکە تۆ خۆت فێرت کردووم. - 103
 - بەڵێنەکانت چەند شیرینن بۆ زمانم،
لە هەنگوین شیرینترن بۆ دەمم. - 104
 - لە ڕێنماییەکانی تۆ تێگەیشتنم بەدەستهێنا،
بۆیە ڕقم لە هەموو ڕێگایەکی خوارە. - נ (نون)
 - 105
 - وشەکانی تۆ چرایە بۆ پێیەکانم،
ڕووناکییە بۆ ڕێگام. - 106
 - سوێندم خواردووە و بەجێی دەهێنم،
کە ملکەچی حوکمە ڕاستودروستەکانت دەبم. - 107
 - ئەی یەزدان، زۆر ئازارم چێژتووە،
جا بەپێی بەڵێنی خۆت بمژیێنەوە. - 108
 - ئەی یەزدان، بەو ستایشە ڕازی بە کەوا هەردەم لەسەر لێوانمە.
حوکمەکانی خۆتم فێر بکە. - 109
 - هەمیشە گیانم لەناو دەستمدایە،
بەڵام فێرکردنی تۆ لەبیرناکەم. - 110
 - بەدکاران تەڵەیان بۆم ناوەتەوە،
بەڵام من لە ڕێنماییەکانی تۆ گومڕا نابم. - 111
 - یاساکانت هەتاهەتایە گەنجینەن بۆ من،
چونکە ئەوان شادی دڵمن. - 112
 - دڵم بۆ بەجێهێنانی فەرزەکانت تەرخان دەکەم،
هەتاهەتایە و هەتا کۆتایی. - ס (سامخ)
 - 113
 - ڕقم لە کەسانی دوودڵە،
حەزم لە فێرکردنی تۆیە. - 114
 - تۆ پەناگا و قەڵغانی منیت،
هیوام بە بەڵێنی تۆیە. - 115
 - ئەی بەدکارەکان، لێم دوور بکەونەوە،
تاکو ڕاسپاردەکانی خودای خۆم پەیڕەو بکەم. - 116
 - بەپێی بەڵێنەکەی خۆت پشتم بگرە هەتا بژیم،
لە ئومێدی خۆم شەرمەزارم مەکە. - 117
 - پشتم بگرە و ڕزگاردەبم،
هەمیشە چاوم لە فەرزەکانت دەبێت. - 118
 - هەموو ئەوانەی لە فەرزەکانی تۆ گومڕا بوون ڕەتیان دەکەیتەوە،
چونکە فێڵەکەیان پووچە. - 119
 - هەموو بەدکارانی زەوی وەک خڵت جیا دەکەیتەوە،
بۆیە حەزم لە یاساکانتە. - 120
 - لەشم لە تۆقینی تۆ دەلەرزێت و
لە حوکمەکانت دەترسم. - ע (عەین)
 - 121
 - دادپەروەری و ڕاستودروستیم بەجێهێناوە،
ڕادەستی زۆردارم مەکە. - 122
 - بەڵێن بدە چاکە لەگەڵ خزمەتکاری خۆت بکەیت،
با لووتبەرزەکان ستەمم لێ نەکەن. - 123
 - چاوم شل بوو لە پەرۆشیم بۆ ڕزگارییەکەت،
بۆ بەجێهێنانی بەڵێنە ڕاستودروستەکەت. - 124
 - بەپێی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت لەگەڵ خزمەتکارەکەت ڕەفتار بکە،
فێری فەرزەکانی خۆتم بکە. - 125
 - من خزمەتکاری تۆم، تێمبگەیەنە،
بۆ ئەوەی لە یاساکانت تێبگەم. - 126
 - ئەی یەزدان، کاتی کارکردنی تۆیە،
چونکە فێرکردنی تۆ شکێنراوە. - 127
 - لەبەر ئەوەی حەز لە ڕاسپاردەکانت دەکەم
زیاتر لە زێڕ، لە زێڕی پوختەکراو، - 128
 - هەروەها لەبەر ئەوەی هەموو ڕێنماییەکانت بە ڕاست دەزانم،
ڕقم لە هەموو ڕێگایەکی خوارە. - פ (پێ)
 - 129
 - یاساکانت سەرسوڕهێنەرە،
بۆیە گیانم پەیڕەویان دەکات. - 130
 - ڕوونکردنەوەی فەرمایشتەکانت ڕووناکی دەبەخشێت،
تێگەیشتنیش بە نەزانەکان. - 131
 - دەمم کردەوە و هەناسەبڕکێمە،
چونکە پەرۆشی ڕاسپاردەکانی تۆم. - 132
 - ئاوڕم لێ بدەوە و لەگەڵم میهرەبان بە،
وەک نەریتی خۆت بۆ ئەوانەی ناوی تۆیان خۆشدەوێت. - 133
 - هەنگاوەکانم لەسەر وتەکەت بچەسپێنە،
مەهێڵە هیچ گوناهێک بەسەرمدا زاڵ بێت. - 134
 - لە زۆرداری مرۆڤ بمکڕەوە،
بۆ ئەوەی ڕێنماییەکانی تۆ پەیڕەو بکەم. - 135
 - ڕووت بەسەر خزمەتکاری خۆتدا بدرەوشێنەوە،
فێری فەرزەکانی خۆتم بکە. - 136
 - جۆگەی ئاو لە چاوەکانم دادەڕژێت،
چونکە فێرکردنت پەیڕەو ناکرێت. - צ (تسادێ)
 - 137
 - ئەی یەزدان، تۆ ڕاستودروستیت،
حوکمەکانت ڕاستن. - 138
 - ئەو یاسایانەی دەرتکردووە ڕاستودروستن و
بە تەواوی جێی متمانەن. - 139
 - دڵگەرمیم سووتاندمی،
چونکە دوژمنانم فەرمانەکانی تۆیان لەبیر کردووە. - 140
 - بەڵێنی تۆ زۆر تاقیکراوەتەوە،
خزمەتکارەکەت حەزی لێیەتی. - 141
 - من بچووک و ڕیسوام،
بەڵام ڕێنماییەکانت لە یاد ناکەم. - 142
 - ڕاستودروستیت هەتاهەتایی تەواوە و
فێرکردنت ڕاستە. - 143
 - تەنگانە و ناخۆشیم تووش بووە،
بەڵام ڕاسپاردەکانت شادی منن. - 144
 - یاساکانت هەتاهەتایە ڕاستودروستن،
تێمبگەیەنە بۆ ئەوەی بژیم. - ק (قۆف)
 - 145
 - پڕ بە دڵ هاوار دەکەم، ئەی یەزدان، وەڵامم بدەوە،
فەرزەکانت بەجێدەهێنم. - 146
 - هاوار بۆ تۆ دەکەم، ڕزگارم بکە!
یاساکانت پەیڕەو دەکەم. - 147
 - پێش بەرەبەیان هەڵدەستم و هاوارت بۆ دەهێنم،
ئومێدم بە بەڵێنی تۆ هەیە. - 148
 - بە درێژایی شەو بەئاگام،
بۆ ئەوەی لە بەڵێنەکانت وردببمەوە. - 149
 - بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت گوێ لە دەنگم بگرە،
ئەی یەزدان، بەگوێرەی حوکمەکانت[a] بمژیێنەوە. - 150
 - پیلانگێڕان نزیک بوونەوە،
لە فێرکردنی تۆ دوور کەوتوونەتەوە. - 151
 - بەڵام ئەی یەزدان، تۆ زۆر نزیکیت،
هەموو ڕاسپاردەکانت ڕاستن. - 152
 - لەمێژە لە یاساکانت دەزانم،
کە بۆ هەتاهەتایە داتناوە. - ר (ڕێیش)
 - 153
 - سەیری ئازارم بکە و دەربازم بکە،
چونکە فێرکردنی تۆ لەبیر ناکەم. - 154
 - پارێزەری لە گرفتەکەم بکە و بمکڕەوە،
بەگوێرەی بەڵێنەکەت بمژیێنەوە. - 155
 - ڕزگاری لە بەدکاران دوورە،
چونکە بەدوای فەرزەکانتدا ناگەڕێن. - 156
 - ئەی یەزدان، بەزەییت زۆرە،
بەگوێرەی حوکمەکانت بمژیێنەوە. - 157
 - دوژمنانم و ئەوانەی دەمچەوسێننەوە زۆرن،
بەڵام لە یاساکانی تۆ لام نەداوە. - 158
 - ناپاکەکانم بینی بێزم هاتەوە،
چونکە گوێڕایەڵی فەرمانەکانت نەبوون. - 159
 - ببینە چەندە حەزم لە ڕێنماییەکانتە،
ئەی یەزدان، بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بمژیێنەوە. - 160
 - هەموو وشەکانی تۆ ڕاستییە،
هەموو حوکمە ڕاستودروستەکانی هەتاهەتایین. - ש (شین)
 - 161
 - میرەکان بەبێ هۆ دەمچەوسێننەوە،
بەڵام دڵم لە فەرمایشتی تۆ دەتۆقێت. - 162
 - بە بەڵێنەکانت دڵشاد دەبم،
وەک یەکێک دەستکەوتێکی زۆری چنگکەوتبێت. - 163
 - ڕقم لە درۆیە و قێزم لێی دەبێتەوە،
بەڵام حەزم لە فێرکردنی تۆیە. - 164
 - ڕۆژانە حەوت جار ستایشت دەکەم،
بۆ حوکمە ڕاستودروستەکانت. - 165
 - ئاشتیێکی گەورە بۆ ئەوانەی حەز لە فێرکردنت دەکەن،
هیچ شتێک بۆیان نابێتە کۆسپ. - 166
 - ئەی یەزدان، هیوام بە ڕزگاریی تۆیە،
ڕاسپاردەکانی تۆ پەیڕەو دەکەم. - 167
 - گیانم یاساکانت پەیڕەو دەکات،
چونکە زۆر حەزم لێیەتی. - 168
 - ڕێنمایی و یاساکانی تۆ پەیڕەو دەکەم،
چونکە هەموو ڕێگاکانم لەبەردەمتن. - ת (تاو)
 - 169
 - ئەی یەزدان، با هاوارم بگاتە بەردەمت،
بەگوێرەی پەیمانی خۆت تێمبگەیەنە. - 170
 - با پاڕانەوەم بێتە بەردەمت،
بەگوێرەی بەڵێنەکەت دەربازم بکە. - 171
 - با لێوم ستایشی لێ بڕژێت،
چونکە فێری فەرزەکانی خۆتم دەکەیت. - 172
 - با زمانم گۆرانی بەسەر وتەکەتدا بڵێ،
چونکە هەموو ڕاسپاردەکانت ڕاستودروستن. - 173
 - با دەستت ئامادەبێت بۆ یارمەتیم،
چونکە ڕێنماییەکانی تۆم هەڵبژاردووە. - 174
 - ئەی یەزدان، من بە پەرۆشم بۆ ڕزگاریی تۆ،
فێرکردنت شادی منە. - 175
 - با گیانم بژیێتەوە بۆ ئەوەی ستایشت بکەم،
حوکمەکانت یارمەتیم بدات. - 176
 - وەک بەرخی وێڵ گومڕا بووم،
بەدوای خزمەتکارەکەتدا بگەڕێ،
چونکە ڕاسپاردەکانی تۆم لەبیر نەکردووە. 
- a. 119:149 مەبەست لە بڕیاری خودایە بەگوێرەی پەیمانی خۆی بۆ بەخشینی ژیانی هەتاهەتایی بۆ بێتاوانکراوان.
 

