عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
گۆرانی گەشتیاران. 
1
ئەی یەزدان، داود و هەموو ئازارەکانی
بەبیر خۆت بهێنەوە.
2
ئەو سوێندەی بۆ یەزدانی خوارد،
نەزرەکەی بۆ خودای تواناداری یاقوب:
3
«شەرت بێت نەچمەوە ناو خێوەتی ماڵەکەم،
نەچمە ناو نوێنەکەم،
4
خەو نەدەم بە چاوەکانم،
پشوو نەدەم بە پێڵووەکانم،
5
هەتا شوێنێک بۆ یەزدان پەیدا نەکەم،
نشینگەیەک بۆ خودای تواناداری یاقوب.»
6
ئەوەتا لە ئەفراتە[a] هەواڵی ئەومان بیست،
لەناو کێڵگەکانی یاعەر[b] دۆزیمانەوە:
7
«با بچینە نشینگەکەی،
با لە تەختەپێی کڕنۆش ببەین.
8
ئەی یەزدان، هەستە و وەرە بۆ شوێنی حەوانەوەت،
خۆت و سندوقی هێزت[c] .
9
با کاهینەکانت ڕاستودروستی لەبەر بکەن،
خۆشەویستانت هەلهەلە لێبدەن.»
10
لە پێناوی داودی بەندەی خۆت،
دەستنیشانکراوەکەت[d] ڕەت مەکەرەوە.
11
یەزدان سوێندی بۆ داود خوارد و
هەرگیز لێی پاشگەز نابێتەوە:
«لە بەری پشتی خۆت لەسەر تەختەکەت دادەنێم.
12
ئەگەر کوڕەکانت پەیمانەکەم نەشکێنن،
هەروەها ئەو فەرزانەی کە فێریان دەکەم،
ئەوسا خۆیان و نەوەکانیان هەتاهەتایە
لەسەر تەختەکەت دادەنیشن.»
13
لەبەر ئەوەی یەزدان سییۆنی هەڵبژارد و
حەزی کرد بیکات بە نشینگەی خۆی.
14
«هەتاهەتایە ئەمە ئارامگامە،
لێرە نیشتەجێ دەبم، چونکە پێم خۆشە!
15
بەرەکەت بەسەر ئازووقەکەیدا دەبارێنم،
هەژارەکانی تێر نان دەکەم.
16
ڕزگاری دەکەمە بەر کاهینەکانی،
خۆشەویستانی بە شادمانییەوە هەلهەلە لێ دەدەن.
17
«لەوێ هێز بە داود دەبەخشم،
چرایەک بۆ دەستنیشانکراوەکەم[e] ئامادە دەکەم.
18
شەرمەزاری دەکەمە بەر دوژمنەکانی،
بەڵام تاجەکەی سەر ئەو شکۆفە دەکات.»
  1. a. 132‏:6 ئەفراتە ناوی پێشتری شاری بێت‌لەحم بووە.‏
  2. b. 132‏:6 یاعەر، مەبەست قیریەت یەعاریمە دەکەوێتە نزیکەی دووری 14 کیلۆمەتر لە بێت‌شەمەش، بڕوانە یەکەم ساموئێل 6‏:17‏-21.‏‏
  3. c. 132‏:8 مەبەست سندوقی پەیمانە، بڕوانە دەرچوون 25‏:10‏-22 و یەکەم ساموئێل 4‏:11‏–6‏:21.‏‏
  4. d. 132‏:10 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ \+tl مەشیخ‏\+tl* یان \+tl مەشیح‏\+tl*.‏
  5. e. 132‏:17 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ \+tl مەشیخ‏\+tl* یان \+tl مەشیح‏\+tl*.‏