عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - گۆرانی گەشتیاران، بۆ داود.
 - 1
 - شادمان بووم بەوانەی پێیان گوتم،
«با بچینە ماڵی یەزدان.» - 2
 - ئەی ئۆرشەلیم، پێیەکانمان
لە دەروازەکانت ڕادەوەستن. - 3
 - ئۆرشەلیم بنیاد نراوە،
وەک شارێکی یەکگرتوو. - 4
 - لەوێ کە خێڵەکان سەردەکەون،
هۆزەکانی یەزدان،
بۆ ئەوەی ستایشی ناوی یەزدان بکەن
بەگوێرەی ئەو یاسایەی کە بۆ ئیسرائیل دانراوە. - 5
 - لەبەر ئەوەی تەختەکان بۆ دادوەری لەوێ دادەنرێت،
تەختەکانی بنەماڵەی داود. - 6
 - داوای ئاشتی بکەن بۆ ئۆرشەلیم:
«با ئەوانەی تۆیان خۆشدەوێت ئاسوودە بن. - 7
 - با ئاشتی لە شووراکانت بێت،
ئاسایش لە قەڵاکانت.» - 8
 - لە پێناوی برا و هاوڕێیەکانم
داوای ئاشتیت بۆ دەکەم. - 9
 - لە پێناوی ماڵی یەزدانی پەروەردگارمان،
بەدوای چاکەی تۆدا دەگەڕێم. 

