عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
گۆرانی گەشتیاران. 
1
«لە گەنجییەتیم زۆر هەراسانیان کردم!»
با ئێستا ئیسرائیل بڵێت:
2
«لە گەنجییەتیم زۆر هەراسانیان کردم!
بەڵام بەسەرمدا زاڵ نەبوون.
3
جوتیارەکان جووتیان لەسەر پشتم کرد و
هێڵی جووتەکانیان درێژکردەوە.»
4
بەڵام یەزدان ڕاستودروستە،
پەتی بەدکارانی پچڕاند.
5
با هەموو ئەوانەی ڕقیان لە سییۆنە
ڕیسوا بن و ببەزن.
6
با بە دەردی گیای سەربان بچن،
پێش ئەوەی گەشە بکات وشک دەبێت،
7
ئەوەی نە دەستی دروێنەکەر پڕ دەکات و
نە باوەشی گیشەکەر[a] .
8
با ئەوانەی بەلایانەوە تێدەپەڕن پێیان نەڵێن:
«بەرەکەتی یەزدانتان لێ بێت!
بە ناوی یەزدان داوای بەرەکەتتان بۆ دەکەین!»
  1. a. 129‏:7 ئەو کەسەیە کە لەدوای دروێنەکەران گوڵە گەنمەکان بە باوەش کۆدەکاتەوە.‏